Categories
Kurdish

بایدن لەژێر فشاری بزنسدا لە بڕیارەکانی پاشگەزدەبێتەوە

بایدن لەژێر فشاری بزنسدا لە بڕیارەکانی پاشگەزدەبێتەوە

 01/12/2022

گرنگ نییە لە دەرەوەی دەسەڵات خۆت چۆن ڕەنگە دەکەیت، چۆن پلان دەکێشیت ، چۆن لاف و گەزاف لێدەدەیت ، دەیەها و سەدەها بەڵێن دەدەییت .  چەپیت ، ڕاستیت ، سۆشیالیستی دەسەڵاتخوازیت ، کۆمۆنیستی دەوڵەتسازیت ، هەرچی هەیت ببە چونکە لە دەرەوەی دەسەڵات دەکرێت ڕەنگ و دەنگتان جیابکرێتەوە گەزافی هەرچیت بوێت لێیدەیت ، بەڵام دەسەڵات ئەو بوارەیە قولی ڕاست و چەپ جیادەکاتەوە، ئەو تاقیکردنەوەیە کە ڕوی ڕاستت دەردەخات ، ئەو پێوەرەیە هەموان دەتوانن هەڵتسەنگێنن کە ئایا بەڵێنەکات بەجێدەهێنیت یانا؟

دیمۆکراتی ئەمەریکی بە سەرۆکایەتی جۆ بایدن پێشهاتنە سەر حوکمیان زۆر بەڵێنیان دا . بەڵێنی هەرە گەورەیان پاڵپشتکردنی کرێکاران بوو لە دروستکردنی نقابەکانیان و پەیوەستبوونەوە پێیانەوە، زیادکردنی کرێ ، مافی خۆپیشاندان و مانگرتن و کەمکردنەوەی کەلێنی نێوانی سامانداران و هەژاران و  کەمکردنەوەی کوشتاری ناوخۆ کە هەفتانە دەیەها کەس دەبنە قوربانی ، بنەبڕکردنی گرفتی ڕایسیسزم  ودەیەها خاڵی تر.

ماوەیەکی زۆرە کە وتووێژ لە نێوانی نقابەکانی کرێکارانی قیتارەکان بەردەوامە بۆ زیادکردنی موچە و مافی تر. تا ئێستاش 4 نقابەی ئەم کرێکارانە لە پرسی دانوسستاندن و درێژەدان بە وتووێژ بەردەوامن .  بۆ ئەمش تا ڕۆژی 9ی مانگیان هەڵبژاردووە گەر نەگەنە ڕێکەوتن ئەوە مانگرتنەکانیان دەستپێدەکات .

ئەم 4 نقابەیە نوێنەرایەتی زیاتر لە 115 هەزار کرێکار دەکەن . داوای لە سەدا 24 ی بەرزبوونەوەی موچەیان دەکەن لەگەڵ 5000 دۆلار پاداشت.  8 نقابەکەی دیکە ڕێکەوتنیان کردووە بۆ 5 ساڵ و زیادکردنی موچەش بە ڕێژەی لە سەدا 24 .

ماوەیەك لەمەوبەر بایدن رایگەیاند  کە وەک “سەرۆکێکی سەربەرزی لایەنگری کرێکاران” ئامادە نییە بۆچوونی ئەو کەسانە سەرپێچی بکات کە دەنگیان بە دژی ڕێککەوتنەکە داوەبەڵام لەم حاڵەتەدا – کە کاریگەرییە ئابوورییەکانی داخستنی کارەکان ئازاری ملیۆنان کەس و خێزانی کرێکاری دیکە دەدات – پێموایە کۆنگرێس دەبێت دەسەڵاتەکانی خۆی بەکاربهێنێت بۆ پەسەندکردنی ئەم گرێبەستە.”

ئێستا 500 گروپی بزنس لە نامەیەکیاندا بۆ کۆنگریس داوای ئەوە دەکەن کە کۆنگریس دەستتێوەردان بکات تاکو ئەم مانگرتنە بوەستێنیت چونکە دەبێتە هۆی شکستی بزنس نەك هەر ئەوەی کە خەڵك ناگاتە سەر کار بەڵکو هەموو بزنسەکانی دیکە لە گواستنەوە و ئەرکی تردا متمانە دەکەنە سەر قیتار .  لە کاتێکدا کە خەڵك ناگاتە سەر ئیش و کاڵاکان ناگوێزرێنەوە ئیتر بزنس توشی ئیفلیجی دەبێت .

ئەو 500 تگروپە لە نامەکەیاندا دەڵێن ” : ” مانگرتنی کرێکارانی هێڵی ئاسن تەنها ئەوە دەخاتە بەرچاو هۆکاری پێشنەکەوتنی ئابووری ئەمریکا زیاددەکا”  لە نامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە “وەستانی شەمەندەفەر دەستبەجێ دەبێتە هۆی کەمیی دابینکردن و بەرزبوونەوەی نرخەکان و وەستاندنی خزمەتگوزارییەکانی ئامتراک و شەمەندەفەری هاتووچۆ دەبێتە هۆی پەکخستنی تا 7ملیۆن گەشتیار لە ڕۆژێکدا زۆرێک لە گروپی بزنسەکان لە ناوەڕاستی وەرزی گرینگی بازاڕکردنی جەژنەکاندا دەبینن کە فرۆشتنەکانیان تێکچووە”.

ئێستا بایدن چاری نەماوەو دەڵێت ”  مانگرتن ئابووریمان وێران دەکات”  ووتی ”  من بە ڕوونی دەیڵێم داخستنی هێڵی ئاسن ئابووریمان وێران دەکات ……..بەبێ شەمەندەفەری بارهەڵگر، زۆرێک لە پیشەسازییەکانی ئەمریکا دادەخران.”

بایدن ئێستا داوا لە کۆنگریس دەکات کە دەسەڵاتی خۆی بخاتە گەڕ .

Leave a Reply