بۆچی ئه‌نارکیست و ئازادیخوازان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ڕۆژاوا دابه‌ش بوون؟
زاهیر باهیر – له‌نده‌ن
18/07/2015
ئه‌نارکیسته‌کان و ئازادیخوازه‌کانیش له ئه‌وروپاو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین وه‌کو سه‌رجه‌می چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ڕۆژاوا دابه‌شبوون. به‌شێكیان زۆر به جددی و خۆشبینیانه نه‌ك هه‌ر ئێستای، به‌ڵکو داهاتوشی ده‌بینین . به‌شه‌که‌ی دیکه‌شیان ده‌قاو ده‌ق پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانن و بایه‌خێکی ئه‌وتۆی پێناده‌ن .
به‌ڕای من له مه‌سه‌له‌ی بایه‌خ نه‌دان یا به‌که‌مگرتنی ئه‌و ئه‌زموونه نه‌ك هه‌ر له لای ئه‌نارکیست و ئازادیخوازه‌کان و بگره لای به‌ده‌ر له‌وانیش، هۆکاری خۆی هه‌یه و هۆکاره‌کانیش به بۆچوونی من، هه‌ره گر نگه‌کانیان له‌م خاڵانه‌دا کۆده‌بنه‌وه:
یه‌که‌م: ڕۆڵی تاکه‌کانی کورد و کۆمۆنێتی کوردی و هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵی ئه‌و وڵاتانه‌ی که تێیدا ده‌ژین، که نه‌یانتوانیوه کاراییه‌کی ئاوا نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌نارکیسته‌کان، به‌ڵکو خه‌ڵکانی دیکه‌ش، دابنێن. بێ گومان کوردێکی زۆر له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستانه‌وه له وڵاتانی ئه‌وروپی و سکه‌ندناڤیا و وڵاتانی دیکه‌دا ده‌ژین که ژما ره‌یان یه‌کجار زۆره. دیاره من باسی ئه‌وانه‌یان ناکه‌م که سه‌ر به‌و حیزبانه‌ن که خۆشییان به په‌که‌که و په‌یه‌ده و یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل و ژنانی ڕۆژاوادا، نایه‌ت. قسه‌ی من زیاتر له‌سه‌ر کوردانێکه که تا ڕاده‌یه‌ك به په‌رۆشن بۆ ڕۆژاوا و ده‌شخوازن کۆمه‌کی پێبکه‌ن. ئێمه‌یه‌ك که له‌م وڵاتانه‌دا ده‌ژین گه‌ر بمانه‌وێت کۆمه‌ك به کێشه‌که‌مان له هه‌ر یه‌کێك له کوردستانه‌کان، بکرێت، ده‌بێت ئێمه‌ش نزیك بین له خه‌ڵکه‌که‌یی و خۆمان دووره په‌رێز نه‌گرین، ئیدی ئه‌و خه‌ڵکانه هه‌رکه‌سێك بن.
ئه‌وه ڕاستییه‌کی تاڵه که هه‌ره زۆرینه‌که‌ی ئێمه نه ئه‌م وڵاتانه به وڵاتی خۆمان ده‌زانین و نه خۆشمان به به‌شێک له کۆمه‌ڵه‌که‌ی ده‌زانین ، هه‌ر ئه‌م هۆکاره‌شه که وای لێکردوین که ئه‌و كێشانه‌شی که زۆربه‌ی هه‌ره زۆر ی دانیشتوانی ئه‌م وڵاتانه به ئێمه‌شه‌و ده‌گرێته‌وه له‌ته‌ك کێشه‌کانی وه‌ك په‌نابه‌رییی و ڕایسستی و سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن و جوداخواز یش که له لایه‌ن پۆلیس و خاوه‌نکار و کۆمپانیاکانه‌وه که‌متر ڕووبه‌ڕووی دانیشتوانه ئه‌سڵه‌که‌ی خۆی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام یه‌خه‌ی ئێمه زۆر به خراپی ده‌گرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ره زۆرینه‌ی ئێمه هه‌ر خۆشی به خاوه‌نی ناکات .
