بەهۆی دابەزینی سامانەوە لە جیهاندا ژمارەی ملیۆنەرەکانی جیهانیش دابەزیون
16/08/2023
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێی بانقی سیوسرییەوە دەرکەوتوە کە ژمارەی ملیۆنەرەکانی دونیا لە نێوانی ساڵانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ کەمیانکردووە. ڕاپۆرتەکە وای نیشاندەدات کە لەو ماوەیەدا ٣.٥ ملییۆن ملیۆنەر لە ملییۆنەریی کەوتوون. هۆکاری ئەمەش کەمبوونەوەی سامانە کە بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسانی پارە و بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییەکانی خەڵکییە لە سەرانسەری دونیادا هەروەها هەرەسهێنانی هەندێك دراو لە بەرانبەر دۆلاردا.
ڕاپۆرتەکە کە لەڕۆژی ٣شەمەدا بڵاوکراوەتەوە وردەکاری زۆری تێدایە، لەوانە:
+ ژمارەی ملێۆنەرەکانی جێهان بە دۆلار لە ٦٢.٩ ملیۆنەرەوە دابەزیوە بۆ ٥٩.٤ ملیۆنەر لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ .
+ لە ئەمەریکادا ١.٩ ملیۆنەر کەمیکردووە. بەمەش ژمارەی ملیۆنەر لەوێ دابەزیوە بۆ ٢٢.٧ ملیۆن. بەڵام هێشتا ژمارەی ملیۆنەر لەوێ لە هەموو شوێنێکی دونیا زیاترە ، دوای ئەوێ لە پلەی دووهەمدا وڵاتی چین دێت کە ٦.٢ ملیۆنەری تێدایە.
+ لە بریتانیادا ژمارەکە دابەزیوە بۆ ٢.٦ ملیۆن بە کەمکردنی ٤٤٤٠٠٠ ملیۆنەر.
+ لە سێیەم دەوڵەمەندترینی دونیا کە وڵاتی یابانە لە ٣.٢ ملیۆنەوە دابەزیوە بۆ ٢.٦ ملیۆن
+ لە چوارەم وڵاتی دەوڵەمەندی جیهانیی ئوسترالیایە ژمارەی ملئۆنەرەکان بە ٣٦٠ هەزار دابەزیوە بۆ ١.٨ ملیۆن ملیۆنەر.
+ پێنج سەد هەرە دەوڵەمەندەکەی دونیا داهاتی ١.٤تریلۆن دۆلاریان لەدەستداوە لە ساڵی ٢٠٢٢ دا.
+ ئێلون مێسک ١٣٨ ملیار دۆلاری لەدەست داوە لە ساڵی ٢٠٢٢ دا.
+ مارک خاوەنی فەیسبوک کە دەهەمین دەوڵەمەدی دونیایە نزیکەی ٨١ ملیار دۆلاری لە دەست داوە.
+ ڕاپۆرتەکەی ٢٠١٨ ی ئەم بانقە پێچەوانەی ئێستا نیشانی داوە کە ملیاردەرەکان لە ساڵی ٢٠١٧ دا پارەیەکی مشەیان دەستکەوتووە. لەو ساڵەدا سامانیان بە ڕێژەی یەك لەسەر پێنج زیادی کردووە بۆ ٨.٩ تریلۆن دۆلار.