نه‌وشیروان موسته‌فا پێش ئه‌وه‌ی داوای به‌یعه‌تمان لێ بکات، پێویسته خۆی له گوناهه‌کانی پاک بکاته‌وه
زاهیر باهیر
له‌نده‌ن 26/02/2007
ماوه‌یه‌کی زۆره و خه‌ڵکانێکی زۆر له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای کوردستان ده‌نووسن و ڕوکاره خراپ و ناشایسته‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه نیشان ده‌ده‌ن؛ باس له گرانی و گه‌نده‌ڵی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوری ده‌که‌ن. که‌سانێکی دیکه‌ش له پاڵ ئه‌م باس و خواسه‌دا که‌وتونه‌ته ته‌شهیرکردن به ڕه‌وشت و که‌سایه‌تی هه‌ندێ له سیاسیه‌کان و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌کان و که‌سانێك که پله‌و پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و لێپرسراوه‌تی گه‌وره‌یان هه‌یه، بێ ئه‌وه‌ی که ئه‌م دیاره تاکه‌که‌سییانه به ڕه‌گوڕیشه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رده‌می ئێستای کوردستان و ئه‌و بارودۆخه‌ی که کوردستانی پێدا تێده‌په‌ڕێ، گرێ بدرێنه‌وه. بێگومان هه‌رچی له‌سه‌ر بارودۆخی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان نووسراوه، که‌م تا زۆر له‌وه ڕاسته و بارودۆخه‌که زۆر له‌وه خراپتر و مه‌ترسیدار تره، زیاتر له‌وه‌ی که زۆربه‌مان پێشبینی ده‌که‌ین. چونکه دوور نییه ڕکوکینه‌ی خه‌ڵکی له به‌رامبه‌ر نادادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌موو بواره‌کاندا، بته‌قێته‌وه و ڕه‌ش و سپی و ته‌ڕووشك به‌یه‌که‌وه بسوتێنێت، ته‌نانه‌ت خانووبه‌ره و کۆمپانیا و باڵاخانه و کارگه‌ی که‌سانی سه‌ر به پارت و ده‌وڵه‌تی گه‌ر هه‌ر به وتی‌وتی خه‌ڵکیش بێت که موڵکی ئه‌وانه کاول بکرێن. ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌یه‌ك بۆ ڕێکخراو و بزووتنه‌وه‌ی ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکات بۆ گه‌یاندنیان به ئامانج و ده‌سه‌ڵاتیان.
ئه‌م بارودۆخه‌ی که له کوردستاندا به‌رقه‌راره، بێ هیواییه‌کی گه‌وره‌ی له ناخ و ده‌رونی خه‌ڵکدا دروستکردووه تا ئه‌و راده‌یه‌ی که ناچاری وای لێکردوون تا چاو ببڕنه تروسکاییه‌کی که‌میش که له‌م سه‌رده‌مه تاریکه‌دا ڕێگایان بۆ ڕوناک بکاته‌وه، یا ده‌نگێکی نوزه‌ڵ که ئومێدێك به گوێیان بدات تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که ره‌نگه متمانه به خودی ئه‌و که‌سانه‌ش که خۆیان به‌شێک بوون و تا ئێستاش هه‌ر به‌شێکن له‌و گه‌نده‌ڵییه و ده‌ستیان هه‌بووه و هه‌یه له‌و باره ناهه‌مواره‌دا که ملیۆنه‌ها کوردی چ له کوردستان و چ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان پێوه‌ی ئه‌ناڵێنن، بکرێ. به‌لام پرسێکی گرنگی تریش بۆ خه‌ڵکی ئاشکرا بووه، ئه‌وه‌یان بۆ سه‌لمێنرا که له ماوه‌ی 15 ساڵی ڕابوردوودا تاکو ئێستا چه‌ندێك ئاڵای کوردستان ڕه‌نگین و بڵند بێت، چه‌ندێك جوان و شه‌کاوه بێت، چه‌ندێك پانوپۆڕ بێت به‌ڵام بۆ خه‌ڵکی دادی فتیله‌یه‌ك نه‌وت نادات، بۆ خه‌لکانی نه‌خۆشی ده‌ست نه‌ڕۆیشتوو حه‌بێکی سه‌رئێشه ناهێنێ، بۆ که‌سێك یا خانه‌واده‌یه‌کی بێ خانووبه‌ره کرێخانووی مانگێك یا ته‌نانه‌ت هۆده‌یه‌کیش ده‌سته‌به‌ر ناکات، کارئاسانی بۆ ده‌ستکه‌وتنی کارێکی ئاسایی بۆ بێکارێك یا که‌سێکی بێ واسیته ناکات… تد.