ئێمه‌یه‌ك له کاتێکدا که ئه‌م کێشانه سه‌روپۆتڵاکمان زیاتر له دانیشتوانه ئه‌سڵییه‌که ده‌گرێته‌وه، هێشتا تێکه‌ڵاوی گروپه خۆجێیه سه‌ربه‌خۆکان، نابین و به‌شداری ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و خۆپیشاندان و هاوپشتی کرێکاران له که‌رته جیاوازه‌کاندا له مانگرتنیاندا، نابین ، هه‌روه‌ها به‌شداری که‌مپه‌ینی ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و سه‌راپای که‌مپه‌ینه‌کانی دیکه‌ی وه‌کو دژ به تایبه‌تیکردنی که‌رته گشتییه‌کان ناکه‌ین . ئیدی خه‌ڵکی چۆن ئێمه بناسێت و چۆن بزانێت ، که کێشه‌یه‌کمان هه‌یه و پێویستی به داکۆکی و هاریکاری ئه‌وان هه‌یه؟ که واته ته‌نها ڕێگایه‌ك که ماوه‌ته‌وه کێشه‌کانمان بگه‌یه‌نێت به کۆمێنێتییه‌کانی ئه‌م وڵاتانه هه‌ر ده‌بێت له ڕێگای میدیاوه بێت، که له زۆر حاڵه‌تیشدا میدیا زۆر که‌م، یا له وه‌ختی ناوازه‌دا باسی ده‌کات یا به شێوه‌ی چه‌واشه‌کاری به‌یانیده‌کات.
دووهه‌م: له‌و خۆپیشاندان و پرۆتێستانه‌ی که ده‌یکه‌ین، ئێمه‌ی کورد نازانینن چۆن کێشه‌که‌مان که ئه‌و چالاکییه‌مان بۆ ئه‌نجامداوه ، له خه‌ڵکانی ڕێڕه‌و و خه‌ڵکه لۆکاڵییه‌که بگه‌یه‌نین ، چونکه به هۆی تیکه‌ڵنه‌بوونمان به خۆپیشاندانی به‌ده‌ر له‌خۆمان ،له‌و باره‌یه‌وه شتێك فێر نه‌بووین . هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش جه‌وهه‌ری کێشه‌که‌ی ئێمه له خۆپیاشاندانه‌کان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییه‌کاندا، له به‌رزبوونه‌وه‌ی چه‌ند دروشمێكی نه‌ته‌وه‌یانه، یا به‌رزکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی سه‌رۆکێك یا چه‌ند سه‌رۆکێك یاخود به کێشانی چه‌ند هیتافێکی قه‌ومییانه‌ی سواو ، یا له به‌رزکردنه‌وه و داکوتانی ئاڵای کوردستان، ده‌رناچێت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مانه‌ش، ناتوانین سۆز و هاوپشتی خه‌ڵکانێکی زۆر بۆ خۆمان ڕاکێشین ، ئیدی به قسه‌کردن بێت له‌گه‌ڵیاندا یا به خۆناساندنی خۆمان و کێشه‌که‌مان بێت. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م دوو هۆکاره‌ی سه‌ره‌وه ده‌سته‌ووه‌ستانه له گه‌یاندنی کێشه‌ی ڕۆژاواش به ئه‌نارکسته‌کان و ئازادیخوازن ، ته‌نانه‌ت به که‌سانی به‌ده‌ر له‌وانیش کێشه‌کانمان هه‌ر نائاشنا ، ده‌مێننه‌وه .
سێهه‌م: ئه‌و ئه‌زموونه مێژوییه تاڵانه‌یه که بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نارکیست و ئازادیخوازان له سه‌رده‌می نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌که‌م و دواتریش حیزبی به‌لشه‌فی و پاش ئه‌وه‌ش له جه‌نگی ئه‌هلی ئیسپانیای 1936/1937 دا و هه‌روه‌ها له چه‌نده‌ها وڵاتی دیکه‌و له کاتی جیاجیادا له چه‌رخی ڕابوردوودا ، هه‌یه‌تی. به‌داخه‌وه تێکه‌ڵبوون و هاوکاری ئه‌نارکیسته‌کان پێیان، دواتر به زیانی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه . ئه‌مه‌ش وای کردوه که له مه‌سه‌له‌ی ڕۆژاوا- شدا بڕێك له ئه‌نارکیسته‌کان دووره‌په‌رێز خۆیان ڕاگرن و به‌ترسه‌وه لێی بچنه پێشه‌وه.
