Categories
Kurdish

پرسی پەنابەر و کۆچبەر و بە سیاسیکردنیان لە بریتانیادا

پرسی پەنابەر و کۆچبەر و بە سیاسیکردنیان لە بریتانیادا

 

30/03/2023

ئەوەی ئاشکرایە  نزیکەی 160 هەزار کەیسی پەنابەر هەیە کە تا ئێستا دەستیان لێنەدراوە، بەردەوامیش ژمارەشیان زیاتر دەبن بە هۆی هاتنی خەڵکی نوێوە کە هەر پارەکە تەنها بە بەلەم زیاتر لە 45 هەزار کەس هاتوونەتە بریتانیاوە.

سیاسییەکان و میدیای فەرمی و گروپە تووندڕەوەکان و ڕایسستەکانیش هاتووهاواریان دەگاتە کەشکەلانی فەلەک  لە کردنی قسە  و ڕاگەیاندن و دروشم و نوسینی ژاری ڕایسستیانە و دژە بێیانەیی دەڕێژن تا ئەو ڕادەیەی کە لەم ماوەیەی پێشوود چەند جارێک هێڕش کرایە سەر ئەو ئوتێل و سێنتەرانەی کە پەنابەرانیان تیادا داناوە.

من دڵنیا نیم  ئەمەی کە حکومەتی بریتانی دەیکات و پرسی پەنابەر لە پەڕلەمان و لە میدیا دەوروژێنی و یاسای دژ بە پەنابەراند دەردەکات تا نەفیکردنیان بۆ ڕوانداو و وڵاتانی دیکە، چی لە پشتەوەیە ، بەڵام ئەوە دەزانم کە لابەلاکردنەوەی کێشەی پەنابەر زۆر ئاسانە و ئەوەندەی ئێستاش تێچووی دەوڵەتی تێدا سەرف ناکرێت .

میدیا و حکومەت دەڵێن ڕۆژانە پەنابەر 6 ملیۆن پاوەند دەکەوێت لەسە باجدەرانی بەریتانیا . ڕەنگە ئەمە ڕاست بێت جونکە کولفەی پۆلیس و نقڵکردنی پەنابەر و دابینکردنی جێگاو ڕێگایان و ناندان پێیان و پاراستنیان و زۆر تێچوونی دیکە ڕەنگە ئەوەندە پارەی بوێت ئەمە جگە لەوەی کە حکومەت 130 ملیۆن پاوەندی داوە بە حکومەتی ڕواندە بۆ کردنەوەی کەمپ بۆیان کاتێک کە دەیاننێرنە ئەوێ.  سەرەڕای ئەمەش حکومەت ڕێکەکەوتنی 5 ساڵەی لەگەڵ فەرەنسا کردووە بە دانی 500 ملیۆن پاوەند بە فەرەنسا تاکو لەوێش کەمێك بکرێتەو بۆ پەنا بەران.  بەڵام حەلی ئاسانتر و کردەیانەتر هەیە وەکو تەعینکردنی کارمەندی زیاتر بە کردنەوەی دەورە وکۆرسی 2 مانگی بۆیان بۆ هەڵسەنگاندنی کەیسەکانی پەنابەر لە ماوەیەکی زۆر کەمدا ئەوانەی کە خۆیان مافی پەنابەرییان پێ ڕەوا دەبینین بیاندەنێ ئیتر ئەوانیش کار دەکەن و باج دەدەن لە بری ئەوەی کە لە باجدەر بخۆن.  ئەوانەشی کە مافی پەنابەرییان ڕەتدەکرێتەو ڕێگای یاسایی دەگرنە بەر.  حەلی دووهەم لە بری ئەمە هەر پەنابەرێ دەگات  هەر لە ڕێوە ڤیزەی 6 مانگیان بدەنێ لەگەڵ پارەی سۆشیال و جێگاو ڕێگا تاکو ئەو 6 مانگە هەوڵ بدەن شتێك زمان فێر ببن و کارێك بدۆزنەوە ، گەر لەو ماوەیەدا نەیانتوانی ئەوە بکەن ئەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکەن .

بەڵام کە حکومەت هیچ یەکێك لە ئەمانە ناکات جێگای پرسیارە بۆچی ڕۆژانە 6 ملیۆن پاوەند سەرف دەکەن و دەیکەنە هەرا لە میدیا و لەم ڕێگەیەوە هاوکاری  ڕایسست و گروپە توندڕەوەکان دەکەن  کە بەهێزتر بن و دژایەتی خەڵکانی بێیانە لە پەنابەر و کۆچبەر و ئەوانەشمان کە دەمێکە لێرەین بکەن؟ لە ڕاستیدا سیاسەتێکی سەیرە و مەگەر هەر خۆیان سەری لێدەربکەن و مەبەستەکەی بزانن.

 

Leave a Reply