Categories
Kurdish

شەپۆلی مانگرتنەکانی کڕێکاران لە بریتانیا و کاردانەوەی حکومەت:

شەپۆلی مانگرتنەکانی کڕێکاران لە بریتانیا و کاردانەوەی حکومەت:

مانگرتنی کرێکارانی بەشە  جیا جیاکانی پیشەسازی و خزمەتگوزارییەکان بەردەوامە .  ئەمڕۆ 09/12 کرێکارانی پۆست و پەیوەندییەکان مانگرتنی 6 ڕۆژی دیکەیان دەستپێکرد بۆ ماوەی 6 ڕۆژ کە لە ئەمڕوە 9ی مانگ و  11 و 14 و 15 و 23 و 24  بەردەوام دەبێت بۆ زیادبوونی موچەیان بە ڕێژەی بەرزبوونەوەی هەڵئاوسانی پارە کە لە سەدا 11.1 .

ئەم کرێکارانە پێشتر 8 ڕۆژی دیکە هەر ئەمساڵ مانیان گرتووە خاوەنکاریش تەنها لە سەدا 9 ی موچەیان بۆ زیادەکات ئەویش بە مەرجی لەکار خستنی زیاتر لە 10 هەزار کرێکار تا مانگی ئابی ساڵی نوێ.

خاوەنکار و کۆمپانیاکان دەستیان کراوە نییە لە وتووێژ و دانوستاندا لەگەڵ نقابەکانی کرێکاراندا.  سیاسییەکان ، وەزیرەکان دەستی تێوەردەدەن نایانەوێت کۆمپانیاکان ئەو ڕێژە داواکراوەی نقابەکان بۆ کرێکارەکانیان بدەن.

لە لایەکی دیکەوە هەر ئەم وەزیرانە و حکومەت دەیانەوێ یاسای نوێ بێننە کایەوە کە کرێکاران بۆیان نەبێت لە هەندێك بەشی پیشەسازی خزمەتگوزاریدا مان بگرن .  خودی ئەمەش دژایەتیکردنی مافی مرۆڤە، مافی کرێکارانە لە ئەنجامدانی داواکارییەکانیان بۆ زیادی موچە و باشکردنی هەلومەرجی سەر کاریان .

لەو بەشانەی کە دەیانەوێت مافی مانگرتن قەدەخە بکرێت بەشی چارەسەر و تەندروستییە و بەشی هاتۆچۆیە و بەشی فڕۆکەخانە و دەرهێنان و نوێکردنەوەی پەساپۆرتە .  ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە دەیانەوێت بە هەر جۆرێك بێت مانگرتنەکان بشکینن و بێ کارایان بکەن .  هەر بۆ نموونە لە ئێستادا کە ستاف و کارمەندانی فڕۆکەخانەکان و بەشی پەساپۆرت دەیانەوێ بۆ 8 ڕۆژ لە ڕۆژی 23 مانگەوە مان بگرن حکومەت ڕاهێنانی 3 ڕۆژ بۆ 5 ڕۆژی بە 600 سەرباز کردووە تاکو جێگای کارمەندانی مانگرتوو بگرنەوە و کارەکە بکەن .  ئەم ڕاهێنان و کۆرسە کە لەو چەند ڕۆژەدا دەکرێت لە حاڵەتی ئاساییدا بۆ تەعینکردنی کارمەندانی نوێ 3 مانگ تاکو 5 مانگ دەخایەنێت.  لە زۆر شوێنی دیکەدا دەیانەوێت کەسانێك بێنننە سەر کار بۆ شکاندنی مانگتنەکان کە نە زانیاری تەواو نە ئەزموونی تەواویان هەیە کە ئەمەش لە زۆر بەشدا سەلامەتی خودی کرێکاران و خەڵکانی ئاسایی دەخاتە مەترسییەوە وەکو بەشی هاتو و چۆ و بەشی تەندروستی و تد.

Leave a Reply