جێی سه‌رسوڕمان نییه که ئه‌مه مایه‌ی خه‌بات و تێکۆشان و کوستوبڕی 45 ساڵه‌ی ڕابوردووه. چونکه بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد ( کوردایه‌تی به مانا چه‌کدارییه‌که‌ی) له‌و ڕۆژه‌وه‌ی که دروست بووه تاکو ئه‌مڕۆ که حکومه‌تی پێکهێناوه خه‌ڵکانی هه‌ژار و چه‌وساوه‌ی کورد تاکه سوودێکیان لێ نه‌بینیوه و بگره زه‌ره‌رمه‌ندتری کردوون.
بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی به هه‌موو باڵه‌کانییه‌وه ڕۆڵی به‌هێزکردنی حکومه‌ته یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی عیراقیان دیتووه، ئه‌وانیش به ڕۆڵی خۆیان ئه‌میان به‌هێز کردووه چ به کوشتن و بڕینی خه‌ڵکی و چ به دروستکردنی زه‌مینه‌ی تۆقاندن وایان کرد که خه‌ڵکێکی زۆر دژایه‌تی ئه‌وان بکات و پشگیری بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداری کورد بکات. گه‌مه‌یه‌کی سیاسی بێ کۆتایی پڕ له کاره‌ساتی دڵته‌زێن و جاروبارێش گاڵته‌جاری (کۆمیدی) بووه. دارده‌ست و ده‌ستکه‌لای ده‌ستی وڵاتانی دراوسێ و موساد و سی ئای ئه‌ی بووه.
بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و حکومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌که‌کانی عیراق له پیاده‌کردنی سیاسه‌تی کوشتن و بڕینی سه‌دان هه‌زار خه‌ڵکانی بێ گوناه له کوردستان و عیراق ته‌واوکه‌ری یه‌کتری بوون، سیاسه‌تێك که مایه‌ی وێرانکردن و ڕاگواستنی 4000 گوندی کوردستان و خاپورکردنی زۆربه‌ی زۆری تر به فه‌رامۆش کردنیان له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه، سیاسه‌تی ئه‌نفالکردنی کورد و به‌کارهێنانی گازی کیمیایی و مردنی هه‌زاران که‌سی چاونه‌ترس له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه و په‌تی سێداره‌دا … ئه‌مانه و زۆر کاره‌ساتی جه‌رگ بڕی تر.
بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له سه‌رده‌می شاخه‌وه تا گه‌یشتنی به ده‌سه‌ڵات له پاڵ ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا، برای کرد به دوژمنی برا، خزم به هی خزم، دراوسێ به هی دراوسێ، گوند به هی گوند، شار به هی شار، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که کار گه‌یشته سه‌ر دابه‌شکردنی شته بێ گیانه‌کانی وه‌ك : شی‌و و دۆڵ و شاخ و چیا و ڕه‌نگ و جامه‌دانه‌ش.
بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی، کاتێك که ده‌سه‌ڵاتیشیان که‌وته ده‌ست، نه‌ک نه‌یانتوانی کۆتایی به سیاسه‌تی به‌عس بێنن، به‌ڵکو ئه‌و پێویستییه بنه‌ڕه‌تیانه‌ی وه‌کو ئاوی پاک و کاره‌با و گاز و نه‌وت و به‌نزین و که‌ره‌سه‌کانی خوێندن و نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری و بنه‌بڕکردنی نه‌خۆشییه‌کانی سه‌رده‌م و ده‌ستکه‌وتنی داووده‌رمان به به‌لاش یا پاره‌یه‌کی ڕمزی و به‌ڕێوه‌بردنی خزمه‌تگوزارییه‌کانی تر … گه‌لێکی تریش که سه‌دام بۆ خه‌ڵکی دابین کردبوون، خه‌ڵکی کوردستان ئه‌مانه‌شیان له ده‌ست چوو یا ڕاستر ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌وه‌شی لێ سه‌ندنه‌وه.
