مانگرتنی کرێکارانی کۆکەرەوەی خۆڵ و خاشاک لە بێرمینگەهامی بریتانیا بەردەوامە
21/03/2025
نۆ هەفتەیە مانگرتنی کرێکارانی کۆکەرەوەی خۆڵ و خاشاك لە شاری بێرمەنگەهام بەردەوامە لە ڕۆژی 11 ی مانگیشەوە مانگرتنەکەیان جدییتر و گشتگیرتر کرد کە 400 کرێکار بەشدارییان کردووە .
مانگرتنەکە بە هۆی یاسای نوێی شارەوانی شارەکەوەیە کە بۆ دەستگرتن بە پارەوە 150 کرێکار بێ کار دەکات ئەوانی دیکەش هەندێکیان تا 8000 پاوەند لە موچەکەیان ساڵانە کەم دەبێتەوە.
دوێنێ 5 شەمە، 20ی مانگ، جارتێکی دیکە نقابەی کرێکارەکان لەگەڵ بەرپرسانی شارەوانی گفتوگۆی دیکەیان کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بەڵام شارەوانی ئامادە نەبوو داخوازییەکانی کرێكاران جێ بەجێ بکات بۆیە گفتوگۆکە لە ئێستادا بێ ئەنجام مایەوە .
حکومەتی پارتی کرێکاران جیاوازییەکی ئاوایان نییە لەگەڵ حکومەتە پێشینەکانی حیزبی موحافیزین ، خەڵکی زۆر ناڕازییە لێیان لە ئیدارەدانی کۆمەڵ . بە ماوەیەك دوای ئەوەی هاتنە سەر حوکم لە سەدا 44 خەڵکی ڕایان وابوو کە ئەمان وڵات باش بەڕێوە نابەن، ئێستا ئەو ڕێژەیە بەرزبووەتەوە بۆ لە سەدا 68 .
گەلێك لە شارەوانییەکانی بریتانیا مایەپوچ بوون یاخود لەسەر قەراغی مایەپوچین حکومەتیش هاوکارییەکی وایان ناکات کە بتوانن چارەسەری کێشەکانی شارەوانییەکان بکات ، گوایە پارەی نییە ، کە ئەمە لە کاتێکدا کە خەڵکی ئەوە زۆر باش دەزانێت کە بە ملیار پاوەند دەنێرێت بۆ هاوکاری ئۆکرانیا جگە لە ناوبەناو ناردنی پارە و هاوکاری سەربازیی. حکومەت پەیمانی داوە کە هەتا ساڵی 2029 هەموو ساڵیك 3 ملیار پاوەند هاوکاری حکومەتی ئۆکرانیا بکات .
لە لایەکی دیکەوە حکومەتە نایەوێت باجی دەوڵەمەندان و سامانداران و باجی سەر کۆمپانیاکان زیاد بکات کەچی ئامادەیە پارەی وەزارەتی بەرگریی زیاد بکای کە هیچ مەترسییەك لەسەر وجودی بریتانیا نییە نە لە ئێستا و نە لە داهاتووشدا، هاوکاتیش پارەی لە بیمەکان بڕی و هاوکاری وزەی بۆ خانەنشینان کە ساڵانە 200 پاوەند بوو بڕی و هاوکاری پیران و پەککەوتانیش زۆر کەم دەکاتەوە و پرۆسەی داخوازی ئەو هاوکارییەش زۆر زۆر گران دەکات بە جۆرێک کە لە 10 کەسدا یەكێك نەتوانێت لە تێستەکەدا سەرکەوتووبێت..
هەموو ئەمانە ناڕەزایی خەڵکی بریتانی زۆر زیاتر کردووە .