Categories
Kurdish

ئایا دادگای سەربەخۆ هەیە؟

ئایا دادگای سەربەخۆ هەیە؟

08/05/2021

دوای ئەوە کە ڕۆژنامەوانەکانی بادینان بە شەش ساڵ حوکمدران و پێشتریش کە دادگا بەرەڵای نەکردن ەهر لەو کاتەوە ڕۆشبیری کوردیی و توێژەرەی سیاسیی و تا زۆری تریش قسە لەسەرە ئەوە دەکەن کە گرفتی ئێمە ئەوەیە کە دادگا دادگایەکی حیزبییە و سەەرکردەکان و سیاسییە بالاکان بە ئارەزوی خۆیان دتوانن دەستی تێوەردەن .

من لام سەیرە کە خۆت بە ڕۆشنبیر یاخود سیاسی و بزانیت ئەزمونی ژیانت هەبێت ، ناڵێم سیساسیی، کەجی ئەوەندە ساویلەکە بیت لە کۆمەڵی چینایەتی و قوچکەییدا لەژێر ڕەحمەتی حکومەدا کەچی ئاوا ساویلکانە بیربکیتەوە و حەلت بۆ ئەو گرفتە کە خۆی لە ئەسڵاگرفتی نەبوونی مافی رادەربڕین بۆچونە، بوونی دادگای سەربەخۆ.

دادگا کە دامەزراویەکی گرنگی مەحکەمی دەوڵەتە، پاسەوان و پارێزەری مانەوەی سیستەم و دەسەڵاتە،باوەڕناکەم بتوانێت سەربەخۆ بێت.  تەنها جیاوازییەك لە نێوانی وڵاتانی وەکو لای ئێمە و ئەوروپا و ئەمەریکا و وڵاتانی پێشکەوتووی پیشەسازیی ئەوەیە لای ئێمە ئەوانەی وەکو ئێمەن دادگا دەبێت حیزبی بێت ئیدی بە خوایشت یا بە زۆر .  لە ئەوروپا و ئەمەریکا و وڵاتیانی دیکەش دەبێت دامەزراوەیکەی دەوڵەتی بێت، خزمەتی دەوڵەت و سیستەمەکە بکات، حەس حەس و پارێزەری دەوڵەت بێت .  کە دەڵێم دەوڵەت یانی گەورەترین پایەی ئەم سیستەمە.

بۆ پاڵپشتکردنی قسەکەم تنەها چەند بەڵگەیەك لە دەیەها بەڵگە وەکو نموونە دەهێنمە کە لە بریتانیاش دادگە دادگەی دەوڵەتە ، دادگای سیستەمە و بە هیچ شێوەیەك سەربەخۆ نییە .  بۆ ئەمە من زۆر دوور ناگەڕێمەوە بۆ خستنەروی  بەڵگەکانم. بەڵگەکان:

+ ساڵی 1972 سێ سەربازی سەر بە دەوڵەت کەسێکی ئیرلەندەیانکە تەنها تەمەنی 23 ساڵ بوو  کە سەر موعارەزەی ئیرلەندی بوو دژ بە دامودەزگەی بریتانی کە ئەوێ کۆڵۆنایزکردووە.  بەڵام کە چوونە سەر جەنازەکەی نە چەك و نە چەقۆشیان پێنەبینی.  لەو کاتەوە کەس و کاری کوژراوەکە لە هەلی دان بە مەحکەمەی بکوژەکاندان کە 3 سەربازن بە ناوی سەبازی ئەی ، بی ، جی ، تاکو نەناسرێنەوە ، یەکێک لەو سەربازانە مردووە .  ئەمە لێرەدا هەر ئەوەندە بەسە کە دادگا ناوای سوەربازەکانی کەشف نەکرد ، خودی ئەمە بەرگرییە لە بکوژەکان و دەوڵەتی بریتانیش.  کە کەیسەکە لەم دوو سێ هەفتەیەدا پاش 41 ساڵ گەیشتە داداگا، دادوەر بە بیانوی ئەوەی کە کەیسەکە کۆنە و پەیامەکان وەکو بڵێی ژەنگ لێیداون ، کۆتایی بە کەیسەکە هێناو دوو سەربازەکەش وەکو بەرزەکی بانان بۆی دەچون و هیچیان لەسەر نەما.