له‌م ماوه‌ی 45 ساڵه‌دا باجێکی گه‌لێ گه‌وره و گرانمان دا. به‌ڵام ئایا هه‌ر ئێمه‌ین ئه‌م باجه‌مان داوه؟ من پێم وایه سه‌رجه‌می بزووتنه‌وه نه‌ته‌وایه‌تی و ڕزگاریخوازه‌کانی جیهان هه‌مان باجیان به زۆر یا که‌مه‌وه داوه. هه‌ر ئاماژه‌کردن به هه‌ندێکیان ئه‌و ڕاستییه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت؛ له‌وانه ڤێتنام، که‌مبۆدیا، لاوس، کینیا، زیمبابۆی، کۆنگۆ (زایر) و لیبیا و فه‌له‌ستین و جه‌زائیری یه‌ك ملیۆن قوربانی و له بن ده‌ستیشماندا شۆڕشی ئێران.
به‌ڕای من ته‌نیا قازانجێك که له‌م ئه‌زموونه بێ به‌ره‌ی خۆمان کردبێتمان، ئه‌وه‌یه که هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ته‌نیا گۆڕینی ده‌م و چاوه‌کانی پێشووتره به یه‌کێکی تازه‌تر، ئه‌گینا بار و قورسایی ژیان بۆ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵکی کوردستان، هه‌ر به کۆڵی خۆیانه‌وه‌یه. ناهه‌مواری باری ژیانی خه‌ڵك له کوردستان به‌و ڕاده‌یه‌یه که ده‌توانین بڵێین سه‌د ڕه‌حمه‌ت له کفن دزی پێشوو یا وه‌کو شاگرده‌که‌ی وه‌ستای که‌بابچی ده‌بێ هه‌ر بڵێین “ئای که دوعامان کرد”*.
ئه‌م بارودۆخه‌ی که ئێستا له کوردستاندا هه‌یه ناڕه‌زاییه‌کی زۆری دروستکردووه به‌تایبه‌ت له نێوه‌ندی خه‌ڵکه هه‌ژاره‌که‌دا له گه‌نجان و ڕۆشنبیران و بڕێك له خه‌ڵکانی یه‌کێتیش، ئه‌وانه که هێشتا تا بینه‌قاقایان له‌و گواوه‌دا نوقم نه‌بووه و چاویان بڕیوه‌ته نه‌وشیروان مسته‌فا، هه‌موو هیوا و داهاتووی خۆیان به ئه‌وه‌وه گرێداوه. به‌ڵام ئایا نه‌وشیروان مسته‌فا که‌سێکه که بتوانێت ئه‌م خه‌ڵکه بێ هیوایه له بارودۆخی ئێستا و هیوادار به داهاتوو، هیوا بڕاو نه‌کات؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره پێوه‌سته گه‌ر کورتیش بێت چه‌ند خاڵێک ڕوون بکه‌مه‌وه:
- له باری که‌سایه‌تییه‌وه : نه‌وشیروان موسته‌فا خۆی که‌سێکی یائیس و سه‌رنه‌که‌وته‌یه له خه‌باتی سیاسی و نه‌ته‌وایه‌تی دا، که‌سێکه که خوێندنه‌وه‌یه‌کی قوڵ و شیکردنه‌وه‌یه‌کی زانستیانه‌ی بۆ گیروگرفته‌کان و مه‌سه‌له‌کان نییه. نایه‌وێ پێ له ئه‌زموونی تێشکاوی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و بێ ئومێدکردنی ملیۆنه‌ها کورد بنێت و گرێی بداته‌وه به خودی بزووتنه‌وه‌که‌وه که چۆن درووست بوو، به‌رنامه‌ی چی بوو له‌گه‌ڵ ئاقاری بزووتنه‌وه‌که هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که نه‌وشیروان مسته‌فا زۆر بێ ئاگایه له نه‌هامه‌تی و ڕوداوه‌کانی جیهان، ده‌رکی به زۆر پرس و گیروگرفت و سیسته‌می کۆمه‌لایه‌تی هاوچه‌رخ نه‌کردووه، که بوونه‌ته کۆسپێکی گه‌وره له‌به‌رده‌م به‌ده‌ستهێنانی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی دا و چۆن ئه‌و کۆسپانه ته‌خت ده‌کرێن.
