Categories
Kurdish

نەوەی کرێچیی لە بریتانیا چەمکێکە کە بڕاوە بەسەر نەوەی نوێدا ……………………….

نەوەی کرێچیی لە بریتانیا چەمکێکە کە بڕاوە بەسەر نەوەی نوێدا کە لە ماەی زیاتر لە دوو دەیە بەهۆی گرانی ژیانەوە توانای کڕێن و بەکرێگرتنی خانوویان نییە

23/07/2023.

لە نێوانی مانگی نیسان و حوزەیرانی ئەمساڵدا ٧٤٩١ کرێچی لە ئینگلتەرە نەیەنتوانیوە کرێکەیان بدەن دراونەتە دادگە. خاوەنخانووەکان پشتیان بە بەشی ( ئەرتیکەڵ) ٢١ی یاسای نیشتەجێبوونی ساڵی ١٩٨٨ دەبەستن دەتوانن بەبی هیچ بیانو و هۆکارێک دوو مانگ بدەن بە کرێچییەکانیان و گەر دەرنەچوون لە خانووەکە ئەوە دەدرێن بە دادگە و ئەو کاتەش دادگە بە گوێرەی یاسا دەریان دەکات .

ئەو ئامارانەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١١ی مانگ لەلایەن وەزارەتی دادەوە بڵاوکراونەتەوە، دەریدەخەن کە لە نێوان مانگەکانی نیسان و حوزەیران، حەوت هەزار و ٤٩١ داواکاری دەرکردنی بێ تاوان خراوەتە بەردەم دادگاکان. ئەمەش بەرزترین ژمارەی تۆمارکراوە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە، کە لە مانگی یەک تا مانگی ئازار بە ڕێژەی ١٠% زیادیکردووە، هەروەها بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ٣٥% زیاترە. لە هەمان ماوەی ساڵدا 2,228 دەرکردن بەبێ تاوان ئەنجامدراون کە جێبەجێکاران تێیدا بەشداربوون، کە ساڵ لە دوای ساڵ بە ڕێژەی 41% زیادیکردووە بەڵام نزیکەی یەکسانە بە بەراورد بە چارەکی یەکەمی ساڵی 2023.

پارتی پارێزگاران، پارتی حوکمڕان، لە مانیفێستی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٩ بەڵێنی قەدەغەکردنی دەرکردنی بێ تاوانی دابوو، بەڵام تا ئێستا هەر وەکو خۆی ماوەتەوە.

پڕۆژەیاسای چاکسازی کرێنشینان لە مانگی ئایاردا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا و تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ خوێندنەوەی دووەم دیاری نەکراوە، کە دەکرێت زووترین کات لە مانگی ئەیلولدا ئەنجام بدرێت دوای گەڕانەوەی پەرلەمان لە پشوو.

لەم نێوەندەدا هێشتا کرێچییەکان دەردەکرێن. لە دوای هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٩ەوە، ٥٤ هەزار و ٧٢٤ داواکاری بەشی ٢١ لە دادگاکانی پارێزگاکاندا دەرکراون. زۆر کەسی دیکەش لەلایەن خاوەن خانووەکانیانەوە ناچار کراون پێش ئەوەی کەیسەکانیان بگەنە دادگە خانووەکانیان بەجێهێشتووە.

ئامارە جیاوازەکان کە ڕۆژی پێنجشەممە، دوێنێ، لەلایەن بانکی دارایی بەریتانیا

بڵاوکراونەتەوە دەریدەخەن کە ژمارەی گرێبەستی خانووبەرەی کڕین بۆ بەکرێدان کە بە سلفەی عەقار کڕراون لە سێ مانگی کۆتایی مانگی حوزەیران بە ڕێژەی ٢٨%

زیادیکردووە، لەکاتێکدا ژمارەی گرێبەستی خانووبەرە کە لە ئێستادا قیستی عەقار دەدەن بەڵام خۆیانی تێدا دەژین نەك کرێچی تەنها بە ڕێژەی ٧% زیادیکردووە. چوار سەد و چل موڵکی کڕین بۆ بەکرێدانی خانووبەرە دەستیان بەسەردا گیرا – کە بە بەراورد بە چارەکی پێشوو بە ڕێژەی 7% زیادی کردووە .

Leave a Reply