Categories
Kurdish

تەواوی دانیشتوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێکی تریش لەم جیهانە بوونەتە

تەواوی دانیشتوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێکی تریش لەم جیهانە بوونەتە

10/03/2026

تەواوی دانیشتوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێکی تریش لەم جیهانە بوونەتە دوو بەشەوە سەرقاڵی لێکدانەوە و بیرکردنەوە و بیانوو هێنانەوەن سەبارەت بە بردنەوەی لایەك لەم شەڕە نەگریسەدا.

لا ڕاستیدا ئەمە شەڕێکە ئەوەی کە دەیباتەوە سیستەمی سەرمایەدارییە و ئەوەی کە دەیدۆڕێنێت هەر کرێکاران و خەڵکانی زەحمەتکێش و هەژارانی خودی ئیسرائیل و ئێران نییە بەڵکو تەواوی ئەو بەشەی جیهانە کە بەڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ باجی شەڕەکە دەدەن ، ئەمە بێ لە زیانی گیانی و لە دەستدانی مرۆڤەکان.

شەڕ هەمیشە بە قازانجی مانەوەی سیستەمی مەوجوودە لە لایەکەوە سیستەمەکە دەوڵەتانی زلهێزی جیهان و ناوچەکە دەگەڕێتەوە. هەر لە ئێستادا هەتا دوێنێ ڕوسیا بە بڕی 6 ملیار   یورۆ نەوتی ناردووە ، ئەمەریکا سێنتێك زیان ناکات و نرخی نەوتی خامیش برێنت لە ئەمەریکا بەرزبووەتەوە ، هەرچی دەوڵەتانی دیکەیە و کۆمپانیا زەبەلاحەکانە بە بەرزکردنەوەی بەرهەمیان ، نرخی چەك و تەقەمەنییان، زیادکردنی تکت و کۆمپانیاکانی تەئمین و چارەسەری تەندروستی و بەرزکردنەوەی نرخی هۆتێڵ و چێشتخانەکان و سەراپای بزنسەکانی دیکە بەرزدەبێتەوە دەبێت بەکارهێنەر ئەو قازانجەی کە پێشتر هەبووە بەدەست بهێنرێتەوە .

بزنس بە تایبەتی بزنسی گەورە لە هیچ وەختێکدا زیان ناکات ، حکومەتەکانیش باج لەسەر مووچە و کرێ دادەنێن و نرخی هاتووچۆ لەپاڵ ئەو بەشانەی دیکە کە سەر بەدەڵەتن بەرز دەکەنەوە .

Leave a Reply