Categories
Kurdish

پۆلیسی ئەڵمانی داوای سزای زیاتر دەکات بۆ چالاکوانانی ژینگە

پۆلیسی ئەڵمانی داوای سزای زیاتر دەکات بۆ چالاکوانانی ژینگە

 29/04/2023

نوێنەرانی پۆلیس و ئەندامانی دەسەڵاتی دادوەری و سیاسەتمەدارانی ئەڵمانیا داوای سزای توندتر بۆ چالاکوانانی کەشوهەوا دەکەن، لەوانە دەستبەسەرکردنی خۆپارێزی و زیندانیکردنی درێژخایەن، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ وەستاندنی ناڕەزایەتییەکانیانە.

ئەم هەفتەیە توندترین ناڕەزایەتی تا ئێستا لەلایەن گروپی هەڵمەتی هەڵبژاردنی نەوەی لێتزتێ (دوا نەوە)ەوە بەخۆیەوە بینیوە، سەدان ئەندامی ئەو گروپە لە کاتی قەرەباڵغی شەقامەکاندا کە خەڵك دەچن بۆ سەر کار یاخود دێنەوە  لە بەرلین دەیان ڕێگایان داخستووە.

پۆلیس بۆ سزادان و ڕێگەگرتن لە نارەزایی چالاکوانەکان داوای بەکارهێنانی ” مۆدێلی بەڤارییان ” دەکات  بۆ هەموو ئەڵمانیا .  ئەم مۆدێلە جیاوازە لە بەرلین چونکە سزاکان لەو دەڤەرە زۆر سەخت و توندن .

لە بەرلین زۆرترین سزای دەستبەسەرکردنی خۆپارێزی لە ئێستادا 48 کاتژمێرە. نوێنەری پۆلیس بە تۆڕی هەواڵی RND-ی وتووە: من ئەمە بە زۆر کەم دەزانم … ئێمە تەنها ئەم دۆخە کۆنتڕۆڵ دەکەین ئەگەر سزاکان توندتر بن.”

زیاتر لە ساڵێکە بەسەر دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکانی گروپی ” دوا نەوە” تێپەڕیوە  کە بە شێوەیەکی سەرەکی دانیشتن و خۆ چەسپاندنیانە بە زەوییەوە لە ڕێگای چەسپی دووقولییەوە  لەبەردەم هاتوچۆکەران و سەیارەدا.   کردنی ئەو چالاکییانە  نازناوی ” کلیماکلیبەر” یان “ستیکەری کەشوهەوا” بەو گروپە بڕاوە.

گروپەکە چەندین جار ڕایگەیاندووە، ئامانجی سەرەکییان ئەوەیە کە تیشک بخەنە سەر ئەوەی کە کارەساتێکی کەشوهەوا چەندە نزیکە، هەروەها فشارخستنە سەر حکومەت بۆ ڕێوشوێنی بەپەلەتر، بەتایبەتی ڕاگرتنی بەکارهێنانی سووتەمەنی بەردینی. هەروەها بۆ سنوردانانی لێخوڕینی سەیارە لە هایوەیەکاندا بە 80 میل لە سەعاتێکدا.

سەرەتای ئەم مانگە، سێ خۆپیشاندەری دیکە بە تاوانی ڕاگرتنی هاتوچۆ، هەریەکەیان چەند مانگێک زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا.   دادوەر، جولیا شمیت، بەشداربووانی بە کردنی کاری زۆرەملێ تۆمەتبار کرد، بەهۆیەوە گوایە دەیتوانی سزای سێ ساڵ بدات بەسەر گیراواندا.

ڕەخنەگران بەراوردیان کردووە لە نێوان ئەو سزایانەی کە بەسەر ئەندامانی گروپی  ” دوا نەوەدا”  سەپێندراون و  زۆر سووکترن کە بۆ ڕووداوەکانی هاتوچۆ دراون کە بەهۆی لێخوڕینی بێباکانە و خەڵک تێیدا گیانیان لەدەستداوە.

ئەندامانی حکومەت ئەم گروپەیان بەراورد کردووە بە تالیبان و نازییەکان و هێزی ئاسمانی بەریتانیا کە گروپێکی توندڕەوی چەپن کە لە ساڵانی حەفتاکان و هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا کاری تیرۆریان لە ئەڵمانیادا ئەنجام دا و  34 کەسیان کوشت.

Leave a Reply