+ لە ساڵی 1968 وە تا چەند ساڵێك لەمەو بەر 139 پۆلیسی بریتانی بە سیخوڕی چوونە ناو 1150 گرپی چەپ: ژینگە، چالاوانی نێو کۆمۆنێتییەکان، گروپی دژ بە جەنگ ، دژ بە حوکمی ڕایسستی باشووری ئەفریقا، ڕێکخراوی کۆمۆنیست، سۆشیالیست وەرکەر پارتی، برادەرانی زەوی، ئەنارکیستەکان…. تد بە جۆرێك چوونە ناویان کە زۆر چالاکانە سەرگەرمی چالاکییەکان بووە تەنانەت بە پارە و ڤانی خۆیان گەرپێویستی کردبێت.  ئەمانە تا ئەو ڕادەیە متمانەپێکراو بوون لە لایەن ئەندامانی گروپکانەوە بوە هۆی دروستبوونی پەیوەندی خۆشەویستی و سێکسیی کە چوار لەو کچە گەنجانە کە پەیوەدنییان هەبوو منداسڵیشیان لەگەڵادروستکردون . دوای چەند ساڵێك مانەو لەناو گروپەکانا ، ئیدی هەر یەکەیان بە بیانویەك گروپەکانیان بەجێدەهێالاو خۆیان گومدەکرد .  هەندێك لەمانە تەنانەت ئایدیای منداڵانی مردویان بەکاردەهێنا.

وردە وردە ئەمە کەشف بوو بۆ ئەمەش فاشارێكی زۆر خرایە سەر دەوڵەت و پۆلیس تاکو لێکۆڵینەوەی گشتی بکرێت بۆ ڕونکردنەوەی ئەو کەیسانەو هۆاکتری کردنی ئەمە لە لای پۆلیس و کێ بەرپرسیاربووە لەوە.  ئەمە لەوە گەڕێ کە دیمۆکراتییەت لەم وڵاتەدا وجوودی نییە دەنا نەدەبوایە سیخوڕی بەسەر ئەو گرپانەوە بکرێت کە هیچیان مەترسیان بۆسەر دەوڵەت و سیستەمەکە دروستنەکردوە.

حکومەت و پۆلیس بەوە رازیبوون کە لێکۆڵیەنەوەکە بکرێت لە کۆتایی ساڵی ڕابوردوودا ئەمە کرا کە تەنها لێکؤلینەوە لەسە جەند ساڵێك کرا .  ئێستاش لە مانگی نیسانەوە دووبارە لێکۆڵینەوەکە دەستیپێکرحدتەوە بۆ لێکؤڵینەوەی سالانی نێونای 1973 و 1982 کە تا ئێستا چگە لەو پۆلیسانەی کە خۆیان ویستویانە ناوەکانیان کەشف بێت و ئیفادەی خۆیان بدەن کە ژمارەیان کەمە ، ئەوانی دیکە ددادوەر ناویان کەشف ناکات و بۆ مییاش نییە کە بەە خەڵکیان بناسێنێت .  ئەمە جگە لەوەی لەو پەڕی حاڵەتدا ئەوا پۆلیس تاوانبار دەرچوو چییان بەرانبەر دەکرێت ؟ هیچ شتێك بەرنجامی نابێت.  ئایا لێرەدا دادگا بێ لایەن بوو ؟ ئایا بە بێ لایەنی دەمێنێتەوە؟

+ دوای یاسای ئەنتی نقابە کە لە کۆتایی ساڵەکانی شەستەکانەوە لە بریتانیا جێ بەجێدەرکیت بەڵام لە سەردەمی مارگرێت تاچتەردا ئەو یاسایە گشگیرکرا و هیچ جۆرە ئازادییەکی بۆ نقابە و کرێکاران نەهێڵایەوە کە جالاکییەکی نا یاسایی بکەن

Leave a Reply