چالاکی راستەوخۆ دژ بە کۆمپانیایەکی تێسلا لە ئەڵمانیا
11/05/2024
کۆمپانیای تێسلا کە لە ئازاری 2022 لە نزیك شارۆچکەی Grünheide ، نزیك بەرلینەوە دروست کراوە لە سەرەتای ئەمسالەوە ئێلون ماسك ویستی کە کۆمپانیەکە گەورە بکات بۆ بەرهەمهینانی زیاتری سەیارەی کارەبایی ، کە ئەمەش زەرەری بە ژینگە دەگەیاند.
لە مانگی شوباتدا خەڵکی شارۆچکەکە لە ڕاپرسییەکدا ڕەتیان کردەوە کە کۆمپنایاکە گەوەرە بکرێت. لەگەڵ ئەوەشدا نە ئیدارەی ئەو شارۆچکەیە و نە خاوەنی کۆمپانیای تێسلا، ئێلۆن ماسك گوێیان بە ڕاپرسییەکە نەدا . ئیتر لەو کاتەوە جالاکوانان لەو دەوەررە بەرە نیشتەجێ بوون و چادریان لێهەڵداوە. لەمانگی ئازاردا بۆ هەفتەیەك کۆمپانیاکە داخرا بەهۆی کەوتنەوە ئاگرەوە ، لە دواییدا گروپی ڤۆڵکانۆ بەرپرسیاری خۆیان لەو کارە دەربڕی .
دوێنێ ، هەینی نزیکەی 1000 کەس لە چالاکوانان هێڕشیان کردە سەر کۆمپانیاکە و ویستیان دەستی بەسەردا بگرن. پاش چنگاوشبوونێکی زۆر لە نێوانی پۆلیس و ناڕەزاییکەراندا ژمارەیەك لە چالاکوانان دەستگیر کران و کەسێکیش بریندار بوو.
گروپەکە دەیەوێت تیشک بخاتە سەر لەناوبردنی ژینگە لە وڵاتانی وەک ئەرجەنتین یان بۆلیڤیا کە بەهۆی کانگاکردنی لیتیۆمەوە، lithium mining ، ڕووی داوە. لیتیۆم سەرچاوەیەکی سەرەکییە بۆ پاتری ئۆتۆمبێلی کارەبایی.. قسەکەری گروپەکە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند “ئێمە ئەمڕۆ لێرەین بۆ ئەوەی سەرنجی خەڵک بۆ کارگەی تێسلا لە شاری گرونهاید ڕابکێشین بۆ لەناوبردنی ژینگەی ئێرە“.