Categories
Kurdish

لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێدا مانگرتنەکان لە بریتانیا بەردەوام دەبن

لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێدا مانگرتنەکان لە بریتانیا بەردەوام دەبن

02/01/2023

وەزیری دارایی و سەرەکوەزیران و کۆمپانیاکان تا ئێستاش پێداگریی لە سەر زیادنەکردنی کرێ و مووچەی کرێکاران دەکەن. بەهۆی ئەمەشەوە زۆرێك لە کرێکاران و کارمەندەکانی کەرتە دەوڵەتییەکان بەردەوام دەبن لە مانگرتنەکانیان.

ڕۆژی 3 شەمە واتە بەیانی نقابە RMT کە نقابەی کرێکارانی قیتارە سەر ئەرزییەکانە کە سەر بە 14 کۆمپانیای جیاوازن بۆ 96 سەعات ماندەگرن لە دوو کاتی جیاوازدا.  جاری یەکەم بەیانییە ، 3 شەمە بۆ ماوەی 48 سەعات جاری دووهەم ڕۆژی هەینییە، 06/01 بۆ 48 سەعاتی دیکە . ئەمان لە مانگی نیسانی 2019 وە هیچ کرێ و موچەیەکیان بۆ زیاد نەکراوە.

هاوکاتیش کرێکارانی نقابەی ئەسلیف هی میترۆکان ڕۆژی 5شەمە ، 05/01 ماندەگرن .

لە لایەکی دیکەوە بەشی فریاکەوتن و تیمی ئیسعافەکان ئەوانیش دووبارە لە ڕۆژانی 11 و 23ی مانگ هەروەها پەرستاران-یش [ نێرسەکان] لە ڕۆژانی 18 و 19ی ئەم مانگەدا ئەوانش مان دەگرن .

 وەزیری تەندروستی و وەزیری دارایی ئامادە نین کە لە سەدا 2 زیاتر موچەیان بۆ زیاد بکەن کە ئەم ڕێژەیەش زۆر لە خوار هەڵئاوسانی پارەوەیە کە لە سەرو لە سەدا 11 وەیە . ئەمە لە کاتێکدا کە بارودۆخی بەشی تەندروستی ئیکجار خراپە بە گوێرەی داتایەکی نوێ و قسەی سەرۆکی  هەندێك لە خەستەخانە گەورەکان کە دەڵێن بەشی تەندروستی هیچ کات بە قەدەر مانگی دیسەمبە خراپ نەبوەو .

داتاکەی ئەوان نیشانی دەدات بە هۆی دواکەوتنی داخڵبوونی نەخۆشەکانەوە هەفتانە 300 تا 500 نەخۆش گیان لەدەست دەدەن بەپێی ئامارەکانی NHS [ بەشی تەندروستی ] ئینگلتەرا، لە مانگی نۆڤەمبەردا، 37 هەزار و 837 نەخۆش زیاتر لە 12 کاتژمێر لە  بەشی ئیمێرجنسی چاوەڕێی بڕیاردانیان کردووە بۆ ئەوەی لە بەشێكی نەخۆشخانەیەک وەربگیرێن،  ئەمەش نزیکەی355% زیادی کردووە بە بەراورد بە مانگی نۆڤەمبەری پێشوو، کە بە مەزەندە 10 هەزار و 646 نەخۆش زیاتر لە 12 کاتژمێر چاوەڕێیان کردووە.

کرێکاران و کارمەندان مافی خۆیانە کە مانبگرن بۆ موچەی زیادە کە لە کاتێکدا وا چاوەڕوان دەکرێت کە ئەمساڵ لە ساڵی پار، 2022 خراپتر دەبێت بەهۆی سەرکەوتنی باجەوە کە 700 پاوەند لە ساڵێکدا لەسەر کرێکاران و کارمەندان دەکەوێت،  دانی 900 پاوەند زیادە بۆ غاز و کارەبا بە بەراورد بە ساڵی پار ، بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوو کە کارایی لەسەر لانی کەم 2 ملیۆن کەسە کە سلفەی عەقار دەدەنەوە کە ساڵانە بە بڕی 3000 پاوەند دەچێتە سەرەوە ئەمە جگە لە قەرزی ئاسایی بانق.

Leave a Reply