له کێشه‌ی ڕۆژاوا-دا و هه‌روه‌ها باکور یش، ده‌بینین که دوو حیزبی سیاسی به‌توانا و خاوه‌نئایدۆلۆجی و دیسپلینی به‌لشه‌فیانه‌ی وه‌کو په‌که‌که و په‌یه‌ده له پشتی هه‌ردوو ئه‌م ئه‌زموونانه‌وه‌ن. ئه‌مه‌ش بڕێك له ئه‌نارکیسته‌کانی والێکردووه که نه‌توانن به‌و ئاسانییه نه‌ك هه‌ر به‌ری ڕونی هه‌نگاونانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی له هه‌ردوو به‌شی کوردستاندا، هه‌یه، به‌ره‌و شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی ببینن ، به‌ڵکو ئه‌وان ئێستاش په‌که‌که به چاویلکه‌ی ساڵانی کۆتایی هه‌شتاکان و نه‌وه‌ده‌کان و سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌زاره‌یه‌وه ده‌بینن، که چۆن ڕه‌فتاری کردوه و جاروباریش ، ته‌نانه‌ت به قسه‌ی به‌ڕێز ئۆجه‌لانیش، له کاری تیرۆریستیانه‌وه ئاڵاوه هه‌م به‌رامبه‌ر به ڕیزه‌کانی خۆیان و هه‌م به‌ده‌ر له خۆشیان. ئه‌وان ئه‌و ململانێیه ناوخۆیه‌ی ناو په‌که‌که که له نێوانی که‌مایه‌تی ڕه‌وشی ئه‌نارکیستانه و زۆرینه‌ی حیزبییانه‌دا ، هه‌یه، نابینن، که به دڵنیاییه‌وه به‌ره‌نجامێکی ئه‌رێیانه‌ی ده‌بێت.
گه‌رچی په‌که‌که و په‌یه‌ده ناتوانن خۆیان له پێکهاتی قوجکه‌یی و بنه‌ڕه‌ت و بنه‌ماکانی پێکهێنه‌ری جیزبیانه، ڕزگار بکه‌ن و ببنه ڕێكخستنێکی ئه‌نارکیستانه ، به‌ڵام چاوگێڕانێك به مێژوی په‌که‌که-دا ئه‌وه‌مان ده‌خاته پێشچاو که گۆڕانکاری زۆر گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا هاتووه . له‌وانه : باوه‌ڕ نه‌مان به ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بۆ کورد، تاڕاده‌یه‌ك باوه‌ڕ نه‌بوون به ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت به‌گشتی ، گواستنه‌وه‌ی هێزیان بۆناو شاره‌کان و هه‌نگاوی دستبه‌رداربوونی شه‌ڕی گریله‌ئاسا و بزوتنه‌وه‌ی چه‌کداری و پرۆسه‌ی ئاگربه‌ستی و به‌رزکردنه‌وه‌ی دروشمی ئازادی و پێکه‌وه‌ژیانی هه‌موو خه‌ڵکان بێ جیاوازی دینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی و جێنده‌ری، بایه‌خدان به ژینگه و په‌یوه‌ستکردنه‌وه‌ی ئیکۆلۆجی به شؤڕشی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، باوه‌ڕ هه‌بوون به شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی و دروستکردنی ده‌یه‌ها گروپی خۆجیی ڕادیکالانه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، که باوه‌ڕییان به دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ و چالاکی ڕاسته‌وخۆ هه‌یه و گه‌لێکی دیکه ، که فه‌رامۆشکردنی ئه‌م گۆڕانکاریانه ،نه‌فی کردنیان، یا له هه‌ڵوێستی بێ ده‌ربه‌ستی و گومڕاییه‌وه‌یه یا نه‌بوونی هه‌ست و توانای ناسینی ئه‌و ڕاستییانه و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بار‌و دۆخه‌یه.
