کرێکارانی ئەمازۆن بەشی دیلیڤەری پرسەکەیان لە ئەمازۆن بردەوە
19/12/2024
کرێکارانی بەشێکی دیلیڤەری ئەمازۆن کە ژمارەیان 3000 کرێکارە لە ساڵی 2021 وە لە کێشەدان لەگەڵ ئیدارەی ئەمازۆن کە پێیان وایە هەقی قەرەبووکردنەوەیان هەیە بە بڕی 10،500 پاوەند .
ئەسڵی کێشەکە لەوەوە هاتووە کە ئیدارەی ئەمازۆن حسابی ئەم کرێکارانەی کە دیلیڤەرییان بۆ ئەمازۆن ئاوا کردووە کە ئەمانە کرێکار نین بەڵکو کار بۆخۆیان دەکەن ، بە مانایەکی دیکە ، ئەمەی کە ئەمان دەیکەن کردنی بزنسێکی بچووکە ، کە لەم بارەشدا ئەوە دەکەوێتە سەر خۆیان کە چەندیان دەستدەکەوێت نەك ئەمازۆن هەروەها دەبێت خۆشیان کێشەی بری پارەیەك کە بە ئینگلیزی پێی دەوترێت ناشناڵ ئونشورانس کۆنترەبیوشن ، لابەلا بکەنەوە نەك خاوەنکارەکەیان کە ئەمازۆنە بۆیان بدات . هاوکاتیش ئەمان مافی وەرگرتنی پارەی هۆڵیدەی و ڕۆژانی نەخۆشکەوتنیان نییە ، چونکە بە حسابی ئەمازۆن ئەمان کار بۆ خۆیان دەکەن و کرێکاری ئەمازۆن نین .
بەڵام خۆشبەختانە پاش 3 ساڵ توانییان بە ڕێگای یاسایی کەیسەکەیان ببەنەوە ، بۆ ئەمەش ئەمازۆن دەبێت 140 ملیۆن پاوەند بدات بە ئەم کرێکارانە تاکو قەرەبوی ئەو ماوەیەیان بۆ بکاتەوە.