ڕۆڵ و کاریگه‌ریی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌ردوگان له‌سه‌ر ناوچه‌که
زاهیر باهیر – له‌نده‌ن
05 /07/2016
له‌م وتاره‌دا ده‌مه‌وێت سه‌باره‌ت به سیاسه‌ته‌کانی ئه‌ردوگان و حیزبه‌که‌ی ، ئاکه‌په، له عێراق و ئێران و تورکیا و سوریادا به گشتی و سه‌باره‌ت به ڕۆژاوا و باکوور به تایبه‌تی، که تا چه‌ندێك توانیوێتی ئامانجه‌کانی خۆی بپێکێت، بدوێم.
بێگومان سیاسه‌ته‌کانی ئه‌ردوگان بۆ خودی تورکیا خۆ کوژییه و نه له ئێستا‌و نه له داهاتووشدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵی تورکیادا به هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌و ، نییه و نابێت ، هه‌ر له ئێستاوه کارایی خۆی له سه‌ر باری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ئه‌و وڵاته داناوه و له ئاینده‌شدا ده‌بێته کێشه‌یه‌کی سه‌ره‌کی که ڕه‌نگه ببیته هۆکاری گۆڕانکاری گه‌وره له‌وێ.
کاریگه‌ریی ئه‌م سیاسه‌تانه له بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا به ئاشکرا دیاره . له بواری ئابووریشدا ، له سه‌دا 8 ی کرێکارانی ئه‌وێ له به‌شی گه‌شت و گوزاریدا کار ده‌که‌ن که له سه‌دا 12.9 ی داهاتی تورکیا پێكده‌هینێت. له ساڵی 2014 دا نزیکه‌ی 42 ملیۆن گه‌شتیار چونه‌ته ئه‌وێ. به‌ڵام به گوێره‌ی قسه‌ی ‘مورات ئێرسۆی’ سه‌رۆکی جه‌معییه‌ی گه‌شتوگوزاری تورکیا: “له ئه‌مساڵدا به به‌راورد به ساڵی 2015 تورکیا 15 ملیار دۆلار له ده‌ستده‌دا، چونکه ژماره‌ی گه‌شتیاران به ڕیژه‌ی له سه‌دا 30 داده‌به‌زێت. له مانگی نیسانی ئه‌مساڵ به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 28 که ده‌کاته 1.75 ملیۆن که‌س به به‌راورد به ساڵی 2015 ی هه‌مان مانگ، دابه‌زیوه …… له 4 مانگی ئه‌مساڵدا ڕێژه‌ی گه‌شتیاران به ڕیژه‌ی له سه‌دا 16.5 ، که ده‌کاته 5.82 ملیۆن که‌س هاتۆته خواره‌وه”.
Leading Turkish tourism player expects $15 bln loss in revenue
به‌ڕای من بناخه‌ی ئه‌و کێشانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی تورکیا، ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ سیاسه‌ته‌که‌ی ئه‌ردوغان که له‌سه‌ر داعش و هێزی داعش ، هه‌ڵیچنیوه.
ئه‌مه چۆن؟
من هه‌ر له سه‌ره‌تاوه باوه‌ڕم وابووه که هۆکاری سه‌ره‌کی هێنانی داعش بۆ عێراق و داگیرکردنی موسڵ بۆ هه‌ره‌سپێهێنانی ئه‌زموونی ڕۆژاوا، بوو.
هه‌ڵبه‌ته هه‌موان ده‌زانین که بوونی ئیداره‌یه‌کی کوردی له ڕۆژاوادا ، که تا ئێستا له هه‌ر هه‌موو ناوچه‌که‌و بگره له به‌شێکی زۆری جیهانیشدا ، نموونه‌ییه،، جێی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌ردوگان و حکومه‌ته‌که‌ی نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌و به ئیداره‌یه‌کی وه‌کو هه‌رێمیش که له بنده‌ستی خۆی و پاشکۆی خۆیه‌تی ، هه‌ر قایل نییه . ئێ خۆناشکرێت سنوری وڵاتێکی دراوسێ ببه‌زێنێت و جه‌نگێکی گه‌وره له‌وێدا دژی په‌یه‌ده و خۆسه‌رییه‌کانی ڕۆژاوا هه‌ڵگیرسێنیت. گه‌ر چی ئه‌ردۆگان ڕه‌نگه له لایه‌ن ” کۆمۆنێتی نێوده‌وڵه‌تی ” له‌مه‌دا پشتگیری لێبکرایه، به‌ڵام ناتوانێت به‌و ئاشکرایه ده‌ستبکێشێته خاکی وڵاتێکی دیکه‌وه و شه‌ڕێکی خوێناوی دروست بکات . هاوکاتیش داعش و گروپه تیرۆریستییه‌کانی دیکه که له وه‌کاله‌تی تورکیا و سعودییه و قه‌ته‌ره‌وه جه‌نگیان ده‌کرد ئه‌و هێزه‌یان نه‌بوو که یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه ببه‌زێنن. باشترین کارێك هه‌ڵبژاردن و به‌هێزکردنی هه‌ره گروپه دڕنده‌که‌یانه که خاوه‌نی پایه و ئایدۆلۆجیایه‌کی کاریگه‌ره ، تاکو به‌هێزیان بکات و بیانکاته ئه‌و هێزه سه‌ره‌کییه‌ی که چه‌نده‌ها ئامانجیان له یه‌ك کاتدا، بۆ بپێکێت ، بێ ئه‌وه‌ی که خۆی تییادا زه‌ره‌رمه‌ندێکی گه‌وره ببێت.
