بوونی هێزی تایبەتی بریتانیا لە 19 وڵاتدا
23/05/2023
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی دزەپێکراو دەرکەوت کە هێزی ئێس ئەی ئێسی [ SAS ] Special Air Service ی بریتانی لە 19 وڵاتدا هەیە . لەو وڵاتانە : نایجیریا ، فلیپین ، ڕوسیا ، سوریا ، ئۆکرانیا ، سۆدان ، جەزائیر، فەرەنسا ، مالی ، ئیستوانیا، عێراق ، کینیا ، لیبیا، قوبرس ، پاکستان ، صۆمالیا، یەمەن ، عومان .. تد .
سەیر ئەوەیە مەگەر وەزیرەکان ئەم نهێنییە بزانن دەنا هیچ پەڕلەمانتارێکی بریتانیا ئەو نهێنییە نازانن . جوانی سیستەمی هەڵبژاردن و ڕژێمی پەڕلەمانتاری نەك هەموو پرسەکان بە تەگیبیر و ڕا ناکات ، یاخود کارەکانی خۆی بە دەنگدەرانی ئاششکرا ناکات بەڵکو ئەندام پەڕلەمانتارەکانیش ئەوانە و زۆری تر نازانن .
ئەم هێزە بە نهێنی چالاکییەکانیان ئەنجام دەدن جگە لە چەند کەسێکی پایە بەرزی وەکو وەزیری بەرگریی و سەرەكوەزیران ، کەسی تر نەك هەر بە چالاکییەکانیان نازانن ، بەڵکو شوێنی ئەو کاتەشیان نازانن .
راپۆرتە دزەپێکراوەکە دەڵیت کە ئەو هێزە لە سالی 2012 وە لە سوریان لەگەڵ لایەنێکدا دژ بە ڕژێمی سوری دەجەنگن بەڵام ئاشکرای ناکات کە ئەو لایەنە کێن . هیوادارم داعش نەبێت!!!!
ئەم هێزە لە ساڵی 2010 و 2011 بەرپرس بوون لە کوشتنی 54 کەس لە ئەفغانستان ، لە نیوە شەودا پیاوەکان لە خێزانەکانیان جیاکراونەتەوە گولەباران کراوەن .