Categories
Kurdish

درۆ و ساختەی حکومەتی بریتانی دەرهەق بە ژمارەی بێ کاران لە بریتانیادا

درۆ و ساختەی حکومەتی بریتانی دەرهەق بە ژمارەی بێ کاران لە بریتانیادا

08/02/2023

ئەوەی کە حکومەت و موعارەزە و ئابووریناسانی سەردەم  لە بریتانیا لەسەری ڕێکن بڕی بێ کارییە لە بریتانیادا کە هەمیشە سیاسییەکان وەکو بەڵگەی سەرکەوتوانەی حوکمیان و خۆشگوزەرانی خەڵکی و خاڵێکی گرنگی مادیفێستەکەیان قسەی لەسەر دەەکەن .  لە راستیشدا ئەوە شێوە تۆمارکردنەی کە بۆ بێ کارانی دەکەن ، یا ڕاستتر ئەو گەمە پۆخڵەی کە ئەوان بە ژمارەی بێ کارانی دەکەن ، بۆ هەڵخەڵتاندنی خەڵکی ڕاستی تێدا هەیە .

چۆن؟

ئەوان پێوانەیەکیان بۆ بێکاری و بێ کار بوون هەیە .  لای ئەوان ئەوەی کە کەمئەندام بێت ، ئەوەی کە خاوەنپێداویستی تایبەتی بیت ،  ئەوانەی کە بیمەی نەخۆسی وەردەگرن، ئەوەی بە هۆکارێك کاری پێنەدرێت ، ئەو باوك و دایکانەی کە تاك باڵن ، واتە ئەوانەی کە مێردیان نییە یاخود ژنیان نییە ، بەڵام منداڵیان بەسەردا کەوتووە ، ئەوانەی کە لەسەر بیمەی دەرماڵەن ، ئەوانەی کە تەمەنیان لە شەستەکاندایە، ئەوانەی کە بێ جیگا و ڕێگان و ناتوانن خۆیان تۆمار بکەن  … هیچ گرووپێك لەم گروپانە لای حکومەت بێ کار نین و لە داتای تۆمارکردنی بێ کاریدا نین .  ژمارەی فەرمی دەوڵەتیی لە ئێستتادا وا نیشانی دەدات کە ڕێژەی بێ کاریی لە بەریتانیا تەنها لە سەدا 3.7

لەم ڕۆژانەدا میدیا ئاشکرای کرد  کە زیاتر لە 3 ملیۆن کەس کە کەمئەندامن و یا لەسەر و 50 ساڵەوەن ماوەیەکە کار ناکەن و لە کار وەستاون بە هۆکارێك ، ئەمانە بێ کارن .  ئەمانە ئەو کەسانەن کە گەر یارمەتییان بدرێت دەتوانن کار بدۆزنەوە و کار بکەن .  کەسێك کە کەمئەندام بێت مانای ئەوە نییە کە ناتوانێت کار بکات ، بەڵکو ڕەنگە نەتوانێت هەموو کارێك بکات بەلام دەتوانێت جۆرە کارێك بکات .  دایکێك یا باوکێکی تاكباڵ گەر هاوکاری بکرێت سەبارەت بە دانانی  ساواکانیان لە حەزانەدا، یاخود دانی پارەی دوای دەوام تەواوبوون ، کە بە ئینگلیزی پێی دەڵێن “Afterv School Club ”  لە قوتابخانە بمێننەوە تاکو باوکەکە یا دایکەکە لە دەوامەوە دێت هەڵی دەگرێت و دەیباتەوە بۆ ماڵەوە ، دەتوانێت کار بکات بەڵام کاتێك کە قوتابخانە 9.30 ی بەیانی دەستپێدەکات و سەعات 3.30 پاشنیوەڕۆ تەواو دەبێت ئیتر چۆن دایکە یا باوکە دەتوانێت واز لە کارکەی بێنێت و بێت منداڵەکەی بەرێتەوە؟؟  خۆ ئەمە ڕۆژ و دوو ڕۆژ نییە.  یاخود ئەگەر باخچەی منداڵان بە خۆڕایی بێت یا پارەیەکی کەم مبێت بێ گومان هاوکاری دایك و باوك دەکات بۆ کارکردن .  کاتێک کە کرێی کارەکە ئەوەندە کەمە ، چیاوازییەکی ئاوا نابینرێت لە نێوانی کارکردن و وەرگرتنی بیمەی بێ کاریدا ، بێ گومان خەڵکی کارکردن هەڵنابژێرێت ، بەڵام گەر موچە بەرزبکرێتەوە یاخود هاوکارییەکی دیکەی لە لایەن دەوڵەتەوە پێبکرێت ، بێ گومان ئەو کەسە کار دەکات.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە تازەیە کە ژمارەی ڕاستینەی بێ کاران نیشان دەدات ڕێژەی بێ کاریی لە بریتانیا لە سەدا 12.1 نەك 3.7 .

کاری دەوڵەت و حکومەتەکەی هەمیشە لە تەفرەدانی خەڵكدایە و سەختکردنی ژیانیانە تاکو بتتوانێت کۆنترۆڵی باشتری خەڵکەکەی بکات .

Leave a Reply