با په‌رده له ڕوی ڕاستی ڕۆژنامه‌و ڕۆشنبیری لیبراڵی کوردی هه‌ڵماڵین
زاهیر باهیر
له‌نده‌ن 18-10-11
له کاتێکدا که بزوتنه‌ه‌وه‌ی خه‌ڵکی دژی ئه‌و بار‌و دۆخه ناهه‌مواره‌ی که بانقه سه‌ره‌کیه‌کانی جیهان و ده‌سگه دراویه‌کانی جیهان، وه‌کو سندوقی دراوی جیهانی، بانقی نێو ده‌وڵه‌تی ، بانقی نێوه‌ندی ئه‌وروپی و کۆمپانیه گه‌وره‌کانی جیهان، بههاوپشتی و یارمه‌تیدان پارێزه‌ره‌کانیان که ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ته‌کانن ، خولقاندویانه، دنیای کاپیتاڵیزمی هێناوه‌ته خرۆشان و ترس و له‌رزی بۆ ئه‌م سیسته‌مه‌و پارێزارانی بڕیوه‌ته‌وه.
له کاتێکدا که زیاتر له 4 هه‌فته‌یه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له ئه‌مه‌ریکادا ده‌ستی پێکردووه‌و زیاتر له 130 شاری گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریکی گرتۆته‌وه و به‌ده‌یه‌ها هه‌زار خه‌ڵکانی ته‌مه‌ن جیا ، ڕه‌نگ جیا، جێنده جیا، نه‌ته‌وی جیا به فیعلی به‌شداری تێدا ده‌که‌ن و دروشمهکهشیان ” ده‌ستی به‌سه‌ردا بگره ، یا ده‌ست بگره به‌سه‌ریدا” یه که پێشتر ” ده‌ست به‌سه‌ر وۆڵ ستریتدا بگره” بوو ، که به سه‌ده‌ها هه‌زاری تریش پشتگیری خۆیانیان بۆ ده‌ر بڕیوه‌و له لایه‌ن زیاتریش له 600 کۆمۆنێتیهوه کۆمه‌کیان پێده‌کرێت .
له کاتێکدا که له زیاتر له 80 وڵات له ئه‌وروپاوه بۆ یابان بۆ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی دوور بۆ که‌نه‌دا بۆ هیند بۆ ئۆسترالیا، بۆ نویزله‌نده بۆ سه‌رجه‌می وڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا، بۆ وڵاتانی سکه‌ندناڤیا تا وڵاتانی ئه‌مه‌ریکای لاتینی ، وزه‌و به‌هره‌یان له خۆپیشادهرانی ئه‌مه‌ریکاوه وه‌رگرتوه ، ئه‌وه بوو له ڕۆژی شه‌مه‌ی ڕابوردوودا ، 15-10-2011، زیاتر له 8000 خۆپیشاندان و ده‌ستبه‌سه‌راگرتن له زیاتر له 80 وڵات‌دا به‌رده‌وام بوو‌و ئێستاش ده‌ست بهسهراگرتنهکان له له‌نده‌ن و مهدریدو به‌رشه‌لۆنه‌و سانتیاگۆو تۆکێوو گه‌لێک شوێنی تر هه‌ر به‌رده‌وامه. شایانی باسه گه‌ر ئه‌وه‌ش به‌یادی خوێنه‌ر بخوێنمه‌وه که سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی خۆپیشاندانه‌کان و ده‌ست به‌سه‌را گرتنه‌کان هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه له یوێنان و له مانگی نیسانیشه‌وه له چلی و دواتریش له ئیسرائیل ده‌ستی پێکردوه‌و تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه
له کاتێکدا دڕنده‌یی ئه‌م سیته‌مه جه‌ماوه‌رێکی گه‌لێک گه‌وره‌ی به ڕه‌غمی هه‌موو جیاوازیه‌کانیان ، له دژی خۆی خڕ کردۆته‌وه و ئه‌م خه‌ڵکانه‌ش شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌که‌ن به پشت و په‌نای خۆیان، چیتر ڕێگا به خۆیان ناده‌ن که بڕوا بکه‌نه سه‌ر سیاسیه‌کان و حیزبه سیاسیه‌کان.