به‌ڕای من هه‌ڵوێستی ” هاریکاری و هاوپشتی، هاوکاتیش ڕه‌خنه و هه‌ڵوێسته‌کردنێك “ له هه‌ندێك ڕووداو که ده‌توانیین بیان بینین، هه‌ڵوێستێکی ڕاسته . به ته‌نها هه‌ڵوێستی ڕه‌خنه‌گرتن و دووره‌په‌رێز بوون ، خزمه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نارکیستی ناکات ئه‌مه جگه له نیشاندانی ده‌رکنه‌کردنی واقیعی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه و دواتریش یارمه‌تی نه‌دانی، که لێره‌شدا گله‌یی مێژوویمان دێته سه‌ر. به‌هه‌مان شێوه‌ش هه‌ڵوێستی ته‌نها “هاریکاری و هاوپشتی”ش بێ بینینی لایه‌نه خراپه‌کانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ، جگه له‌وه‌ی که ده‌مانکاته خه‌ڵکانی خۆشبین و بینه‌رێکی بێ ده‌ربه‌ست، گه‌ر بزوتنه‌وه‌که‌ش ئامانجی چاوه‌ڕوانلێکراو، نه‌پێکێت ، ئه‌وه بێ ئومێد و مایه‌پووچده‌بین بۆ داهاتووش به هه‌ڵوێستێکی زۆر گوماناوییه‌وه ده‌ڕوانینه هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌ك، که لێره‌شدا دیسانه‌وه ڕووبه‌ڕووی گله‌یی و تانه له به‌رامبه‌ر مێژوی تێکۆشانی بزوتنه‌وه‌که‌ماندا، ده‌بینه‌وه.
چوارهه‌م: تێڕوانینی ئایدۆلۆژیانه و باوه‌ڕبوون یا گه‌ڕان به‌دووی پاکژی و خاوێنێتی بزوتنه‌وه‌یه‌ك، تاکو له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ته‌واوی هه‌ڵوێستی هار یکاریانه‌ی خۆمانی بۆ ده‌ربڕین. ئه‌م هه‌ڵوێسته یا ئه‌م جۆره تێڕوانیانه بۆ بزوتنه‌وه‌ی ڕۆژاوا و باکور زۆر ناڕۆشن و ساکارانه‌یه. تۆ چۆن ده‌توانیت چاوه‌ڕوانی بزوتنه‌وه‌یه‌ك یا شۆڕشێك بکه‌یت که خاوێن بێت له هه‌موو شتێك؟ باشه شۆڕش کێ ده‌یکات ، کێ به‌شداری تیادا ده‌کات جگه له‌م خه‌ڵکه‌ی که ئێستا له‌و شوێنه‌دا بوونیان هه‌یه؟ باشه ئایا ئه‌و خه‌ڵکه خۆیان یا لانیکه‌م به‌شێکی که‌میشیان به‌و شێوه‌یه خاوێنن؟ تاکو شۆڕشێکی خاوێن دوور له هه‌موو هه‌ڵسو که‌وت و تێڕوانینێکی خراپ یا هه‌ڵه‌مان، بده‌نه ده‌ست ؟ ئه‌مه مه‌حاڵه ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕاست بێت و ئه‌م مرۆڤانه ئه‌وه‌نده پاکژ و هۆشمه‌ند و خۆنه‌ویست و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتوی کۆمه‌ڵ و کۆمۆنێتییه‌که و ژینگه‌وه بن، ئیدی پێویستمان به شؤڕش نه‌ده‌بوو چونکه ئه‌وه‌ی که شۆڕشی له پێناودا بۆ ده‌کرا ، ڕوینه‌ده‌دا.
