Categories
Kurdish

بەندە گرنگ و مەترسیدارەکانی لائیحەی نوێی دژە نقابە لە بریتانیا:

بەندە گرنگ و مەترسیدارەکانی لائیحەی نوێی دژە نقابە لە بریتانیا:

 06/01/2023

بەهۆی چڕبوونەوەی مانگرتنە کرێکارییەکانی کەرتی دەوڵەتییەوە حکومەتی بریتانیا دەیەوێت لائیحەی دژە نقابە  کە ڕەشنوسە بە زووترین کات بخاتە بەردەم پەڕلەمان و دواتر هەواڵەی ئەنجومەنی پیران و لۆردی بکات.  بۆ ئەمەش بڕیارە لە هەفتەی ئایندەدا لە پەڕلەماندا تاووتوێ بکرێت .

 بەندە گرنگ و  مەترسیدارەکانی لائیحەکە :

 لە ئێستادا نقابە کە ڕۆژی مانگرتن دیاری دەکات دەبێت 14 ڕۆژ پێش ئەو ڕۆژە ئاگەداری خاوەنکار/کۆمپانیا بکات لەگەڵ هەندێک زانیاری ورردی تردا تاکو خاوەنکار مشوری خۆی بخوات و شکست نەهێنێت . بە کوردییەکەی دانی بوارە تاکو خاوەنکار دیعایەی دژ بە مانگرتنەکە بکات و لە میدیادا بیکاتە هەڵا و بە شەخسیش هەندێك لە چالاکوانانی نێوکرێکاران گەر بتوانرێت پەشیمان بکرێنەوە ،  بە کورتی هەلێکی باشە یا بۆ تێشکانی مانگرتنەکە یاخود بۆ لاوازکردنی بە رادەیەك کە نە دەنگی هەبێت و نە ڕەنگ.

 

  • لە ئێستادا ڕێژەی دەنگەداران کە دەنگ دەدەن بە مانگرتن دەبێت لە سەدا 50 ی ئەوانە بێت کە دەنگەکە دەدەن بە ئا یا نا . بەڵام لە سای لائیحە نوێکەدا دەبێت لە سەدا 40 ئەوانەی کە دەنگ دەدەن بە مانگرتن ئەو کاتە دەتوانرێت مانگرتنەکە یاسایی بێت . بۆ نموونە : لە ئێستادا ئەگەر 1000 کرێکار هەبن لەمانە تەنها 400 دەنگ بدەن بە هەر بارێکدا ، ئەگەر زۆرینەی دەنگەدەران بە پەسەندکردنی مانگرتن بێت ئەوە مانگترتنەکە دەکرێت ، بەڵام لە سای لائیحە تازەکەدا ئەو 400 دەنگدەرە دەبێت لانی کەم لە سدا 40 یان دەنگیان بە مانگرتن دابێت ئەو کاتە مانگرتنەکە دەکرێت دەنا یاسایی نییە .

 

  • لە ئێستادا نقابە ئەرکی سەرشانی نییە لە کاتی مانگرتن دا حسابی ئیمێرجنسی بکات ، بەڵام دەیکەن لەبەر خاتری خەڵك بۆ نموونە کە دکتۆر و نێرسەکان ماندەگرن هەمیشە نقابە ئیحتیاتی ئەوە دەکات کە نەخۆش ببینرێت و بگەیەنرێتە خەستەخانە لەبەر ئەوە هەندێك لە دکتۆرەکان و نێرسەکان لە بەشە گرنگەکاندا و هەندێك لە تیمی ئیسعاف مانگرنتەکە نایانگرێتەوە لەسەر بڕیاری نقابە خۆی . بەڵام لە سای یاسای نوێدا نقابە دەبێت پابەند بێت بەوە کە لە سەدا 20 لە خزمەتگوزارییەکانی وەکو بەشی تەندروستی و نەخۆشخانە، مامۆستایان ، کرێکارانی هاتووچۆ : قیتار ، میترۆ ، پاس، بەشی ئاگرکوژێنەرەوە ، فەرمانبەر و کارمەندی پەساپۆرتی ئەوانەی کە لە سەر سنورەکان کاردەکەن  …لە کاتێکدا کە نقابە پابەست نەبیت یا ئەندامانی پابەست نەبن بەم بڕیارەوە خاوەنکار دەستڕؤیی [ صەلاحییەت] هەیە  کە نقابە  بەرێتە دادگا و هەروەها بۆشی هەیە کە ئەو کرێکارانەی کە پابەند نەبوون بە بڕیارەکەوە لەسە کار نەبون یەکسەر لە کار دەربکرێن.

 

  • لە ئیستادا کاتێك کە کرێکاران دەنگ بە مانگرتنەکەیان دەدەن دەتوانن هەتا 6 مانگ هەر کات بیانەوێت مانبگرن بێ گەرانەوە بۆ جارێکی دیکەی دەنگدان. بەڵام لە سای لائیحە نوێکەدا بەتەمان ئەمە کەمبکەنەوە بۆ کەمتر لە 6 مانگ.

Leave a Reply