Categories
Kurdish

خاڵە گرنگەکانی ڕێکەوتنەکەی نێوانی کۆبانی و جۆلانی

خاڵە گرنگەکانی ڕێکەوتنەکەی نێوانی کۆبانی و جۆلانی

01/03/2025

ئەو ڕۆژەی کە کۆبانی و جۆلانی واژۆی ڕیکەوتنەکەیان کرد ، واتە 01/03 ، من ئەم تێبینینانەم لە سەری دا .  نوسیم ئەم خاڵانەی خوارەوە سەرنجی منن لەسەر ڕیکەوتنەکە، نەك ڕەخنە، چونکە دیارە هەسەدە هەر ئەوە بە ئامانجی ئێستا دەزانن ، ڕەنگیشە لەژێر فشارێکی گەورەدا ڕازیبوونی خۆیان بەو ڕێکەوتنە ڕاگەیاندبێت.

یەك: لەم ڕێکەوتنەدا چارەنوسی هەسەدە دەزانین، بەڵام چارەنوسی خودی خۆسەریی نادیارە.

دوو: بوون بەبەشێك لە سوپای فەرمی سوریا واهەست دەکەم سەرکردەکانی هەسەدەش ڕەنگە سیاسییەکانیش ببنە بە شێك لە حوکمڕانان ئەوکاتەش بەشدار دەبن لە سیاسەتی ئەرێنی و نەرێنی حوکمڕانێتی سوریادا.

سێ: کۆنترۆڵکردنی هەموو سەرچاوە دارایی و ئابوورییەکانی کە هەسەدە کۆنترۆلی کردبوون لە لایەن مەرکەزەوە بێ هەبوونی مەرجێك کە پارەی زیاتر لەو سەرچاوانە بۆ کوردستان بەهۆی سیاسەتی ئەسەدە و شەڕو وێرانکارییەوە سەرف بکرێت قەرەبووی زیان لێکەوتوان بکرێت.

چوار: لە ڕێکەوتنەکەدا قسە لەسەر کۆمۆنێتی یا کۆمەڵی کوردی کراوە نەك نەتەوەی کورد، کۆمەڵی کورد بە مانای کۆمۆنێتی کوردی دێت نەك نەتەوەی کورد.

پێنج: پرسی عەفرینی تێدا نییە کە دەبێت تورکیاو پیاوەکانی لێی بکشێنەوە و عەفرین بگەڕێتەوە بۆ کوردستان و قەرەبوی خەڵکانی هەڵکەنرا و ئاوارەکانی  بکرێت.

شەش: پرسی خۆسەریی، کۆنفیدرالیزمی دیمۆکراتیی ، ئیکۆلۆجیی، یەکسانی جێندەیی، فێمینیزم، هەرەوەزیی ئابووریی هیچ قسەیەکی لەسەر نەکراوە.

حەوت: بوون بە بەشێك لە دەسەڵات یانی دژایەتیکردنیان لە لایە ئەاوانەوە کە موعارەزەی دەسەڵاتن.

هەشت: لاوازکردنی پێگەی پەکەکە کە ڕۆژئاوا بڕبڕەپشتی پەکەکە بوو. ئەمەش وادەکات کە چی تر دەوڵەتی تورکیا و ئاکەبە حساب بۆ پەکەکە و ئۆجەلان نەکەن.

نۆ: ئەم ڕێکەوتنە لەسەر دەستی تورکیا و قەتەر و ئەمەریکادا کراوە، ئایا ڕێەکوتنێك لەسەر دەستی قەتەر و تورکیادا بکرێت، دەشێت بە سوودی کورد بگەڕێتەوە؟؟ کە لەوە دەکات کە ئەردۆگان براوەی یەکەم بێت.

دە: وەختی ڕێکەوتنەکە زۆر زۆر خراپ بوو کە جۆلانی و حکومەتەکەی لەو پەڕی لاوازی و ژێر فشاریی ناوخۆو دەرەوەدا بوون ، هەسەدەش لەو پەڕی بەهێزیدا کە ئیسرائیل ئامادەی هەموو هاوکەرییەکیان  بوو.

یازدە: دابڕینی هەسەدە لە پەکەکە بەمەش یانی ئەو وەرەقەیەی کە لە دەستی پەکەکەدا بوو سووتا.

دوازدە: هیچ قسەیەک لەسەر پێداچوونەوەی یا نوسینی دەستورێكی نوێ نەکراوە.

سیازدە: هەسەدە وەکو دامەزراوەیەکی سەربازیی نا دینیانە چۆن دەتوانێت لەگەڵ ڕژێمێکی دینیی داعشیدا ڕێبکەوێت کە هەر لە ئێستاوە هەندێك شتیان لە بەرنامەی خوێندن و پەروەردەدا گۆڕیوە، ئەمە لە کاتێكدا کرۆکی دەستوری ناوخۆی هەسەدە: ژنەلۆجی و پرسی ژنان و یەکسانییە.

Leave a Reply