بزوتنه‌وه‌ی ڕۆژاوا ، بزوتنوه‌یه‌که که ئێمه له دوای بزوتنه‌وه‌ی زاپێتێستای 1994 وه، بزوتنه‌وه‌ی ئاوامان نه‌بینیوه ، ئه‌مه‌ی که له ڕۆژاوادا ڕوویداوه به هه‌موو که‌موکوڕییه‌کیه‌وه ، باشترین بزوتنه‌وه‌یه‌که که به پێچه‌وانه‌ی ئاڕاسته‌ی به‌هاری عه‌ره‌بییه‌وه ڕۆیشتوه و تا هه‌نوکه‌ش ده‌ڕوات. ڕۆژاوا تا ئێستاش هه‌نگاوی شؤڕشگێڕانه، ده‌نێت ، هاوکاتیش له به‌رامبه‌ر چه‌نده‌ها مه‌ترسی گه‌وره‌ی وه‌کو جه‌نگی داعش ، هاتنه‌وه‌ی هێزی ئه‌سه‌د و داگیرکردنه‌وه‌ی، داگیرکردنی به‌شێکی له‌لایه‌ن تورکیاوه ، مه‌ترسی جه‌نگ له‌گه‌ڵ سوپای ئازادی سوریا، ڕێکه‌وتنی وڵاتانی دراوسێ له‌سه‌ر حسابی ئه‌وان، هه‌روه‌ها بیانکردنه‌وه‌ی کۆبانی و ڕۆژاوا له‌سه‌ر ده‌ستی وڵاتانی ڕۆژاوا و ئه‌مه‌ریکا و کۆمپانیا و ده‌زگه دراوییه‌کانیاندا. ئه‌م هه‌موو مه‌ترسیه و ڕه‌نگه هی دیکه‌ش له‌به‌رده‌م ڕۆژاوادا هه‌بێت. باشه هه‌لوێستی ئێمه‌ی ئه‌نارکیستان لێره‌دا چییه؟ هاریکاری و هاوپشتیکردنێتی، تاکو ڕێگه ڕاسته‌که‌ی خۆی له ده‌ستنه‌دا، یاخود پشت‌تێکردن و فه‌رامۆشکردنی تاکو ئه‌وه‌شی که تا ئێستا کراوه له ده‌ست بچێت؟ کامه‌یانه نه‌ك هه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌نارکیستانه‌یه به‌ڵکو تۆسقاڵێك مرۆڤانه؟
پێنجه‌م: کێشه‌ی ئایدۆلۆجییه‌ت و تێڕوانین له ڕوداوی ڕۆژاوا به چاویلکه‌ی ئایدۆلۆجیانه‌وه. گه‌لێك له ئه‌نارکیست و ئازادیخوازان له پاشخانێکی مارکسی-لینینی یا هه‌ر مارکسی- وه هاتوون و تا ئێستاش له هه‌ندێك ڕوداو و هه‌ڵوێستدا، سه‌رنج و لێکدانه‌وه‌ی مارکسیانه‌یان هه‌یه . بۆ ئه‌مان زۆر گرانه باوه‌ڕ به‌خۆیان بهێنن که له وڵاتێکی زۆر دواکه‌وتوی که پێیان ده‌ڵێن وڵاتانی گه‌شه نه‌سه‌ندوو له ڕوی پیشه‌سازییه‌وه وه‌کو وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و ئه‌فه‌ریقا هه‌ندێك له ولاتانی ئه‌مه‌ریکای لاتینی و ئاسیا، نه‌ك هه‌ر شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕووده‌دات به‌ڵکو هه‌وڵیشی نابێت بۆ بدرێت. کێشه‌ی مارکسییه‌کان ڕوانینی ئایدۆلۆجیانه‌یه ، قو رئانانه‌یه ، ئه‌وه‌ی له کتێبه‌کاندا نه‌نوسرابێت ئه‌مان ناتوانن بیسه‌لمێنن . کتێبه مارکسییه‌کانیش زۆر یا که‌م مێژوی تێکۆشان و ڕێڕه‌وی گه‌یشتن به سۆشیالیزمیان، شێواندووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی تائێستاش ئه‌مان هه‌مان پێناسه‌ی سه‌رده‌می مارکس-یان بۆ کرێکاران هه‌یه. ئه‌مان مێژوی به‌شه‌رییه‌تیان له گه‌یشتن به کۆمه‌ڵی سۆشیالیستی/ئه‌نارکستی به‌سه‌ر هه‌ندێك قۆناغی وه‌کو : کۆمه‌ڵی سه‌ره‌تایی، کۆیلایه‌تی، ده‌ره‌به‌گایه‌تی، سه‌رمایه‌داری، سۆشیالیستی دوای هه‌موو ئه‌مانه قۆناغی کۆمۆنیزم یا کۆمه‌ڵی کۆمۆنیزمی، دابه‌شکردوه . ئاخر له شوێنێکی وه‌کو (ڕۆژاوا) که به ده‌گمه‌ن کارگه و کۆمپانییای تیادایه ، پڕۆلیتاریا و کرێکاری به چه‌مکی مارکسییه‌کان تێدا نییه ، به کورتی پێی نه‌ناوه‌ته قۆناغی سه‌رمایه‌دارییه‌وه ، به‌ڕای ئه‌وان چۆن ده‌توانرێت شۆڕشی تیادا ڕووبدات؟ چۆن دیکتاتۆری پڕۆلیتاری دروستده‌بێت که پڕۆلیتاریان نه‌بێت؟ به‌م بیرکردنه‌وه‌یه، ئاوا قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕۆژاوا لای ئه‌مان کفره؟
