ئێمە نه‌ك کار له‌سه‌ر ده‌رهێنانی ڕه‌گوڕیشه‌ی گه‌نده‌ڵی ناکه‌ین ، به‌ڵکو له ناخی منداڵان و نه‌وه‌ی منداڵانیشماند ئه‌و تۆوه ده‌ڕوێنین
زاهیر باهیر
30/05/2016
من ده‌زانم که ڕه‌گوڕیشه‌ی گه‌نده‌ڵی سیسته‌مه‌که‌یه و ڕونتریش هه‌بوونی ده‌سه‌ڵات و مه‌یلی ده‌سه‌ڵاتخوازییه. به‌ڵام لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم که ڕوی ده‌مم بکه‌مه سه‌رجه‌می ئه‌وانه‌ی که داد‌و بێدادیانه دژی گه‌نده‌ڵی و به‌ڵام خۆشیان له ئه‌وانی دیکه که‌متر گه‌نده‌ڵنین.
گه‌ر به واتا فراونه‌که‌ی گه‌نده‌ڵی بگرین هه‌ستده‌که‌م له‌ناو کوردانی باشوردا به‌وانه‌ی که له ناو خودی باشوردا ده‌ژین و ئه‌وانه‌شمان که له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ژین ژماره‌ی ئه‌وانه‌مان که گه‌نده‌ڵنین ، زۆر زۆر که‌من.
گه‌نده‌ڵی هه‌ر خونکی کردن و سه‌رشۆڕکردن نییه بۆ پارچه زه‌وییه‌ك ، بۆ موچه‌یه‌کی زیاد، بۆ زیادکردنی موچه‌که، بۆ به‌ده‌ستهێنانی پله‌و پایه‌یه‌ك ، بۆ ناسینی به‌رپرس و ده‌سڕۆیشتویه‌ك ، ئیش‌کردن به‌ڕه‌ش ، هه‌بوونی دوو خانووی شاره‌وانی . گه‌نده‌ڵی دۆکردنه ، ساخته و فێڵکردنه، دووڕویه‌تییه، خۆبه‌زلزانین و پۆزلێدانه، ئاره‌زوی گردکردنه‌وه‌ی پاره و په‌یداکردن و پاراستنی خاوه‌ندارێتییه. له‌مانه‌ش زیاتر کارکردنه له‌سه‌ر پێگه‌یاندن و په‌روه‌ده‌کردنی منداڵانمان و بردنیان به‌ره‌و ئه‌و ئاڕاستانه‌ی سه‌ره‌وه‌یه ، هه‌وڵنه‌دانه له په‌روه‌ده‌نه‌کردنی نه‌وه‌یه‌کی ناگه‌نده‌ڵدا ، تاکو کۆمه‌ڵێکی ناگه‌نده‌ڵ به‌ده‌ستبهێنین.
له کوردستان و ده‌ره‌وه‌یشیدا ده‌می هه‌رکه‌س ده‌که‌یته‌وه باسی گه‌نده‌ڵی ده‌کات، باسی فڵان و فیسار ده‌کات که چه‌ندێك گه‌نده‌ڵن ، به‌ڵام خۆی لێده‌رده‌کات. خۆ گه‌ر گه‌نده‌ڵی هه‌ر نه‌وه‌ی سه‌رده‌می بگرتایه‌ته‌وه ، ئه‌وه به تۆپینی ئه‌م نه‌وه‌یه ، گه‌نده‌ڵی تا ڕاده‌یه‌ك سنوری بۆ ده‌کێشرا.
کێشه‌که لێره‌دا به‌رده‌وامیدانه به نه‌رێتێك هه‌م که‌ڵچه‌ر و هه‌م سیسته‌مه‌که‌ش پشتگیری ته‌واوی ده‌که‌ن . هه‌ر که‌سێک ده‌بینیت له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه که پاره‌یه‌کی نه‌ختینه یا خانوویه‌کی زیاد له‌خۆی هه‌بێت ، که لێیشی ده‌پرسیت بۆچی ئه‌مانه ده‌که‌یت ، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت ئاخر چۆن؟!! ئه‌ی منداڵه‌کانم؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر به‌یانی خۆم مردم ؟ “خۆ ده‌بێت منداڵه‌کانم شتێکیان هه‌بێت ، شتێکیان بۆ به‌جێ بمێنێت” وه‌کو ئه‌وه‌ی کاتێك که باوکی خۆی مرد، شتی زۆری بۆ به‌جێمابێت.
ئاخر تۆ هه‌ر له ئێستاوه چه‌ند هه‌زار دۆلارێك یا پاوه‌ندێك بۆ منداڵه‌که‌ت به جێبهێڵیت ، منداڵه‌که‌ت چۆن ده‌توانێت له هه‌ستی منداڵی خێزانێکی هه‌ژاری هیچ له‌دوا به‌جێنه‌ماو بگات؟ ئاخر گه‌ر تۆ خانویه‌كی زیاد له خۆت بۆ منداڵه‌که‌ت له پاش خۆت به‌جێبهێڵیت ، یا خانویه‌کی بۆ دروست بکه‌یت، مناڵه‌که‌ت چۆن له موعاناتی منداڵه هاوته‌مه‌نه کرێچییه‌که‌ی تێده‌گات؟ له‌وه‌ی گه‌ڕێ چۆن هاوکاری ده‌کات له هه‌وڵ وکۆششی دژی خاوه‌نخانوو ئیمتیازه‌کانی خاوه‌نخانوو. گه‌ر تۆ ئێستا زه‌مانه‌تی لایه‌نێکی گه‌وره‌ی ژیانی بکه‌یت ، چۆن منداڵه‌که‌ت ئیمتیازدار نابێت؟ چۆن ته‌قدیری کارکردن و چاوبڕینه ڕه‌نجه‌شانی خۆی ده‌کات؟ به‌رده‌وامی به‌م شێوه ڕه‌فتاره چۆن چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌که‌یت که گه‌نده‌ڵی بنه‌بڕ بکه‌یت ؟ به‌مه‌ی که ده‌یکه‌یت ، پاشکۆیی خێزانی بره‌و پێده‌یت، سوپاسگوزاری منداڵ بۆ خانه‌واده به‌رهه‌مده‌هێنیت، خۆشه‌ویستی به مه‌رجوبه‌ند دروستده‌که‌یت، نه‌وه‌یه‌کی گه‌نده‌ڵ ده‌خولقێنیت که خۆی به توێژاڵێکی جیا ده‌بینێت و له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی به‌شی زۆری هاوته‌مه‌نانی ده‌بێت و ئه‌ویش به ڕؤڵی خۆی له هه‌وڵی دروستکردنی نه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی گه‌نده‌ڵدا، ده‌بێت.