دڵم ئێکجار ژان دەکات بۆ خەڵکانی مەدەنی غەزە
21/03/2025
دڵم ئێکجار ژان دەکات بۆ خەڵکانی مەدەنی غەزە ، ژنان و منداڵان و پیر و پەککەوتوان کە بوونە قوربانی دەستی حەماسی تیرۆریست و حکومەتی ناتانیاهوی تیرۆریست . کوشتارێکی کەم وێنەیی ، کۆمەڵکوژییەیەکی 404 کەس کە 173 کەسیان منداڵانن و زیاتریش لە 600 کەس بریندارن ، ئەمەش هێشتا هەر سەرەتای شەڕە، ئیسرائیل هەڕەشە دەکات کە غەزە دەکاتە دۆزەخ لە حەماس ، بەڵام لە ڕاستیدا دەیکاتە دۆزەخ لە دانیشتوانی بێ دەەسەڵاتی غەزە.
لە کوشتن و بڕینی خەڵکانی بێ تاوان ، دەستنەپاراستن لە دانیشتوان، کە ماوەی زیاتر لە 15 مانگە بەدیار چاوی ” کۆمۆنێتی نێو دەوڵەتی” و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و جەمعییەی یەکگرتوی دەوڵەتان ( یو ئێن) و وڵاتانی عەرەبی ( کە بە هانا نەچوونی غەزەوە درۆی نەتەوایەتی و هاوزمانیی و هاو دینی بە ڕوونی ڕەتدەکاتەوە) بەردەواومە .
هاوکاتیش دەکرێت خودی موسڵمانانیش لۆمە بکرێن بۆ پەرستنی خودایەك کە ئەم هەموو کۆمەڵکوژی و وێرانکاری و هەژاریی و دەربەدەرییەی و زوڵم و زۆرەی بە باڵای باشترین ئۆمەتی/ میللەتی دوونیادا بڕیوە . ڕەحمەت و شەفەقەت و گەورەیی و عەدالەتی و دەسەڵاتی و …تد لە کوێییە؟ بۆچی دەستی ” کافران” لەسەریان زیاد دەکات و هاوکاری و یارمەتییان دەدات لە هێنانی کارەساتی جیا جیادا بەسەر میللەتە هەڵبژاردەکەیدا؟