- به‌رنامه و بیر وبۆچوونی:
نه‌وشیروان مسته‌فا له بزووتنه‌وه‌یه‌که‌وه هاتووه که بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تییه و دوایش به بزووتنه‌وه‌ی جه‌لالی ناسرا، که ئه‌م بزووتنه‌وه‌ش وه‌کو پێشتر په‌نجه‌م بۆ ڕاکێشا هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه بچووکترین خاڵی پۆزه‌تیڤی نه‌بووه جگه له سه‌رده‌مێکی کوردت و قۆناخێکی کورت که تێیدا بزووتنه‌وه‌که گۆڕا به کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لینینییه‌کانی کوردستان، خودی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ سکرتێری ئه‌و ڕێکخراوه بوو، هه‌رچه‌ند له ناوه‌ڕۆکدا شتێكی جیاواز نه‌بووه له پیشێنه‌که‌ی ، نه‌وشیروان مسته‌فاش به‌خۆی له کتێبه‌که‌یدا ده‌ڵێت ” من باوه‌ڕم به مارکسیزم و لینینیزم نه‌بووه” .
نه‌وشیروان مسته‌فا پاش جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌کو که‌سی دووه‌می ناو یه‌کێتی، ڕۆڵێکی خوێناوی و گه‌لێ خراپی هه‌بووه. گیانی لێبوردنی تێدا نه‌بووه، گیانی ته‌بایی و هه‌ڵکردنی له‌گه‌ڵ که‌سگه‌ل و ڕێکخراوگه‌لی تری بیر و بۆچوون جیاوازی تێدا نه‌بووه، بۆیه هه‌تا هاتووه ڕکوکینه‌ی که‌سی تێدا به‌رجه‌سته‌تر بووه و گه‌یشتۆته راده‌ی کوشتنی خه‌ڵکی و فتوای کوشتن و ئیمزای کوشتنی خه‌ڵک، وزه‌ی خۆشکردنی ئاگری دوژمانیه‌تی و کوژ کوژی نێوان خۆیان لایه‌نه‌کانی تری نێو ئۆپۆزسیۆنی چاکداری هه‌میشه له بره‌ودا بووه، سه‌رکردایه‌تیکردنی هێرشه دڕندانه‌که‌یان بۆ سه‌ر چه‌کداره‌کانی ((حزبی شیوعی عیراق)) له قڕناقه و پشتئاسان ڕۆژێکی ڕه‌شه له مێژووی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به‌گشتی و (نه‌وشیروان مسته‌فا)دا به تایبه‌تی.
له‌و کاته‌وه‌ش که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان درووستبووه، نه‌وشیروان مسته‌فا گه‌رچی به واتای وه‌رگرتنی پایه‌ی کۆمه‌لایه‌تی ڕۆڵێکی ئاشکرای نه‌بووه، گه‌رچی ماوه‌یه‌ک تۆراوه و ماوه‌یه‌ک ئاشت بووه‌ته‌وه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه کوردستان، به‌ڵام هه‌میشه که‌سایه‌تییه‌کی مه‌عنه‌وی و پرسوڕا پێکراوری ناو یه‌کێتی نیشتمانی کوردسان بووه. له‌و کاته‌وه‌ش که ڕژێمی به‌عس ڕوخاوه و داڕوخانی کۆمه‌لایه‌تی له عیراقدا به گشتی و له کوردستاندا گه‌نده‌ڵی کۆمه‌لایه‌تی کۆمه‌لایه‌تی و سیاسی و ئابوری به په‌یڕه‌وکردنی هه‌مان سیاسه‌تی به‌عس و بره‌وپێدانی ده‌ستی پێکردووه. ئا له‌م کاته‌شدا هه‌موو ئه‌م گه‌نده‌ڵیانه به ئاشکراو نا ئاشکرا له ژێر لوتی نه‌وشیروان مسته‌فادا کراوه، به پێش چاوی و به ئاگاداری ئه‌و و ڕه‌نگه زۆربه‌شیان به پشتیوانی ئه‌وه‌وه کرابن. که‌واته بیر و به‌رنامه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا به هه‌موو ئه‌مانه رازی بووه.
