Categories
Kurdish

پێشبینی ڕاپۆرتێك بۆ ساڵی ئایندەی ژیانی دانیشتوانی بریتانیا

پێشبینی ڕاپۆرتێك بۆ ساڵی ئایندەی ژیانی  دانیشتوانی بریتانیا

23/12/2022

بە گوێرەی راپۆرتێکی PWC ، PricewaterhouseCoopers کە ئەمڕۆ لە  ڕۆژنامەی گاردیاندا بڵاوکرایەوە  موچە و کرێی ساڵی ئایندە ، ساڵی 2023 بە هۆی بەرزی نرخی هەموو شتێکەوە و زیادبوونی باج و بەرزبوونەوەی ڕێژەی سلفەی عەقار و قەرز، دادەبەزێتە ئاستی موچە و کرێی ساڵی 2006 لە بریتانیادا.

بارودۆخی ئابووری  خەڵکی ئەوەندە خراپ دەبێت کە گەلێك لە بوارەکانی ژیان دەگرێتەوە.  بە گوێرەی راپۆرتەکە ڕێژی تەڵاق لە برەودا دەبێت، بە ڕێژەی لە سەدا 20 دەچێتە سەرەوە واتە  140 هەزار لە ئینگلەندە و وێڵس-دا زیادە دەبێت  بە ڕادەیەك کە لە هەر کاتژمێکدا 16 تەڵاق ڕوودەدات.  هاوکاتیش نرخی خانوو بە ڕێژەی لە سەدا 8 دێتە خوارەوە، ئەمە لە کاتێکدا خانوو فرۆشان زیانی زۆریان لێدەکەوێت  هاوکاتیش کڕیارانی خانوو ناتوانن بیکڕن چونکە ڕێژەی سوو بۆ سلفەی عەقار و قەرز بەرزە و لە بەرز بوونەوەدایە.

بەرزبوونەوەی  قەیرانی تێچووی ژیان، بە بەرزبوونەوەی بێکاری و زیادبوونی مایەپوچیی [ئیفلاس] بزنسەکان و خراپی خزمەتگوزارییە گشتیەکان، پێشبینی دەکرێت پێوەرە سەرەکییەکەی ڕەزامەندی و بەختەوەری  لە ژیاندا بۆ نزمترین ئاستی خۆی دابەزێت.  لە سالی 2013 وە کە ئەم جۆرە تۆەمارکردنە دەستیپێکردووە  پێوەرەکانی بەختەوەری لە لوتکەی 7.7 لە ساڵی 2019 وە  دادەبەزێت بۆ لە سەدا 7.3 لە  ساڵی 2023 دا.

Leave a Reply