سێ جۆر له قه‌ڵه‌م هه‌یه
23/07/2013
یه‌که‌م قه‌ڵه‌می ئازاد
ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ن که ته‌نها مه‌چه‌ک و په‌نجه‌ی ئازادیخوازان ده‌توانن بیگرنه خۆیان و پێیبنوسن . ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ن که کۆیله و خۆفرۆش نین، ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ن که هه‌میشه به کاڵ ده‌ڵێن کاڵ و به کوڵاو ده‌ڵێن کوڵاوو که هێزی پله‌و پایه‌و پاره ناتوانێت بیانکڕن ناتوانرێت ده‌سته‌مۆ بکرێن. تایبه‌تمه‌ندێتی ئه‌م قه‌ڵه‌مانه دوژمنایه‌تیکردنی هه‌موو جۆره ده‌سه‌ڵاتێکه، له پێناوی یه‌کسانی و دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، دژی هه‌موو جۆره‌کانی جیاوازی ده‌وه‌ستێته‌وه، هه‌وڵی له‌بن نه‌هاتوی ئه‌م قه‌ڵه‌مانه له بواری خۆیاندا، هاندان و کۆمه‌ککردن و به‌شداریکردنه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵکانی به‌شخوراوو سته‌مدیده له پێناوی هێنانه‌دی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که سه‌رفرازی ته‌واو بۆ به‌شه‌رییه‌ت ده‌هێنێت و به‌های ته‌واوی مرۆڤ، ده‌گێڕێته‌و .
دووهه‌م قه‌ڵه‌می کۆیله: ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌یه که هۆش و هزریان له لایه‌ن پارتێک یا ڕیکخراوێکی سیاسسیه‌وه داگیرکراوه. ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ن گه‌ر خاوه‌نی بیر‌و بۆچونی خۆشیان بن، هه‌رگیز ناتوانن ده‌ریببڕن، چونکه که‌ڵه‌مه‌ی حیزبیان له ده‌مدایه، ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ن که به به‌رده‌وامی پاشکۆی پارت و ڕابه‌رو سیاسه‌ته‌کانێتی و به‌پێی هه‌ڵکردنی بای ئه‌وان ئه‌مان شه‌نده‌که‌ن. قه‌ڵه‌مێکن هه‌رگیز ناتوانن داکۆکی له ئازادی ته‌واوی ئافره‌تان ، کرێکاران، بزوتنه‌وه‌یه‌ک ، ڕاپه‌ڕینێکی ڕه‌وای خه‌ڵک یاخود خه‌ڵکانێک که له‌ژێر هێڕشی ڕایسست و نه‌عره‌ته‌ی فاشییه‌ت و شۆڤێنێتدان، بکه‌ن، چونکه ئه‌م قه‌ڵه‌مانه هه‌میشه له ڕوانگه‌ی پارتایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندو سیاسه‌تی پارته‌کانیانه‌وه ته‌ماشای ڕووداوه‌کان ده‌که‌ن.
سێهه‌م قه‌ڵه‌می خۆفرۆشه: ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ن نه‌ک هه‌ر به نوسین به‌ڵکو به کرده‌وه‌ش به‌شداری له ده‌سه‌ڵاتدا، ده‌که‌ن ئیدی لێره‌دا خۆیان فرۆشتوه‌و بیانه‌وێت و نه‌یانه‌وێت ده‌بێت به‌رگری و داکۆکی له ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ته ناڕه‌واکانی و هه‌نگاوه‌کانی که به‌ره‌و زیاتر خراپترکردنی باری ژیانی هه‌ره زۆری خه‌ڵکیه له هه‌موو ڕویه‌که‌وه وه‌کو هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی تری ئه‌م جیهانه، بکه‌ن. ئا لێره‌شدا ئه‌وه گرنگ نییه خاوه‌نی ئه‌م قه‌ڵمانه سه‌ر به فراکشنێکی ، یا ڕێکخراوێکی بچوک بن و ژماره‌ی هه‌ره که‌مینه‌ی په‌ڕله‌مانی ده‌سه‌ڵات ، پێکده‌هێنن . ئه‌و خاوه‌ن قه‌ڵه‌مانه پێیبزانن و نه‌زانن هه‌ر به بوونیان له‌وێدا، به‌شدارن له هه‌موو ئه‌و جه‌ریمانه‌ی که ده‌سه‌ڵات دژی هاووڵاتیان ئه‌نجامیان ده‌دات ، گه‌رچی ئه‌مان ڕایه‌کی تریشیان ن هه‌بێت.