- پرۆژه و پلانی:
ڕاسته نه‌وشیروان مسته‌فا وازی له نوسینگه‌ی سیاسی هێناوه، به‌ڵام تائێستاش هه‌ر ئه‌ندامی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه. تا ئێستاش خۆی ئاشکرا نه‌کردووه، به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری بۆ خه‌ڵکی کوردستان یان نییه یا هه‌یه و به‌لام ئاشکرای نه‌کردووه. به پاره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی یا خه‌ڵکانێکی ده‌وله‌مه‌ند که به‌ر لافاو و لێشاوی گه‌نده‌ڵییه‌ك که له‌به‌رده‌م لوتی ئه‌ودا کراوه ده‌وڵه‌مه‌ندبوون، پرۆژه‌که‌ی پێ به‌ڕێ ده‌کات یا شتی نوێ بنیات ده‌نێت.
کابرایه‌ك ئه‌وه که‌سایه‌تی بێت، ئه‌وه ڕابوردووی بێت، له‌سه‌ر زه‌مینه‌یه‌ك که پێشتر باسم لێوه‌کرد، بیه‌وێت به پاره‌ی خه‌ڵکانێکی گه‌نده‌ڵ و به یارمه‌تی که‌سانێك که خۆیان به‌شێك بوون له‌و گه‌نده‌ڵییه، شتێك دروست بکات، شتێکیش تا ئێشتا نه ناوی هه‌بێ و نه ناوه‌ڕۆك، چۆن ده‌توانرێت بڕوای پێ بهێنرێت؟ چۆن ده‌بێت به‌یعه‌تی پێ بکرێت؟ هه‌ر ته‌نیا داوێن پاکی و نه‌بوونی موڵك و پاره و پله‌وپایه هه‌موو شتێک نییه بۆ ئه‌وه‌ی شتێکی تازه‌ی پێ بکرێت! ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که ئه‌وانه له دووکه‌وتنی خه‌ڵك و بڕوا پێبووندا ڕۆڵی بنه‌ڕه‌تیان هه‌بوو، به‌سه‌رچوو. ئێستا زۆر خاڵی سه‌ره‌کی تر هه‌ن بۆ سه‌رکه‌وتنی پرۆژه‌یه‌ك، که ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌وه‌ش دابڕێژرێت بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێك.
هه‌ڵبه‌ته نه کاری منه و نه راستێشه من به‌رنامه‌یه‌کی کار له ئێستا و داهاتووشدا بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا دابنێم و نه بڕواشم به‌وه هه‌یه که سه‌رکرده و ده‌سه‌ڵاتدار بتوانێت، دادپه‌روه‌ر و ڕزگارکه‌ری کۆمه‌ڵگه بێت له گه‌نده‌ڵی. به‌ڵام ئه‌وه به خۆم ڕه‌وا ده‌بینم که بڵیم گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا یا هه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی تری جه‌لالی یان پارتی که ڕۆڵی گرنگیان له‌و بزووتنه‌وه و حکومه‌ته‌که‌یدا هه‌بووه و هه‌یه، پێویسته خۆیان له گوناهه‌کانیان پاککه‌نه‌وه، ئه‌وسا باس له چاکسازیب بکه‌ن. ئه‌مه‌ش به ڕاگه‌یاندنی په‌شیمانی و ڕه‌خنه‌گرتن له پاشه‌ڵی پیسی خۆیان ده‌بێت، پێویسته خۆیان له بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و حکومه‌ته‌کانی دابڕن، ده‌بێت له‌سه‌ر بناخه‌ی گه‌نده‌ڵی ئێستا هه‌وڵ بۆ دروستکردنی شتێکی به‌ناو نوێ نه‌ده‌ن، ده‌بێت ڕێگه به گه‌نجان و خه‌ڵکانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی و پارتی بده‌ن تا به‌شداری بکه‌ن، ده‌بێت هاوکاری له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی باشی نا دینی و نا قه‌ومی وه‌کو عه‌ره‌ب و تورکمان و ئاسوری بکه‌ن، ده‌بێت گۆڕانکارییه‌کانیان بنه‌ڕه‌تی بن و پێویسته له بنکه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خواری خواره‌وه ده‌ست پێ بکه‌ن نه‌ك له لوتکه هه‌ره‌مییه‌کانه‌وه، ده‌بێت له دام و ده‌زگا گرنگه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه‌وه؛ له‌وانه قوتابخانه‌کان، خه‌سته‌خانه‌کان و ده‌زگاخزمه‌تگوزارییه‌کانی تره‌وه ده‌ست پێ بکه‌ن، پێویسته بنکه و کۆمیونیتی له گه‌ڕه‌ك و گوند و شار و شارۆچکه‌کاندا دروست بن و یارمه‌تی بدرێن تاکو له گیروگرفته‌کانیان بدوێن و چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه. بۆ ئه‌مانه‌ش هه‌مووی ده‌بێت ته‌ماسای ئه‌زموونه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ئه‌رژه‌نتین و مه‌کسیکۆ و (بزووتنه‌وه‌ی زاباتێستا) و بۆلیڤیا و فه‌نزه‌ویلا بکه‌ن و که‌ڵکی لێوه‌رگرن. پێویسته سوود له ئه‌زموونی ئه‌و کۆمیونیتیانه‌ی ئیتالیا وه‌رگرن که ئه‌نارکیسته‌کان به‌ڕێوه‌یان ده‌به‌ن، ئه‌مانه و زۆرێکی تر.
