Categories
Kurdish

سیاسەتی نامرۆیانەی نریتانیا سەبارەت بە پەنانران

سیاسەتی نامرۆیانەی نریتانیا سەبارەت بە پەنانران

زاهیر باهیر

17/04/2022

پەنابەران و کۆچبەران بە تایبەت لە نەوەدەکانی چەرخی پێشووەوە کێسەێەکی گەرە بووە لای دەوڵەتی بریتایان و حیزبە موعاریزەکانی چاوەڕانی دەسەڵاتگرتنە دەستیش .  ئەم پرسە بووە بە خاڵی سەرەکی هەڵبژاردنە گشتییەکانی حکومەت، بە ڕادەیەك کە ململانێیەکی گەوەرەی لە نێوانی حیزبەکاندا دروستکردووە بۆ بردنەوەی هەلبژاردن.  هەر لە بەر ئەومەش بڕێکی زۆر ڕێکلامەی هەڵبژاردن و میدیای حیزبەکان خۆیان بەمەوە خەریك دەکەن تا ڕادەی ئەو ڕادەیەی کە دەکەوێتە بارەی دروستکردنی گیانی ڕایسسیزم لای دانیشیشتوانی وڵات.

بێ گومان پرسی ڕایسیسیزم لەگەڵ سیاسەت دەستگرتنەوە لە بیمەکان و بڕینیان و دروستکەنەکرد نی خانوی تەواو ساڵانە و فرۆشتنی خانووەکانی شارەوانی و کردنی بەشێکی خەستەخانەکان و قوتابخانەکانا بە کەرتی تایبەتی  و بەفیڕۆدانی پارە وپولێکی زۆر بە گەندەڵی و هاوکای شەڕ و گروپی تیرۆریستی دونیا و لەگەڵ دەنبە هۆکار ی زیایتر بوونی مەیلی ڕایسیسزم .  بە کردنی ئەوانەی سەرەوە یا ڕوودانیان یانی هێنانی فشارێکی زۆر بۆ سەرە دانیشتوانەکەی و هاتنی پەنابەر و کۆچبەریش دەبێتە سەربارەکەی .

یەکێك لە بەندەکانی هاتنەدەرەوە لە یەکێتی ئەوروپا پاراستن و بستنی سنورەکانی بریتانیا بوو بەسەر پەنابەرانا و لە شانی وڵاتانی ئەورپاوە سەبارەت بەمافەکانی پەنابەران نەڕوت.  بەمە دەنگدەرێکی زۆریان گەوجاند و دەنگیان بە بەرەی ‘ نا ‘ بۆ یەکێتی ئەوروپا دا واتە هاتنە دەرەویان.  بەڵام کاتێك کە بریتانیا هاتە دەرەوە لە یەکێتی ئەوروپا  نەك هەر نەتوانر کۆتایی بە هاتنی پەنابەر بهێنرێت بگرە زۆرتر لە ساڵانی پێشت گەیشتنە بریتانیا.

ئێسا کە حکومەت بەتایبەت وەزیری پۆلیس  و ناوخۆ ، پریتی پەتێڵ لەژێر فشارێکی گەوەرەدایە بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەك لە بەرگرتن لە پەنابەران، پاش مشاوەرەیەکی زۆری درێژخایەن لەگەڵ سەرەك وەزیران و هەندێك لە وەزیرەکانی دیکەدا بڕیار درا کە پەنابەران ئەوانەی کە زگورتن و لەمەو لا لەڕێگای ئاسمان و دەریا و وشکانییەوە دەگەنە ئەم بریتانیا بنێررێن بۆ وڵاتێکی دیکە وەکو ئەلبانیا و ڕواندا و وڵاتی دیکە.  بۆ ئەمەش وەزیری ناوخۆ کۆنە وەزیری دەرەوەی ئوسترالیای کردوە بە موستەشاری خۆی ، چونکە ئۆسترالیا ئەزمونی چەند دەیەیەکیان لە ناردنی خەڵکانی پەمنابەر بۆ وڵاتەکیان و دوورخستنەوەیان بۆ دەرەوەی ئۆسترالیا کە لەو ماویەدا 3 ملیار دۆلاریان سەرف کردوە زۆربەی ئەو پەنابەرانەش شایانی پێدانی مافی پەنابەریی بوون.

  سەرەنجام لەگەڵ حکومەتی ڕواندەدا کە یەکێكە لە وڵاتە هەژارەکانی ئەفەریقا و ڕیکۆردێکی زۆر خراپی لەمەسەلەی مافی مرۆڤ-دا هەیە بە پێدانی 120 ملیۆن پاوەند ڕازییان کردن کە تاکو 10 هەزار پەنابەریان بۆ ڕەوانە بکەن ، حکومەتی ڕواندەش لە سێ کەمپی گەورەدا جیگایان بکەنەوە.  ئەمە جگە لەوەی کە کولفەی هەر یەك لە پەنابەران بە بیتاقەی تەیارەیان بۆ ئەوێ لە ماوەی 3 مانگدا 20 بۆ  30 هەزار پاوەند  دەکەون.

Leave a Reply