مانگرتنی دکتۆرەکانی کۆریای باشوور زیاتر و فراوانتر بووە
25/03/2024
دکتۆرە نوێیەکانی کۆریای باشوور ، واتە ئەوانەی کە هێشتا لەژێر چاودێری دکتۆرە شارەزاو پسپۆڕەکاندا کار دەکەن کە لە 20/2 وە لە مانگرتندان مانگرتنەکەیان بەردەوامە.
لە ئێستادا هەندێك لە پرۆفیسۆرەکان و دکتۆرەکانی دیکە بۆ هاوپشتی ئەمان دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و ئەوانی دیکەشیان لە مانگرتندان و ئەوانەشیان کە ماونەتەوە تەنها مامەڵە لەگەڵ ئیمێرجنسی دا دەکەن . لە وێنەیەکیان دا دەیبینن ئەوە نامەی دەست لەکارکێشانەوەکەیان لەسەر مێزەکان دایدەنێن.
مانگرتنی دکتۆرەکان کە لە سەدا 93 یان مانیان گرتووە لەسەر ئەوەیە کە وەزیری تەندروستی کۆریی بڕیاری داوە لە ساڵی ئایندەوە ، 2025 ، ساڵانە 2000 قوتابی لە کۆلیژی پزیشکی وەرگرن بە هۆی کەمی دکتۆر و ڕێژەی خەڵکانی بە تەمەن و پیرەوە . دکتۆرەکان دەڵێن وەرگرتنی ئەم ژمارە زۆرە وەکو کورد دەڵێت ” زۆرە و بۆرە” و ئاستی زانیاری و بە تەنگەوە هاتن و چاودێریکردنی نەخۆش دادەبەزێنن ، هاوکاتیش داوای بەرزکردنەوەی موچەکانیان دەکەن و کەمکردنەوەی کاتی سەر ئیش و باشکردنی هەلومەرجی کارکردنیان .