Categories
Kurdish

هەڵئاوسانی پارە و زیادکردنی کرێ و مووچە لە بریتانیا

هەڵئاوسانی پارە و زیادکردنی کرێ و مووچە لە بریتانیا

18/12/2022

سەرەكوەزیران و وەزیری دارایی و سەرۆکی بانقی مەرکەزی ئینگەلەند لە بەرانبەر داخوازییەکانی کرێکارانی بەشەکانی پەروەردە و تەندروستی و چارەسەر و ئاگرکوژێنەرەوە و شارەوانییەکان و هاتووچۆ بە هەموو بەشەکانییەوە و بەرید و پۆست و بەشە دەوڵەتییەکانی دیکەدا دەلین هەڵئاوسانی پارە ڕێێژەکەی بەرزە و بە زیادکردنی کرێ و مووچە ئەم ڕێژەیە زیاتر دەچیتە سەرەوە. 

ئەمەی سەرەوە بیانویەکی زۆر زۆر لاوازی ئەو سێ لایەنەی سەرەوەیە کە پێچەوانەکەی دروستە .  ئەوەی کە هەڵئاوسانی پارەی سەرخستووە کرێ و مەچەی زیادە نییە بەڵکو سەرکەوتنی بڕی قازانجە ، ئەو خەڵاتیی و شایستە و شیرینیانەیە  کە پێشکەش بە سەرۆك و سەرۆکی جێ بەجێکاری کۆمپانیا و بانقەکان و بۆرسە و بەشەکانی دیکەی دارایی دەکرێت.

بۆ سەلماندنی ئەوەش پێویستت بە هێنان و بردنی چەند فۆرمیلەیەکی حسابی  و هێنان و بردنی چەند چەمکێکی ئابووریانە کە ئابووریناسە لیبراڵەکان بۆ هەڵخەڵەتاندنمان بەکاری دەهێنن نییە.  بە گوێرەی ئامارەکان بڕی ڕێژەی بەرزبوونەوەی کرێ و موچەی کرێکارانی بەشی کەرتە ئەهلییەکان و دەوڵەتییەکان لە سەدا 6 دایە و لەوە تەجاوازی نەکردووە  ئەمە لە کاتێکدا کە ڕێژەی هەڵئاوسانی پارە لە سەر و لەسەدا 11وەیە .  بە زمانی سادە تێچوی پێداویستییەکانی خەڵکی بەڕێژەی لە سەدا 11 و زیاتریش چووتە سەرەوە کەچی ڕێژەی بڕی زیادبوونی کرێ یا موچە بە ڕێژەی لەسەدا 6 .

 هەر وەکو ئابوریناسێکی بریتانی دەڵێت ” پرسیارێک کە مشتومڕەکان سەبارەت بە هەڵاوسان دەشێوێنێت ئەمەیە: چۆن ئامارە فەرمییەکان کە بەرزبوونەوەی مووچە بە تێکڕا 6% نیشان دەدەن – کە زۆر لە خوار 10.7%ی پێوەرەکانی نرخی بەکاربەرەوەیە – لەگەڵ گێڕانەوەی بەیلیدا [ ئاماژەیە بە ئەندرو بەیلی-یە سەرۆکی بانقی مەرکەزی ئینگلەندە ] دەگونجێت؟ چۆن داتاکانی یەکلاکردنەوەی مووچە کە بەدواداچوون بۆ ئەو گرێبەستە گەورانە دەکات کە ئەمساڵ لەلایەن خاوەنکارە گەورەکانەوە لە سەرانسەری کەرتی گشتی و تایبەتدا پێشکەش دەکرێن، هۆکارێک بۆ نرخی هەڵهاتوو، واتە فڕینی نرخ، ئاشکرا دەکەن کاتێک دەریدەخات ئەو گرێبەستانە بە تێکڕا تەنها 4%؟”

Paul Donovan, کە سەرۆکی جێ بەجێکاری ئابوورییە لە بانقی سویسری  ” پشکنینی بەرزبوونەوەی تێچووی مووچەی لە سەرانسەری کەرتی هۆتێلەکاندا کردووە، کە لە کۆتایی ساڵی 2019 وە بۆ بەرهەمهێنان ڕێکخراوە، و بۆیان دەرکەوتووە کە لە نێوان ٥5% بۆ 6% بووە.. نرخی چێشتخانە و هۆتێلەکان بە ڕێژەی 16% بەرزبووبوونەوە”.

Paul Donovan,  بۆی دەرکەوتووە کە بەڕێوەبەرانی هۆتێلەکان ستافی کەمتر بەکاردەهێنن بۆ باشترکردنی بەرهەمهێنان، ئەمەش کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی مووچە سنووردار دەکات . ئەم بەرزبوونەوەی کاراییە بۆ خاوەن پشکەکان دەگوازرایەوە نەک بەکاربەران، کە ئەوەی پێدەوتن کە نرخەکان پێویستیان بە بەرزبوونەوە بوو بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەی پارەی مووچە ببنەوە.

ئابووریناسە بریتانییەکە دەڵێت بە شێوەیەکی فراوانتر کۆمپانیاکان لە ئەمریکا لە ماوەی سێ مانگدا تا کۆتایی مانگی ئەیلول قازانجی چارەکە ساڵێکیان نزیکەی سێ ملیار دۆلار بووە، لە کاتێکدا دوو ساڵ پێشتر2.4 ملیار دۆلار بووە و لە هەشت ساڵی پێش پەتای کۆرۆنادا تێکڕای دوو ملیار دۆلار بووە.

هاوکاتیش شیکارییەکانی سەندیکای یونایت بۆ گەورەترین 350  کۆمپانیای بەریتانیا ڕەوتێکی هاوشێوەی ئاشکرا کرد – ڕێژەی قازانج لە ساڵی 2021دا بە ڕێژەی 73% زیاتر بووە لە ساڵی 2019.  شیکارییەکە دەڵێت “هەرچەندە فرۆشتن لە ساڵی 2021 دا دابەزیوە، بەڵام قازانجەکان هێشتا وەکو موشەك فڕیون “، سکرتێری گشتی سەندیکاکە، شارۆن گراهام وتی. “تەنانەت بە لابردنی کۆمپانیاکانی وزە لە ژمارە کۆمپانیاکان ، تێکڕای قازانج هێشتا بازدانێکی  سەرسوڕهێنەر کە 52%.”

داتا فەرمییەکان ئاشکرای دەکەن کە نرخی بەکارهێنانی  هۆتێلەکان یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی هەڵاوسانی بەریتانیا، بۆیە ڕەنگە ئەو نرخە گەورەکردنەی لە ئەمریکادا بەناوبانگ بووبێت لە سەرانسەری کەرتی هۆتێلەکانی بەریتانیادا دووبارەکرابێتەوە.  سەدان بەرهەم لە دوکانەکاندا هەن کە سوودیان لە دابەزینی تێچووی گواستنەوە و کەمبوونەوەی تێچووی کەرەستەی خاو و تێچووی کار وەرگرتووە کە هاوشێوەی ئەمڕۆ نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نرخەکان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە.

 

Leave a Reply