ئەوەی لە ئێستادا ئیمکانە بکرێت بیکە، چاوەڕوانی ڕوودانی شۆڕشی سۆشیالیستی مەکە.
02/10/2023
ئەمانە هەنگاوی یەکەم و سەرەتاو سەرەکین ئەو شۆڕشە لەسەر بناخەی ئەمانەی دوێنێ و ئەمڕۆ دروست دەبێت، نەك بە فتوا و بانگەشەی سەرکردە و ڕابەر و حیزبەکان و دانانی سەعاتی سفر و چاوەڕوانکردنی تاکو لە جیهاندا، هەتا لە ناوچەیەکدا ، هەتا لە سەراپای وڵاتێکدا لە یەك کاتدا ڕووبدات.
چەخماخەی شۆڕش هەر دەبێت لە شوێنك لەم جیهانەدا لێدا، دواتر شوێنەکانی دیکەش ڕۆشندەکاتەوە و پریشكی دەگاتە شوێنەکانی دیکە.
شۆڕشی سۆشیالیستی پرۆسەیەکی کۆمەڵایەتیی دوور و درێژە دەمێکە دەستیپێکردووە و هەرگیزیش کۆتایی نایەت . پرۆسەی گۆڕانکارییەکی گەورەیە لەسەر ئاستی تاک، خێزان ، هەموو دەزگە کۆمەڵایەتییەکان بە بەهەمهێنەر و خزمەتگوزارییەوە، تا سەراپای کۆمەڵ دەگرێتەوە.
خۆگۆڕین، یاخیبوون لە دەسەڵات، لە کولتوری کۆنەپەرسانە و بەسەرچوو و وەهم، هەنگاوێکی گەورەیە گەرچی یاخیبوونی تاك بەستراوە بەیاخیبوونی کۆمەڵەوە، هەر ئاواش ئازدی تەواوی تاك بەندە بەئازادی تەواوی کۆمەڵەوە.