بەڕای من تۆپەکە لە باوەشی یاخود ساحەکەی ئۆجەلاندایە نەك تورکیا و سەرانی تورکیا
07/03/2025
دوای پەیامەکەی ئۆجەلان کە هەر وەکو لە یەکەمجاردا وتومە پەیامی ئاشتی نەبوو بەڵکو پێشنیارێک بوو کە ئۆجەلان بۆ دەوڵەتی تورکیای کردبوو . دواتریش دەرکەوت کە ئەوە ڕاستە هەر هیچ نەبێت لەبەر دوو بەڵگە:
یەك: نەك هیچ وەڵامێکی ئەرێنی لە لایەن سەرانی دەوڵەتی تورکیاوە تا ئێستا نەدراوە جگە لە هەڕەشەی زیاتر و داوای ڕادەستبوون نەبێت ، تەنانەت لە هەسەدەش و هێڕشی زیاتریش بە تایبەت لەو ڕؤژەوە بە گوێرەی ڕؤژنیوز 14 هێڕش کراوەتە سەرپەکەکە.
دوو: هەر ئاواش هیچ بەدواهاتنێك و ڕوونکردنەوەیەك لە لایەن خودی ئۆجەلان و دەم پارتیشەوە نەهاتووە ، لەوەش دەکات زیارەتی دەمپارتی بۆ لای هەسەدە بۆ گەیاندنی پەیامی ئەردۆگان و فیدان بێت بۆ ڕادەستبوون ، نەك پرۆسەی ئاشتی .
هەر لەو ڕۆژەشەوە بە چەپ و بەڕاستدا لەسەر ئاستی تاك ، لایەنگران و ئەندامانی پەکەکە ، ڕۆشنبیران و نوسەرانی مشەخۆر و دووکەوتوی جەماوەرییبوون ، هەروەها لە لایەن لایەن و ڕێکخراو و گروپەکانی سەر بە پەکەکە یا نزیك لە پەکەکەوە ، هەمویان یەك شت دەڵێنەوە ، دەڵێی تف کراوەتە نێو دەەمیانەوە، کە گوایە تۆپەکە لە ساحەکەی تورکیادایە ، باشە:
یەك: ئەگەر تۆپ لە ساحەی تورکیادا بێت مانای وایە ئەمە پرۆژەیی ئاشتی نییە بەڵکو وەکو لە سەرەوە وتم ئەمە پێشنیارە و ئیتر تورکیاش ئازادە لە وەڵامی و بێ وەڵامی پێشنیارەکەدا.
دوو: دای ئەوە هەفتەیەك بەسەر پەیامەکەدا تێپەڕیوە کە چی بارودۆخەکە خراپتر بووە و هەڕەشەی زیاتر کراوە لە لایەن تورکیاوە کەواتە تۆپەکە لە باوەشی ئۆجەلاندایە نە ك تورکیا. دەکرێت پەکەکە بپرسێت لە ئۆجەلان ئایا ئەو پەیامە هی ئەوە یا نا؟ ئەگەر هی ئەوە تۆ چ ئاشتەواییەکت کردووە ؟ پرۆژە ئاشتییەکەی تۆ چییە و چی دەگرێتە خۆ؟ ئەگەر ئەم پەیامەش هی تۆ نییە بۆچی قسەیەك ناکەیت … بۆ بۆ؟ تکایە بێرە قسە؟ تکایە کۆدێك بنێرە هەر وەکو جاران تاکو حەقیقەتمان بۆ دەرکەوێت؟
ئەمانە و زۆر پرسیاری دیکە هەن کە پەکەکە دەتوانێت لە ئۆجەلانی بکەن ، نەك خەڵکی بگەوجێنرێت و داخوازی لە تورکیا بکرێت و پێی بڵێن تۆپەکە لە باوەشی ئەودایە.