ئا له‌م کاته گرنگه‌دا ڕۆژنامه لیبراڵه‌کانی وه‌کو ئاوێنه‌و هاوڵاتی و ماڵپه‌ڕی سبه‌ی و که ناڵی که‌ی ئێن ئێن ، مێشێک له لایان میوان نیه ، له دیوه‌خانه‌کانیان هه‌ر باس باسی کوردایه‌تی و حیزبایه‌تی و گه‌نده‌ڵی و باس و خواسی گه‌مه‌ی سیاسی و گچک کردنه‌وه‌ی نه‌هامه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی بۆ ڕوداوی بچوک و که‌م به‌ها ، به دوور گرتنی هه‌موو کێشه‌کان له سروشتی سیسته‌مه‌که‌و نه‌به‌ستنه‌وه‌یان به سیسته‌می سه‌رده‌مه‌وه ، به چه‌واشه کردنی مرۆڤی کورد که گوایه كێشه‌کانیان به گۆڕینی ده‌موچاوه‌کان، له ڕێگای پرۆسێسی هه‌ڵبژاردنی چاره ڕه‌شه‌وه ، لابه‌لا ده‌بێته‌وه.
ئایه بێده‌نگی ئه‌م ڕۆژنامانهو ئه‌م ڕۆشنبیره لیبراڵانه ئه‌وه‌یه که له گوێی گادا نوستون؟
بێگومان نه‌خێر ، من پێموایه وکو گه‌لێک له ئێمه وردوو درشتی ئه‌وه‌ی که ڕوی داوه‌و به‌رده‌وامه به باشی ده‌زانن. ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ ده‌یبینین و به‌رده‌وامه ڕوداوێکی وا قه‌باره بچوک، یا بێبه‌ها نیه. ئه‌وه‌ی که تۆزێک بایه‌خی بۆ ژیان هه‌بێت، ئه‌وه‌ی که شتێکی زۆر کورت و که‌میش سه‌باره‌ی به‌م قه‌یرانی ئابوریه‌ی جیهان که له ساڵی 2008 وه ده‌ستی پێکردوه ، بزانێت، ئێستاش ئاگاداره له بزوتنه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵکه له‌گه‌ڵ هۆی بزوتنه‌وه‌که‌و داخوازی بزوتنه‌وه‌که‌و پێکهاته‌ی بزوتنه‌وه‌که وه هه‌ر وه‌ها ئه‌و مهترسیهشی که بۆ ئه‌م سیسته‌مه‌ی دروست کردوه.
به‌ڵام ئه‌ی بۆ ئه‌مان بێده‌نگن؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره گه‌لێک ئاسانه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌م ڕۆژنامانه که خۆیان به ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆ داده‌نێن ، به‌ڵام له ڕاستیدا سه‌ربه‌خۆ نین، ئه‌مان ناتوانن باس له بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئاوا بکه ن که نه پارتێکی سیاسی ، نه سه‌رۆک و سه‌رکرده‌یه‌کی ناودار له پشتیه‌وه‌یه‌تی ، له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتر بۆ ئه‌مان ئه‌وه‌یه ، ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه داوای ههڵبژادنو گۆڕینی ده‌م و چاوه‌کان ناکات ، نهکهوتۆتهو ناکه‌وێته داوی سیاسیه‌کانه‌وه، ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ناتوانرێت ده‌سته‌مۆ بکرێت نه به سازش و مفاوه‌زه کردن له گه‌ڵیداو نه به دانی پایه‌و پله‌و پاره به تاکه‌کانی ناو بزوتنه‌وه‌که.
