کەمپینی خوێندکاران بۆ هاوپشتی فەلەستینییەکانی غەزە فراوانتر بووە
07/05/2024
کردنی کەمپینەکانی هەندێك لە خوێندکارانی زانکۆکانی ئەمریکا وەکو زانکۆی کۆڵۆمبیا و کالیفۆڕنیا و تەکساس و ئەوانی دیکە ئیلهامبەخشی خوێندکارانی بریتانیا و هەندێ وڵاتی ئەوروپییە .
لە ئێستادا لە بریتانیا لە زانکۆکانی : (Soas) Oxford, Cambridge, Liverpool Edinburgh universities University College London, Manchester, Newcastle, Sheffield, Leeds, Warwick, Swansea, Goldsmiths and Bristol. بەردەوامن لە هاوپشتیکردنی فەلەستینییەکان بە هەڵدانی چادر و لە زەوی زانکۆکاندا و کردنی چالاکی گونجاو . هەر ئاواش خوێندکارانی زیاتر لە 100 زانکۆش لە ئەوروپادا پشتگیری فەلەستینییەکان دەکەن .
ئەوەی ئاشکرایە زۆرێك لە زانکۆکانی بریتانیا پەیوەندییەکی باش و بەتینیان لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیلدا هەیە و هاوکاری دارایییان لیوەردەگرن هەر لەبەر ئەوەش ئامادە نین کە سەرەکۆنەی دەوڵەتی ئیسرائیل و تاوانەکانی بەرانبەر بە فەلستینییەکان بکەن . خوێندکارانیان ئەمە زۆر باش دەزانن هاوکاتیش دەزانین کە ڕؤڵ و پێگەی زانکۆکانی بریتایان زۆر گەورە بەهیزە لە سەرزەنشتکردن و تاوانبارکردنی حوکمدارانی ئیسرائیل دا و دەشتوانن کە کە فشار بخەنە سەر حکومەتی بریتانییا سەبارەت بە ئاگربەستی و پەیوەندییان لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیلدا . ئەمانەش هەمووی داخوازی خوێندکارانە .
هەلوێستی دوو زانکۆی بریتانی کە ئۆکسفۆرد و کەمبریجە کە تۆپی زانکۆکانی بریتانیان لە ئێستادا نەرم و نیانە و نایانەوێت خۆێندکارەکانیان زیاتر بوروژێنن .
وتەبێژی زانکۆی ئۆکسفۆرد وتی: ” ئێمە ڕێز لە مافی خوێندکارەکانمان و ئەندامانی ستافەکەمان دەگرین بۆ ئازادی ڕادەربڕین لە شێوەی ناڕەزایەتی ئاشتیانەدا. داوا لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە بەشداری دەکەن بە ڕێز و ئیحترام و هاوسۆزیەوە ئەو کارە بکەن”.
وتەبێژی زانکۆی کامبریج وتی: زانکۆکە بە تەواوی پابەندە بە ئازادی ئەکادیمی و ئازادی قسەکردن لە چوارچێوەی یاسا و ئێمە دان بە مافی ناڕەزایەتی دەربڕین دەنێین. داوا لە هەموو کەسێکی کۆمەڵگاکەمان دەکەین بە تێگەیشتن و هاوسۆزی مامەڵە لەگەڵ یەکتردا بکەن. بە دژە جوولەکە و ئیسلامۆفۆبیا و هەر جۆرە ڕق و کینەیەکی ڕەگەزی یان ئایینی، یان چالاکیەکی تری نایاسایی ناکەین.”