لە لەندەن پۆلیس ڕێپێوانی هاوپشتی فەلەستین یاساخ دەکات
10/01/2025
ڕۆژی شەمە، 18/01 بڕیارە کە ڕێپێوانێکی گەورە بکرێت بۆ بەرگریی لە فەلەستینیەکان لە کەناڵی بی بی سی-یەوە دەستپێبکات تا دەگاتە شوێنی مەبەست. بەڵام پۆلیس ڕێگایان پێ نادات بە بیانوی ئەوەی کە چەند سەد مەترێك دوورە لە کڵێسای جوولەکانەوە ، بەیانی شەمەش جوولەکەکان دەچنە کڵێسا.
لە کاتێکدا پۆلیس ئەو بڕیارەی داوە نزیکەی 50 خۆپیشاندان زیاتر کراوە تا ئێستا بەڵام بە وتەی خۆشیان تا ئێستا ڕووداوێك لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە ڕوی نەداوە بەرانبەر جوولەکەکان.
هاوکاتیش سێزدە کەس لە ڕزگاربووانی هۆلاکۆست یا نەوەکانیان نامەیەکی هاوبەشیان واژۆ کردووە بۆ دژایەتیکردنی بڕیارەکەی پۆلیس بۆ ڕێگریکردن لە کۆبوونەوەی ڕێپێوانەکە لە دەرەوەی بی بی سی. لە نامەکەدا هاتووە: “ئێمە وەک ڕزگاربووانی جولەکەکانی هۆلۆکۆست، و نەوەی ڕزگاربووان، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەم هەوڵە ڕوونە بۆ ڕێگریکردن لە خەڵک لە دژایەتیکردنی جینۆسایدی غەززە ئەم نامەیە دەنووسین”. ئاماژەی بەوەشکردووە، “لەگەڵ هەزاران خۆپیشاندەری دیکەی ئاشکرای جوولەکە، بەشداریمان لە چەندین خۆپیشاندان و ڕێپێوانی فەلەستین کردووە لە لەندەن و جگە لە پشتیوانی و گەرمی لەلایەن هاوخۆپیشاندەرانمانەوە هیچمان وەرنەگرتووە.”
لە وەڵامی پۆلیس دا ڕێکخەرانی ڕێپێوانەکە پۆلیسیان بە ” دەسەڵاتی سەرکوتکەر ناوبردووە” ، وتیشیان “هاوپەیمانی فەلەستین ئەو واتایە ڕەتدەکاتەوە کە ڕێپێوانەکانمان بە جۆرێک دوژمنایەتی یان هەڕەشەن بۆ سەر گەلی جولەکە”.
هاوکاتیش ڕێکەخەارانی ڕێپێوانەکە بە پۆلیسیان وتووە ئێمە هەر لەوێ دەیکەین ڕێڕەومان ناگۆڕین . پۆلیسیش دەڵێت لەو بارەدا ئەوان چاریان نییە جگە لە بەکارهێنانی ئەو دەسەڵاتەی کە هەیانە و دراوە پێیان .
ئەوەی ئاشکرایە پۆلیس وەکو دەزگەیەکی سەرکوتکەری پارێزەری حکومەت و دەوڵەت هەر لە بیانوو دەگەڕێن تاکو دەسەڵاتی ڕەهای خۆیان بە گوێرەی یاسا بسەپێنن