ئه‌مان، ڕۆژنامانهو ڕۆشنبیره لیبراڵه‌کانیش ناتوانن خۆیان له پاشکۆیه‌تی که‌سه ناوداره سیاسیه‌کان ، ده‌رکه‌ن، ناتوانن بازنه‌ی پارتایه‌تی و سیاسه‌ت کردن ببه‌زێنن، نه‌ک هه‌ر ناتوانن دهستپێشکهریش بکه‌ن به‌ڵکو ناشتوانن پشتگیری ئه‌وه‌ش بکه‌ن که ده‌ستپێشکه‌ری کراوه.
ئه‌ی که ئه‌مه حاڵیان بیت و نه‌توانن خۆیان له قه‌ره‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئاوا مرۆڤ دۆست ، ژینگه دۆست بده‌ن، چۆن ده‌توانن به خۆیان بڵێن ڕۆژنامه‌ی ئه‌هلی سه‌ربه‌خۆ؟ یا ڕۆژنامه‌یه‌کی لیبراڵ؟ ئه‌مان که ناوی ڕۆژنامه‌ی لیبراڵیان له خۆیان ناوه هه‌رگیز ناگه‌ن به پاژنه‌ی پێی ڕۆژنامه‌یه‌کی وه‌کو گاردیانی به‌ریتانی که له‌و کاته‌وه‌ی که خۆپیشاندانه‌کان و ده‌ست بهسهراگرتنهکان له ئه‌مه‌ریکا ده‌ستی پێکردوه، ڕۆژانه له 2 وتاره‌وه تا 4 وتاری خهستو خۆڵ و پڕ له زانیاری ، بڵاو ده‌کاته‌وه، لیست و واژۆی که‌سانی ناوداری نوسه‌رو ئه‌کته‌رو ئه‌کادیمی زانکۆکان و ڕۆمان نوس و ڕۆژنامه‌نوسه ناوداره‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه ، له کۆمه‌ک کردن و پشتگیری کردنی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دا. به‌ڵام ڕۆژانامه‌یه‌کی وه‌کو ئاوێنه ته‌نانه‌ت له بڵاو کردنه‌وه‌ی وه‌رگێڕانی وتارێکی گاردیان بۆ زمانی کوردی که له ڕۆژه‌کانی سه‌ره‌تایی ده‌ست بهسهراگرتنهکهی وهڵ ستریتدا نوسرابوو، ده‌ترسێت نه‌کو له لایه‌ن سه‌رکرده سیاسیه‌کانه‌وه لۆمه بکرێت، وه‌ڵامیشیان بۆ براده‌ره وه‌رگێڕه‌که ده‌ستی ده‌ستی پێکردن بوو له نێوانی سه‌رنوسه‌رو خاوه‌ن ئیمتیازی ڕۆژنامه‌که‌دا له بری ئه‌وه‌ی بوێرانه بڵێن ” ئه‌م جۆره وتارانه چ وه‌رگێڕان بێت یا به کوردی نوسرابێت ، سنوری سیاسی ئێمه ده‌به‌زێنێت ، بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره وتارانه له فه‌رهه‌نگی خه‌بات و تێکۆشانی ئێمه‌دا نییه”.
