پێناسەی حیزب
26/01/2014
هاوڕێیه‌ك له کاتی لێدوان له‌سه‌ر بابه‌تێک ، داوای لێکردم که پێناسه‌ی حیزب بکه‌م. منیش به‌کورتی به‌م چه‌ند دێره‌ی خواره‌وه ، وه‌ڵامیم دایه‌وه:
گه‌ر من پێناسه‌ی حیزب بکه‌م به کورتی ده‌ڵێم: حیزب ئه‌و فۆرمه ڕێکخراوه‌یه که کۆنترۆڵی خه‌ڵکی ده‌کات، له هه‌ر شوێنێک ئه‌و به‌هێز بێت ، بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی لاواز‌و بێ هێز. حیزب ده‌مداخه‌ری ئازادی و سه‌ربه‌ستییه‌کانی خه‌ڵکه‌که‌یه‌تی، ڕێگری گه‌شه‌ی خودی تاک و جه‌ماوه‌ره‌که‌یه‌تی، حیزب قاتیلی گیانی ده‌ستپێشکه‌ری و پێشه‌وه چوونی تاک و خه‌ڵکه‌که‌یه‌تی، حیزب گه‌وجێنه‌رو هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ری پاشڕه‌وه‌کانی و خه‌ڵکه‌که‌یه‌تی، ده‌زگه‌یه‌کی بیرۆکراتی و دیکتاتۆری و قوچکه‌یییه، قوتابخانه‌یه‌که وانه‌کانی دوژمنایه‌تی و سکتاریزمی تیادا ده‌وترێته‌وه ، حیزب ده‌زگه‌یه‌که بۆ کوشتنی گیانی ئازادی و دروستبونی کۆیلایه‌تی، حیزب ئه‌و فۆرمه‌یه که هه‌رگیزاو هه‌رگیز ناتوانێت ئازادیخوازێک به مانای وشه ، دروستبکات، حیزب هۆکارێکه، وه‌سیله‌یه‌که بۆ گه‌یشتن به پله‌و پایه‌و ده‌سه‌ڵات، حیزب ئه‌و چوارچیوه‌یه ئه‌و ته‌لبه‌نه‌یه که ئه‌ندامه‌کانی هه‌رگیز ناتوانن نشونمای ته‌واوی هزری تیادا بکه‌ن ، هه‌رگیز ناتوانن قسه‌ی دڵیان بکه‌ن ، هه‌رگیز ناتوانن درۆنه‌که‌ن، حیزب به حوکمی هه‌ڵگرتنی ئایدۆلۆجیا هه‌میشه بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵک که‌رت ده‌کات له‌بری ئه‌وی یه‌کیان خات، بۆیه هه‌رگیز ناتوانێت نوێنه‌رایه‌تی به‌شی زۆری خه‌ڵکی بکات، کار له سه‌ر داخستنی مێشکی تاکه‌کان ده‌کات له‌بری کردنه‌وه‌ی مێشکیان، هه‌میشه ئامۆژگاری و ئه‌مر ده‌رده‌کات، دیکتاتۆرییه‌ت پیاده ده‌کات له‌بری په‌یڕه‌وکردنی دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ……زۆری تریش له‌مانه.