ئه‌مان ئه‌وه نابینین که جه‌وهه‌ری کۆمه‌ڵ، کێشه‌ی سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵ دوای کۆمه‌ڵی سه‌ره‌تایی له هه‌ر قۆناغێک له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه، هه‌ر یه‌ك کێشه بووه و یه‌ك ناوه‌رۆکیشی هه‌بووه ئه‌ویش کێشه‌ی چینایه‌تییه تا کۆمه‌ڵی سۆشیالیستی/ئه‌نارکیستی، هه‌ر ئاواش ده‌مێنێته‌وه . له هه‌ر یه‌کێك له‌و کۆمه‌ڵانه‌ی که لیستکراون جگه له کۆمه‌ڵی سه‌ره‌تایی، کێشه‌ی چیانیه‌تی، بوونی هه‌بووه ، ده‌سه‌ڵاتدار و بێده‌سه‌ڵات، باڵاده‌ست و بنده‌ست، ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار بوونیان هه‌بووه، کۆمه‌ڵێکی قوچکه‌یی/هه‌ره‌می بووه، کاتێك که ئه‌مه بارودۆخی کۆمه‌ڵ بووبێت زه‌مینه‌ی جێگرتنه‌وه‌ی، به کۆمه‌ڵی ئه‌نارکستی/سۆشیالیستی له‌باربووه و شیاوی ڕوودان بووه . که‌واته مه‌سه‌له‌ی ڕوودانی شۆڕش هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به نه‌شونمای کۆمه‌ڵه‌وه نییه ئه‌وه‌نده‌ی که په‌یوه‌ندی به بوونی جیاوازییه چینایه‌تییه‌که‌وه هه‌یه، به بوونی هۆشمه‌ندی سه‌باره‌ت به بارودۆخه‌که، شۆڕش ده‌توانێت له هه‌موو کۆمه‌ڵیکدا ڕووبدات ، ئیدی ئه‌و کۆمه‌ڵه له هه‌رشوێنێکی ئه‌م دونیایه‌دا یا له هه‌ر یه‌کێك له‌و قۆناغانه‌دا بێت، به‌ڵام سه‌رکه‌وتنی یا مانه‌وه‌ی ئه‌وه ده‌که‌وێته سه‌ر چه‌ند هۆکارێك که هۆکاره‌کانیش ده‌سته‌به‌ری ئه‌و سه‌رکه‌وتنه یه‌کجارییه ده‌که‌ن. ئه‌م هۆکارانه‌شن که ڕۆڵی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که ده‌بینن، جا ئه‌و شۆڕشه له و وڵاتێکی پێشکه‌وتوی پیشه‌سازیدا ڕووبدات، یاخود له شوێنیکی دواکه‌توی ئابوری وه‌ك ڕۆژاوا، جیاوازییه‌ك ناکات و هۆکاره‌کان هاوبه‌شن. به درێژایی مێژوو، به‌شه‌رییه‌ت ته‌نها دوو قۆناغی دیتووه: یه‌ك، قۆناغی ناچینایه‌تی که کۆمه‌ڵی سه‌ره‌تایی بووه، دوو، قۆناغی کۆمه‌ڵی چیانیه‌تیه که دوای ئه‌و و هه‌نوکه‌ش هه‌ر به‌رده‌وامه.
گومانی تیدا نییه و مێژوش سه‌لماندویه‌تی که ئه‌و به‌ش به‌شکردنه‌ی قۆناغی مێژویی بۆ مه‌به‌ستی ڕووودانی شۆڕشی سوشیالیستی ، که کراوه ، گه‌وره‌ترین زیانی له‌و شۆڕشه داوه ، که ئه‌مه باسێکی دیکه‌یه و من له مانگی ئاینده‌دا له وتاری زیانه‌کانی چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان به بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی به تێروته‌سه‌لی ده‌گه‌ڕیمه‌وه سه‌ری.