بۆچی موسڵ؟
هه‌ڵبژاردنی موسڵ – و داگیرکردنی بۆ په‌لاماردان و به‌ڕێکردنی ته‌واوی پلانه‌کان، حساباتی خۆی هه‌بوو، له‌وانه : هۆکاری مێژویی پێشینه‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، نزیکی له سنوری تورکیا و سوریاوه ، ڕێگای باشی به‌ستنه‌وه‌ی موسڵ به هه‌ردو وڵاته‌وه، نیشته‌جێبونی ئێزیدییه‌کان له‌و ده‌ڤه‌ره، نزیکیی موسڵ له که‌رکوك و هه‌ولێر و تکریت، ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌ڤه‌ری موسڵ به سامانی نه‌وت. موسڵ خاڵێکی هه‌ره لاوازی حکومه‌تی عێراق بوو، نزیکه‌ی ته‌واوی دانیشتوانی سونی مه‌زهه‌بن، ڕکوکینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی به په‌راوێزخستنیان و مامه‌ڵه‌ی خراپییان له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستان و هێزه سه‌ربازییه‌کانی عێراق. ئه‌مانه‌و گه‌لێک هۆکاری دیکه ڕۆڵیان له هه‌ڵبژاردنی موسڵ بۆ فه‌تحی هێزی داعش و به‌ڕێکردنی پلانه‌کانی ئه‌ردوگان، بینی.
به‌کارهێنانی داعش و داگیرکردنی موسڵ :
له سه‌ره‌تادا چه‌ند هۆکارێکم له بیانوه‌کانی ئه‌ردوگان که داعشی وه‌کو هێزێکی سه‌ره‌کی به‌کارهێنا، باسکرد. ئه‌وه‌ی خاڵی سه‌ره‌کییه له‌م وتاره‌دا داگیرکردنی موسڵه چونکه داگیرکردنی موسڵ پراکتیزه‌کردنی سه‌رچاوه‌ی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌ردوگان بوو. به بێ داگیرکردنی موسڵ سه‌راپای پلانه‌کانی ئه‌ردۆگان فه‌شه‌لی ده‌هێناو ئه‌و وه‌رچه‌رخانه گه‌وره‌یه‌ش ناوچه‌که‌دا ڕوینه‌ده‌دا.
به‌داگیرکردنی موسڵ توانرا ‘ڕه‌قه’ ی پایته‌ختی داعش- ی پێ پته‌وتر بکرێت و پانتایی حوکمی داعش و کۆنترۆڵکردنی زیاتری بۆ ڕه‌خسا. ئه‌مه‌ش وه‌کو دواتر ده‌رکه‌وت کارئاسایییه‌کی زۆری بۆ تورکیا بۆ هاوکاری داعش له مه‌یدانی سیاسی و سه‌ربازید، هاوکاتیش یارمه‌تی داعش به ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌کردنی کاری تیرۆریستی و هێڕشی ده‌سته‌ویه‌خه و بازرگانی به په‌نابه‌رانه‌وه و داهاتی نه‌وتیش، کرد.
گرتنی موسڵ و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و هه‌مو ته‌قه‌مه‌نی و که‌ره‌سه سه‌ربازییا‌نه، به‌و ئاسانییه له لایه‌ن که‌متر له 5 هه‌زار چه‌کداری داعشه‌وه له به‌رامبه‌ر به نزیکه‌ی 60 هه‌زار له هێزی سوپای عێراقی به‌هه‌موو چه‌کێکی نوێی سه‌ربازییه‌وه هه‌تا هه‌لی کۆپته‌ریش، که پلانێکی پێشینه‌یی بۆ کرابوو وه‌کو نیمچه کوده‌تایه‌ك، وابوو. ئه‌م کارئاساییه گه‌وره‌یه بۆ داگیرکردنی ئه‌و شاره گه‌وره‌ی عێراق کرابوو، بۆ شارێكی دیکه مه‌حاڵ بوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو که داعش له ماوه‌ی شه‌وو ڕۆژێکدا توانی هه‌ر هه‌موو شاری موسڵ کۆنترۆڵ بکات.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ش خستنه‌گه‌ڕی پلانی دووهه‌م که هێڕشکردنه سه‌ر ‘کۆبانی’ بوو، به تازه‌ترین چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی سه‌ربازی و به یه‌کبه‌ستنه‌وه‌ی ڕه‌قه و موسڵه‌وه، ئاسانکرد .
