Categories
Kurdish

ڕۆژنامەوانانی ڕۆژنامەی گاردیانی بریتانی و ئۆبسێرڤەر لە مانگرتندان

ڕۆژنامەوانانی ڕۆژنامەی گاردیانی بریتانی و ئۆبسێرڤەر لە مانگرتندان

04/12/2024

ڕۆژنامەوانانی ئەو دوو ڕۆژنامەیەی سەرەوە لە ئەمڕۆوە ، 4شەمە، بۆ  48 کاتژمێر واتە ئەمڕۆ و سبەینێ ، رۆژی 5شەمە ، لە مانگرتندا دەبن لەبەر ئەوەی دەرکەوتووە کە  ڕۆژنامەی ئۆبسێرڤەر بە Tortoise Media. دەفرۆشرێت .

زانیارییەکان دزەیان کردووە  کە ڕۆژنامەکە دەفرۆشرێت بە  جەیمس هاردینگ  کە پێشتر سەرنوسەری تایمس بووە و ماوەیەکیش بەڕیوەبەری هەواڵی بی بی سی بووە.  بێ گومان فرۆشتنی ڕۆژنامەکە لە قازانجی ڕۆژنامەوان نییە بەهۆی ئەوەی کە چونێتی وتار و  بابەتەکانی دیکە وەکو ئەوانەی ئێستا نابێت و هەرەها هەل و مەرجی نوێ لەسای خاوەندارێتی نوێی ڕۆژنامەکەدا بەسەر ڕۆژنامەواناندا دەسەپێنرێت کە لە قازانجیان نابێت ، گەر چی جەیمس هاردینگ دەڵێت بە هەمان مەرجی سەر کاری ئێستایانەوە دەمێننەوە ، بەڵام ئەمە تا ماوەیەك دەبێت .

 ڕۆژنامەی ئۆبسێرەڤەر کە کۆنترین ڕۆژنامەی دونیایە  کە تەنها لە ڕۆژانی یەکشەمواندا دەردەچێت و 231 ساڵ لەمەوبەر دەستی بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ کردووە لە ساڵی 1993 وە لە لایەن گاردیان میدیا گروپەوە کڕراوە و .

سکرتێری گشتی هەڵبژێردراوی نقابەی ڕۆژنامەوانان و نوسەران، لۆرا دەیڤیسۆن، وتی: “ئەوانەی کە مانیان گرتووە تەواوی هاوپشتی یارمەتی ئێمەیان هەیە …..ئەمەش  یەکەمجارە بۆ زیاتر لە 50 ساڵ، مانگرتن ڕوودەدات” . ئاماژەی بەوەشکرد ” دەنگدانی بەرفراوان بۆ گرتنەبەری ئەم هەنگاوە، خواستی ڕۆژنامەنووسان نیشان دەدات بۆ ئەوەی بە ئاشکرا تیشک بخەنە بەردەم خوێنەران و ئەوانەی بەرپرسیارن لە نیگەرانییە بەکۆمەڵەکانیان سەبارەت بە داهاتووی ناونیشانەکە. ڕۆژنامەکە  لە ژیانی گشتیدا جێگەیەکی ناوازە و گرنگی هەیە و ئەندامەکانمان گرنگی بە بابەتی داهاتووی مێژووی خۆیان دەدەن.”

دەنگدان بۆ مانگرتنەکە کە لە مانگی ڕابوردووداس کرا دەرکەوتووە  کە لە نێوان ئەوانەی مافی بەشداریکردنیان هەیە، 75% دەنگیان داوە و 93% پشتگیری لە مانگرتن دەکەن .

Leave a Reply