هه‌رچیش سه‌باره‌ت به ماڵپه‌ڕی سبه‌ی و که ناڵی كه‌ی ئێن ئێنیش هه‌یه ، به ئه‌نده‌ک نه‌گرتنی ئه‌و بار‌و دۆخه وه‌کو پێویست ، هه‌ر دیسان جێی سه‌رسوڕمان نیه . ماڵپه‌ڕی سبه‌ی ته‌نها ئه‌مڕۆ 18-10-11 به وێنه به‌شێکی زۆر که‌می خۆپیشاندانه‌کانی بڵاو کردۆته‌وه زۆر به کورتیش چه‌ند دێڕیکی له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه مه‌زنه نوسیوه، ته‌نها وه‌کو ده‌فعی گله‌یی یاخود وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی سیاسی، نه‌ک سه‌پۆرت کردنی. ئه‌وان نایانه‌وێت که هانده‌ری بزوتنه‌وه‌یه‌ک بن له کوردستاندا که ئه‌وان ڕابه‌ری نه‌بن ، خۆیان به‌رهه‌مه‌که‌ی نه‌چننه‌وه، چونکه که‌سانی سیاسی له ناو پارتدا ئه‌سبه‌قیه‌ت به خۆیان ده‌ده‌ن زیاتر له پارتهکایان ، له ناو کۆمهڵگاشد پارته‌که‌یان زیاتر لا مه‌به‌سته تا کۆمه‌ڵگه‌که‌یان، واته به‌رژه‌وندی تاکو پارت له‌سه‌رو به‌رژه‌وندی تاکی ناو کۆمه‌ڵگه‌وه‌یه.
بێگومان ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ماڵپه‌ڕی سبه‌ی و که‌ناڵی که‌ی ئێن ئێن ، لای من جێی سه‌ر سوڕمان نیه من پێشم وایه کوت‌و مت له گه‌ڵ سیاسهتو ههڵوێستیانا ده‌ڕوات ، چونکه هه‌میشه ئه‌مان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که کۆمه‌ک و پشتگیری حکومه‌ته‌کانی دهرودراوسێو ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکاو که‌نه‌داو هه‌تد به‌ده‌ست بهێنن تاکو خه‌ڵکانی ئاسایی ناو مۆمهڵگاکنایان. هه‌ر بۆیه‌ش هه‌مو چالاکی براده‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له هه‌نده‌ران یا شه‌ڕه ده‌نوکی نێوان خۆیان و یه‌کێتی و پارتیه یا ڕاکێشانی سۆز‌و عه‌تفی چه‌ند په‌ڕله‌مانتارێک، په‌ڕله‌مانی ئه‌و وڵاتانه یا ده‌سگه داپڵۆسێنه‌ره‌کانیان. ئه‌و په‌ڕله‌مانتارانه‌ی ، ئه‌و په‌ڕله‌مانانه‌ی، یا ئه‌و ده‌سگه داپڵۆسێنه‌رانه‌ی که پارێزه‌ری حه‌قیقی ئه‌و کۆمپانیانهو ئه‌و بانق و دام‌و ده‌سگه داراییه جیهانی و ئه‌وروپیانه‌ن که ئێستا خه‌ڵکی بزوتنه‌وه‌یه‌کی وا گه‌وره‌ی دروست کرده‌وه دژیان.
جا که ئه‌مه وابێت ئیدی ئێمه بۆ ده‌بێت بێهیواو به‌گله‌یی بین له ڕۆژنامه و ماڵپه‌ڕو که‌ناڵه لیبراڵه‌کان. به‌ڵام ئێمه ده‌بێت له خه‌می ئه‌وه‌دا بین که به‌لایه‌نی که‌مه‌وه ڕۆژنامه‌یه‌ک و گۆڤارێک له ئێستادا بهێنینه کایه‌وه تاکو له قۆناغی داهاتودا که کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان پاش تێشکانی سه‌رجه‌می ئۆپۆزیشن و میدیاکه‌ی ، پێی تێده‌نێت ، که ئه‌م ڕۆژنامه و گۆڤاره‌ش ڕه‌چاوو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی کێشه ڕۆژانه‌یه‌کانی مرۆڤی ئاسایی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ، بکات و بزوتنه‌وه‌که‌یان بباته پێشه‌وه تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ته‌جاوازی ده‌سه‌ڵات به هه‌موو چه‌شنه‌کانییه‌وه بکات‌و سه‌رئه‌نجام بتوانێت هه‌موو بڕیاره‌کان بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خودی کۆمۆنێتیه‌که تاکو هه‌موو ئه‌و بڕیارانه و سهرئهنجامهکانیشیان به هه‌ره‌وه‌زی بده‌ن و بچننه‌وه.