Categories
Kurdish

ڕاپۆرتێکی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانی دەڵێت ناردنی هەر پەنابەرێك لە بریتانیاوە بۆ ڕواندە 1.8 ملیۆن پاوەند دەکەوێت

ڕاپۆرتێکی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانی دەڵێت ناردنی هەر پەنابەرێك لە بریتانیاوە بۆ ڕواندە 1.8 ملیۆن پاوەند دەکەوێت

01/03/2024

300 پەنابەر کە حکومەتی بریتانیا بە نیازە بیاننێرێت بۆ ڕواندا بۆ ماوەی 5 ساڵ بە گویرەی ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی ناوخۆ ،  هەر یەکێکیان 1.8 ملیۆن پاوەند دەکەون لەسەر باجدەرانی بریتانیا.  ئەم بڕە  پارەیە تێچونی گواستنەوەیان بۆ ئەوێ و شوێنی ژیانیان و خزمەتکردنیان ، ڕاگرتنی تەندرووستیان و مەسرەفیان لەوێ و لابەلاکردنەوە کێشەی نەتوانین بە تێکەڵابوون بە کۆمەڵگەی ئەوێ و هەندێك تێچوی دیکە .

 حکومەتی بریتانیا بۆ ڕازیکردنی حکومەتی رواندە لە ساڵی 2021 دا 220 ملیۆن پاوەندیان پێدان.  بڕیارە  ئەمساڵ و ساڵی 2025 یش 50 ملیۆنی دیکەشیان پێبدەن بۆ ساڵی 2025 و 2026 50 ملیۆن پاوەندی تر و بۆ ساڵی 2026 بۆ 2027 50 ملیۆنی دیکەش بە فحکومەتی ڕواندە دەدرێت  ئەمە لە کاتێکدا هێشتا تاکە پەنابەرێك نەنێردراوە بۆ ئەوێ و زەمانەتی ئەوەش نییە کە ئایا حکومەت دەتوانێت کە لە پلانەکەیدا سەرکەوتوو بێت .  ئەمە جگە لەوەی هاوکاری دیکەی ڕواندە لە گەشەکردنی دۆخی ئابوورییەوە کە چەندەها ملیۆن پاوەندی دیکە دەبەخشرێت  پێیان.

بڕی تەواوی ئەو پارەیەی کە بریتانیا دەیدات بە حکومەتی ڕواندە تا ساڵی 2027  541 ملیۆن پاوەندە بۆ ناردنی  300 کەس کە هەر یەکەیان لەم پارەیە 1.8 ملیۆن پاوەند دەکەون .  هاوکاتیش وەزارەتی  ناوخۆ دەڵێت بۆ دابینکردنی ئوتێل بۆ هەر شەوێکی پەنابەران بۆ هەر یەکێکیا تێکڕا 140 پاوەندە . ئەمەش لە ماوەی 5 ساڵدا بۆ هەر پەنابەرێک دەکاتە 150 هەزار پاوەند هەر بۆ شوێنی مانەوەیان.

Leave a Reply