به‌رای من ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه چاکترین ڕێگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگیرێنه‌به‌ر، ئه‌گینا هه‌مان گاڵته‌جاری و هه‌مان گه‌نده‌ڵی په‌روه‌رده ده‌کرێته‌وه، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی داهاتووش ڕه‌نگه قوربانییه‌کی زۆرتر بدرێ و خوێنێکی زۆریشی بۆ بڕێژرێت، ئه‌وکاته کێ به‌رپرسیاری ئه‌وه هه‌ڵده‌گرێت؟
* ده‌گێڕنه‌وه که وه‌ستایه‌کی که‌بابچی، شاگردێکی ده‌بێت تاکو که‌بابه‌که‌ی بۆ باوه‌شێن بکات و بیبرژێنێت. شاگرده‌که هه‌موو جارێ که ده‌ست به باوه‌شێن کردن ده‌کات، ئه‌م ڕسته‌یه ده‌ڵێته‌وه ” ئای که دوعامان کرد، ئای که دوعامان کرد”. جارێك نییه و دووان نییه و وه‌ستا گوێێ لێ ده‌بێت و دێته لایه‌وه و لێی ده‌پرسێت ئه‌مه یانی چی و بۆچی تۆ هه‌ر ده‌ست به باوه‌شێنکردن ده‌که‌ی ئه‌مه ده‌ڵێیته‌وه؟ شاگرده‌که پێی ناڵێت، جارێکی تر که وا ده‌ڵێته‌وه، ئه‌وجار وه‌ستاکه بۆی ده‌چێ و ده‌ڵێت ” سه‌گباب گه‌ر پێم نه‌ڵێیت، ئه‌وا له‌م کاره ده‌رت ده‌که‌م!” شاگرده‌که‌ش چاری نامێنێ و ده‌ڵێت ” کاتێك که گه‌نج بووم، زۆر حه‌زم له ژن بوو و داوام له باوکم کرد، که ژنم بۆ بێنێت. باوکیشم وتی کوڕم دوعا بکه دایکت بمرێت و منیش بێوه‌رژنه‌که‌ی ئه‌وبه‌رمان ده‌هێنم و کچه‌که‌شی له تۆ ماره ده‌که‌م. ئیتر باوکم به‌رده‌وام دوعای ده‌کرد و منیش ده‌موت ئامین، تا وای لێهات له‌به‌رده‌م دایکیشما ئه‌و دوعای ده‌کرد و منیش ده‌ستم به‌رزده‌کرده‌وه و به‌ده‌نگی به‌رز ده‌موت ئامین. ڕۆژ هاتوو ڕۆژ تێپه‌ڕی، به‌یانییه‌کی زوو که له خه‌و هه‌ستاین، بینیمان باوکم مردووه، دایکیشم هه‌فته‌یه‌ك پرسه‌ی بۆ دانا و پاش ئه‌وه ده‌ستێکی به خۆیدا هێنا و سوكوباریك شوی کرده‌وه و کابرایه‌کی هێنایه سه‌رماڵ. وه‌ستا گیان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م خۆش بوو تا باوه‌پیاره‌که‌م هاته سه‌ر ماڵ، ئیتر تا جارێك له دایکم ده‌نیشت، سێ جار له خۆم ده‌نیشت”.