Categories
Kurdish

ناتانیاهو بۆ داپۆشینی کارەساتی 7ی ئۆکتۆبەری 2023 و گەندەڵییەکانی سەرۆکی شن بێت-ی دەرکرد

ناتانیاهو بۆ داپۆشینی کارەساتی 7ی ئۆکتۆبەری 2023  و گەندەڵییەکانی سەرۆکی شن بێت-ی دەرکرد

27/03/2025

ڕۆنێن باڕ کە سەرۆکی تۆڕی سیخوڕی ناوەوەی ئیسرائیل بوو، بەناوی شن بێت پاش هەوڵێکی زۆر ناتانیاهو توانی کابینەی حکومەتەکەی بە دەرکردنی ڕازی بکات .

ناتانیاهو هەفتەیەکە لە هەوڵی ئەو کارەدایە و 3 ڕۆژیش بە هەزاران کەس لە ئیسرائیل هاتنە سەر شەقامەکان بۆ بەرگریکردن لە ڕۆنێن باڕ تاکو لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە .  ئەمە جگە لەوەی کە زۆرێك لە کاربەردەستانی کۆن و سەرۆکی کۆنی دەزگە سیخوڕییەکەش و جەماعەتی موعارەزە و ڕێکخراوی مەدنی ناحکومی هەموویان موعاریز بوون بە بڕیارەکەی ناتانیاهو کە پێشتریش داواکاری گشتی-شی دەرکرد .

پەیوەندی نێوانی ڕۆنێن باڕ و نەتیاناهو خراپ بوو چونکە ئەو لە لێپێچینەوە و دۆزینەوەی زانیارییەکاندا بوو کە هەندێك لە سەرکردەکانی حەماس لە ڕێگەی قەتەرەوە هاوکاری داراییان پێگەیشتووە .  ناتیاناهۆش لەبەرانبەر ئەمەدا ئەوی تاوانار و لۆمە دەکرد بەوەی کە ئاسایشی ئیسرائیلی نەپاراستووە بۆیە ئەوەی 7ی ئۆکتۆبەر ڕویداوە.

دواتر  پەیوەندییەکانی نێوانیان  خراپتر بوو دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتی ناوخۆیی شین بێت لە 4ی ئازاردا سەبارەت بە هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەر کە دان بە شکستەکانی دەزگاکە خۆیدا دەنێت بەڵام ئاماژەی بە پرس و کێشە سیساسییەکانیش کردوە.

ناتانیاهۆ لە کۆتایی دادگاییکردنییەکەی کە لەسەر گەندەڵی بەردەوامە، ڕووبەڕووی سزای زیندانیکردن دەبێتەوە. ئەو کە تەمەنی 75 ساڵە، کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1996 هاتۆتە سەر دەسەڵات و 17 ساڵ سەرۆک وەزیران بووە.

لە لێکۆڵینەوەکاندا شەن بێت  لێکۆڵینەوە لە یاریدەدەرە نزیکەکانی نەتانیاهۆ دەکات بەهۆی پێشێلکردنی ئاسایشی نیشتمانی، لەوانە دزەپێکردنی بەڵگەنامەی نهێنی بۆ میدیا بیانییەکان، هەروەها گوایە پارەیان لە قەتەر وەرگرتووە، کە ناسراوە بەوەی هاوکاری دارایی بەرچاوی بە حەماس داوە.

Leave a Reply