Categories
Kurdish

قازانجی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵی کۆمپانیاکانی نەوت و غاز

قازانجی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵی کۆمپانیاکانی نەوت و غاز

 05/05/2023

لە کاتێکدا کە تێچوونی ژیانی خەڵکی لە بریتانیادا ڕۆژ بە ڕۆژ لە هەڵکشاندایە و هەر ئاواش ڕێژەی هەڵئاوسانی پارە ، هاوکات کۆمپانیاکانی غاز و نەوت قازانجێکی خەیالی دەکەن لەگەڵ هاتنە خوارەوەی نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا.

هەفتەی پێشو کۆمپانیانی پیترۆلی بریتانی بڕی قازانجی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵی خستە ڕوو کە 4.9 ملیار دۆلار بوو.

دوو ڕؤژ لەمەبەریش کۆمپانیای شێڵ-یش بۆ هەمان ماوە واتە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ ڕایگەیاند کە قازانجیان زیاتر لە 9.6 ملیار دۆلار بووە لە کاتێکدا ساڵی پارەکە، 2022، بۆ هەمان وەرز قازانجەکەی 9.1 ملیار دۆلار بووە .

شارۆن گراهام، سکرتێری گشتی سەندیکای یونایت، وتی ” هەردوو کۆمپانیاکە “بەردەوامن لە قازانجکردنی بێ سەروبەرەدا”، ئاماژەی بەوەشکرد: “ئەو قەبارەیەی قازانجکردنە کە ئەمڕۆ لەلایەن شێڵ و کۆمپانیای پیترۆلی بریتانی (بی پی) کە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا  نمایشکرا یەکێکە لە ئابرووچوونەکانی  کۆمپانیاکانی سەردەمی ئێمە”

Leave a Reply