زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه له ڕاگواستنه‌وه‌ی هه‌ڵسوڕاوانی (نه‌قابه‌ی نه‌وتی «به‌سره») دا
01/08/2008
هه‌شت سه‌رکرده‌ی نه‌قابی له «به‌سره»وه گوازراونه‌ته‌وه(Transfer) بۆ به‌غداد، وه‌کو باس ده‌کرێت، به هۆی دژایه‌تیکردنی ئه‌و پلانه یاسایهییهوه، که سه‌باره‌ت به نه‌وت و گه‌ڕان به دوای نه‌وت و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و که‌وتنه ده‌ستی بێگانه‌یه، ژیانیان له مه‌ترسیدایه. ئه‌م پیاوانه که ئه‌ندامی فیدراسیۆنی یه‌کێتییه‌کانی نه‌وتی عیراق(Iraqi Federation of Oil Unions)ن به فه‌رمانی وه‌زیری نه‌وت «حوسه‌ین ئه‌لشه‌هرستانی» له شوێنی خۆیان گوێزراونه‌ته‌وه بۆ به‌غداد، ئه‌مه‌ش به بڕیاری یاسای دژه نه‌قابه کراوه، که له ڕژێمی «سه‌دام حسه‌ین»ه‌وه بۆیان ماوه‌ته‌وه.
“گره‌یگ میجت «Greg Muttit» که به‌ڕیوه‌به‌ری هاوبه‌شی سه‌کۆی مافی مرۆڤ، ژینگه و چاودێری پیشه‌سازی نه‌وت (Co-director of Platform the human rights, environment and Oil Industry Watchdog) سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی ئه‌م پیاوانه‌دا وتی ” زۆر جێی نیگه‌رانییه”. ناوبراو، مانگێك له‌وه‌وپێش چاوی به شه‌هرستانی که‌وتووه، تاکو ناڕه‌زایه‌تی دژی ئه‌م ڕاگواستنه دربڕێت.
شالیاری نه‌وتی عیراقی وتویه‌تی “ئه‌م هه‌شت پیاوه به میلیشیاوه په‌یوه‌ستن له ئه‌نجامدانی چالاکی تاوانکارانه‌ی وه‌کو قاچاخچێتیدا ده‌ستیان هه‌یه”، به‌ڵام میچت وتی “به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕاستی له پێداگرتن له‌سه‌ر ئه‌م پاگه‌نده‌یه، که به جدی وه‌رگیراوه، نییه و ئه‌و «شه‌هرستانی» هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی نه‌خستووه‌ته ڕوو. هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌کیش هه‌بێت ، ئه‌م کاره ده‌بێت به سه‌رپه‌رشتی دادوه‌رێتی و دادگه‌ی عیراقی بسپێردرێت”.
کیم هه‌واڵ«Kim Howells» که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیایه، وتی “که‌سانی ڕه‌سمی به‌ریتانی له به‌غداد و له به‌سره له‌م مه‌سه‌له‌یه کۆڵیونه‌ته‌وه. له نامه‌یه‌کیدا وتویه‌تی به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت یاسای که‌مکردنه‌وه‌ی نه‌قابه که له‌لایه‌ن «سه‌دام»ه‌وه دانراوه، هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه”. هه‌روه‌ها وتی ئان کلێود «Anne Clywd» که نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆکوه‌زیرانه بۆ مافی مرۆڤ، له‌م ماوه‌ی پێشووه‌دا وتویه‌تی ” گرنگی و بایه‌خی پێویستی هه‌بوونی نه‌قابه‌یه‌کی سه‌ربه‌ست و دادوه‌ر له عیراقدا، ده‌بێت ده‌سته‌به‌ر بکرێت”. له‌گه‌ڵ وتنی ئه‌مه‌شدا هه‌واڵ وتی ” له‌وه ده‌کات که حکومه‌تی عیراقی چاره‌سه‌ری چالاکی نایاسایانه‌ی نهقابییهکان له‌گه‌ڵ کۆمپانیای نه‌وتی خواروودا بکات”.
جۆن هیلاری « «John Hilaryبه‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاریی بۆ شه‌ڕ له کاتی پێویست (executive director of War on Want)، وتی “فیدراسیۆنی یه‌کێتییه‌کانی نه‌وتی عیراق ڕابه‌رێتی دژایه‌تی فرۆشتنی نه‌وتی عیراقی ده‌که‌ن، به ئاشکرا دیاره که ئه‌مانه ته‌نها له به‌ر چالاکی سیاسیانه‌یان کراونه‌ته نیشانه. ئێمه باوه‌ڕمان وایه که حکومه‌تی به‌ریتانی ده‌بێت کار بۆ پاراستن و سه‌لامه‌تی نهقابیه عیراقیه‌کان بکات و به‌شداری نه‌کات له به‌دادگایی گه‌یاندنیاندا”.
جۆن هیلاری له نامه‌که‌یدا بۆ ههواڵس «Howells» وتی ” ئێمه حه‌ز ده‌که‌ین تۆ ئه‌وه‌مان پێ بڵێت که ئایه حکومه‌تی به‌ریتانی به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان سه‌رنجی ڕاگوێزانه‌وه‌ی نهقابیهکانی بۆ جێگایه‌کی مه‌ترسی دار، وه‌کو ڕێگایه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری چالاکیه‌کانیان ئیدی یاسایی بێت یا یا یاساخ، داوه”.
«حه‌سه‌ن جومعه عه‌واد»، که قسه‌که‌ری فیدراسیۆنی یه‌کێتییه‌کانی نه‌وتی عیراقه (the Iraqi Federation of Oil Unions)، وتی ” گواستنه‌وه‌که‌یان به فه‌رمانی خودی شه‌هره‌ستانی خۆی بووه” ئه‌و چالاکانه ، له ڕێگه‌ی کردنی کارێکی زۆر قورس و گرانه‌وه زۆر به باشی ناسراون به‌وه‌ی که شه‌ڕی دژه‌گه‌نده‌ڵی و شه‌ڕی دژی پیاوانی گه‌نده‌ڵی ناو وه‌زاره‌ت له به شی نه‌وتدا ده‌که‌ن” هه‌روه‌ها پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت و وتی ” ئه‌م گواستنه‌وه‌یه تاوانه دژی مافی مرۆڤ”.
سه‌رچاوه:
http://www.guardian.co.uk/world/2008/jul/25/iraq.oilandgascompanies