خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی خوێندکارانی بەنگلادش بەردەوامە
19/07/2024
گەر چی شێخ حەسینە سەرەكوەزیرانی بەنگلادش پاشەکشەی لەو قسانە کرد کە سوکایەتی و ناشیرینکردنی خوێندکارانی خۆپیشاندەر بوو، سەرزەنشتی ئەوانەشی کرد کە بوونە هۆی کوژرانی خۆپیشاندەران ، بەڵام خوێندکاران بایاخیان بەو هەنگاوانەی شێخ حەسنییە نەدا و بەردوامن لە خۆپیشاندانەکانیاندا.
پێشتریش بە شێوەی کاتیی بڕیارەکەی کە لە دادگە ڕاگەیانرابوو سەبارەت بە بەش و حسەی نەوەکانی جەنگاوەرەکان کە لە سەدا 30 لەوان مافیان هەیە بۆ دامەزراندن لە دامەزراوە حکومییکان ڕاگیران . بڕیارەکەش سەبارەت بە نەوەکانی ئەو کەسانەیە کە لە سالی 1971 دا کوژراون لە پێناوی سەربەخۆیی بەنگلادشدا و ئەو مافەیان هەیە .
دوێنێ، 5شەمە، 32 کەس لە خۆپیشاندەران لەسەر دەستی پۆلیس دا کوژارون و پێشتریش 7 کەسی دیکە ، کۆی ژمارەی کوژراوان لە ئێستادا 39 کەسە . هاوکاتیش پۆلیس دەڵێت نزیکەی 100 پۆلیس بریندار بوون. بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەسێك کە لە خەستەخانەی ‘ دەکا ‘، پایتەختی بەنگلادش، کاردەکات زیاتر لە 1000 کەس بە برینداری گەیەنراونەتە خەستەخانە .
دوێنێ خۆپیشاندەران هێڕشیان کردە سەر بینای محەتەی تەلەفزیۆنی دەوڵەتیی و ئاگریان تێبەردا ، هاوکاتیش بە هۆی هەلیکۆپتەرەوە توانرا 60 پۆلیس کە لە زانکۆی کەنەدیدا بوون ، بۆ ئەوەی نەکەونە بەردەستی خوێندکاران ڕزگار کران .
خۆپیشاندان و نارەزاییەکان لە چەند شارێکی دیکەش جگە لە دەکا بەردەوامە ، حکومەت بۆ ئەوەی تەواوی بەنگلادش نەگرێتەوە بۆ دوو ڕۆژە ئینتتەرنێتیان داخستووە .
بەنگلادش یەکێکە لە وڵاتە هەژارەکانی دوونیا و لە لایەن کۆمپانیا گەوەرەکانی ئەمەریکا و بریتانیا و وڵاتای ئەوروپییەوە هێزی کاری ئەوێ کە هەرە زۆرینەیان ژنانن لە دروستکردنی پۆشاکی هەمە جۆرەی جوانیی و پۆشاک و پێڵاوی وەرزش و تەپلە و کڵاو و تۆپ ، ناکۆکی چینایەتی لە برەو و تیژبوونەوەدایە . ئەمە لە کاتێکدا کرێی سەر کار زۆر کەمە و کارگە و کارخانەکانی دروستکردنی پۆشاکیش بە دەگمەن هەلومەرجی کارکردنیان تێدایە و هیج جۆرە هەنگاوێکیش نەنراوە لە کاتی ئاگرکەوتنەوەدا کە سەلامەتی و پاراستنی ژیانی کرێکارەکەن ڕەچاو بکات ، هەر ئەمەشە کە ناو بەناو ئاگرێك دەکەوێتەوە یاخود بینای کارگەیەك هەرەس دەهێنێت و ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی کرێکار دەبنە قوربانی .
بزوتنەوەی ژنانی کرێکار لە بەنگلادش بەهیزە و بەرگری لە مافە ڕەواکانیان دەکەن و بە بەردەوامی دەچنەوە بەگژ خاوەنکار و ساماندارەکاندا کە لە لایەن حکومەتی بەنگلادشەوە پارێزگاری تەواویان لێدەکرێت.