خۆپیشاندان و پرۆتێستەکانی شاری لۆس ئەنجلس بۆ چوارەم ڕۆژ بەردەوامە
10/06/2025
لە کاتێکدا کە ئیدارەی ترامپ ئامادە نییە لە بڕیارەکەی خۆی واتە ناردنەوەی کۆچهێنەران کە مافی مانەوەیان لەوێ هەیە ، بنێرنەوە بۆ وڵاتی خۆیان یاخود بۆ سلفادۆر ، خۆپیشاندانەکان نەك هەر بەر دەوامە بەلکو فراوانتر بووە و ئێستا لە شارەکانی نیو یۆرك ، شیکاگۆ ، دالاس و سانفرانسیسکۆش دەستی پێکردووە .
هۆکاری ئەمەش چڕبوونەوەی هێڕشەکانی پۆلیسن و بۆ دەستگیرکردنی کەسانی بێیانەی کۆچهێنەر لە دانبەسەر چێشتخانەکان و کارگەکان و کتێبخانەکان و کۆفی شؤپەکان و زۆر شوێنی دیکە . ئەمەش وای کردووە کە خەڵکێکی زۆر بێنە سەر شەقامەکان بۆ پشتگیری لە مانەوەی کۆچهێنەراندا بە بەرزکردنەوەی دروشمی جیاوازی وەکو ” چی تر هێڕشکردنە سەر کۆچبەرانمان ناوێت ” ” کەس نایاسایی نییە لە خاكی دزراودا ” ” بڕۆن ، بچنە دەرەوە ، بۆ دەرەەوە ” مەبەستیان ئەو هێزەیە کە هاتوونەتە شارەکانەوە .
هەتا دوێنی 2000 لە پاسەوانانی نیشتمانی خراونەتە سەر شەقامەکانی لوس ئەنجلس لە پاڵ پۆلیسی شارەکەدا، لە دوێنێشەوە ترامپ فرمانی داوە کە 2000ی دیکە لەگەڵ 700 لە هێزی دەریایی بەشداری بکەن لە سەرکوتکردنی خۆپیشانداراندا . تا ئێستا زیاتر لە 300 کەس گیراوە کە لەوانە پارێزەر و سەرۆکی یەكێک لە نقابەکانە، هیچیان مافی بینینی پارێزەریان نییە.
وەکو وتم هێڕشەکانی پۆلیس کاریگەرییان لەسەر کرێکارانی ناوچەی جلوبەرگ و کرێکارانی ڕۆژانە و چێشتخانەکان هەبووە و هەروەها پارێزەرانیش کە ویستویانە بەرگری لە گیراوان بکەن . سەرۆکی سەندیکایەکی گەورەی کالیفۆرنیایان دەستگیرکردووە کە لە کاتی هێڕشەکانی پۆلیس دا وەک چاودێرێکی کۆمەڵایەتی کاری دەکرد.