بۆچی کۆبانی؟
ئه‌ردوگان و ‘میتی’ تورکی له نێوانی کانتۆنی جه‌زیره و کۆبانی-دا ده‌بوایه یه‌کێکیانیان هه‌ڵبژاردایه. بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بوایه هه‌موو ورده‌کاریی و لێکدانه‌وه‌یه‌کی بۆ بکرێت، وه‌کو: نزیكیان له موسڵه‌وه . ئه‌گه‌ر چی دووری شاری موسڵ بۆ ‘ڕه‌قه’ 372 کیلۆمه‌تره و بۆ قامیشلۆ ته‌نها 150 کیلۆمه‌تره ، به‌ڵام دانیشتوانی جه‌زیره چه‌ند ئه‌وه‌نده‌یه‌کی دایشتوانی کۆبانی ده‌بن، له ڕوی ئابوریشه‌وه جه‌زیره پته‌وتره تاکو کۆبانی ، له ڕوی پانتایییه‌وه جه‌زیره له کۆبانی گه‌وره‌تره ، کۆبانی له ناوه‌ڕاستی جه‌زیره و عه‌فرین –دایه که به‌ستنه‌وه‌ی جه‌زیره و عه‌فرین به گرتنی کۆبانی یاهه‌ر هه‌بوونی شه‌ڕ له‌وێ، ڕۆڵیکی یه‌کجار گه‌وره‌ی ده‌بینی. هێزی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له جه‌زیره زۆر زیاتر بوون تاکو کۆبانی. له قامیشلۆ، ئه‌و کاته‌ش و ئێستاش هێزی سه‌ربازی ئه‌سه‌دی لێیه‌و چه‌ند کیلۆمه‌تر دووجایه‌یه‌ک خاکیان به فڕؤکه‌خانه و ده‌زگه‌ی پۆستی قامیشلۆیان له داستدایه ، به‌ڵام کۆبانی هێزی ئه‌سه‌دی لێنه‌بوو. ڕاگه‌یشتنی هیزی تورکیا به داعش-دا له جه‌زیره گرانتر بوو تاکو کۆبانی. نزیکیی ‘ڕه‌قه’ له کۆبانییه‌وه تاکو جه‌زیره و یارمه‌تی و هاوکاری تورکیاش بۆ داعش له سنوری ‘سروس’ وه ئاسانتر بوو تاکو له سنوری ‘ نوسه‌یبین’ بۆ داعش. گه‌لێك هۆکاری دیکه له هه‌ڵبژاردنی کۆبانی-دا ، له لایه‌ن ‘میتی’ تورکییه‌وه تاووتوێ کراوه.
من وای ده‌بینم تا کانونی دووهه‌می 2015 که داعش له هێڕشه‌که‌ی بۆ سه‌ر کۆبانی نوشستی هێنا ، سیاسه‌ته‌کانی ئه‌ردوگان و ‘میت’ سه‌رکه‌وتووبون . له مانگی حوزه‌یران و ته‌موزی 2015 دا دوو سیاسه‌تی دیکه‌ی گرته به‌ر ، که جه‌وهه‌ری هه‌ردوکیان تیرۆر و ترساندنی کوردی باکوور بوو که یه‌که‌میان هه‌ڵوه‌وشانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاه‌دنه‌که‌ی 15/06/08 بوو که هه‌ده‌په سه‌رکه‌وتنێکی باشی به‌ده‌ستهێنا و له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی نۆڤه‌مبه‌ردا ڕاده‌ی سه‌رکه‌وتنه‌که به گه‌لێك هۆکار ، که‌متر بووه‌وه . سیاسه‌تی دووهه‌م به‌ڕێکردنی پرۆسه‌ی تیرۆر و کوشتن و بڕین به ڕێگا خۆشكردن بۆ خۆکوژانی داعش تاکو تیرۆری خه‌ڵکی بکه‌ن وه‌کو ئه‌وه‌ی که له ‘سروس’ کرا و ژماره‌یه‌کی زۆر له لاوانی کوڕ و كچی کۆمۆنیست و سۆشیالیست ئه‌نارکست بوونه قوربانی. له‌مه‌دا ئه‌ردوگان سێ مه‌به‌ستی هه‌بوو : یه‌که‌م هێنانه‌وه و چڕکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی له‌وێدا و که‌مکردنه‌وه‌ی ئازادییه‌کانی خه‌ڵکی. دووهه‌م: هیمای ئه‌وه بدات به گه‌لانی تورکیا و ئه‌وروپاش که داعش دژایه‌تی ئه‌ویش ده‌کات. سێهه‌م : تێوه‌گلانی په‌که‌که له دروستکردنه‌وه‌ی شه‌ڕ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی. به‌داخه‌وه له‌مه‌یشدا ئه‌ردۆگان سه‌ره‌که‌وتنی به‌ده‌ستهێنا. ئه‌م کوشتن و بڕین و وێرانکردنه‌ی که ئێستا له باکوردا به‌ڕێده‌کرێت، گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی قه‌ده‌خه‌کردنی هاتووچۆو برسیکردنی خه‌ڵکی و کۆمه‌ڵکوژی و لابردنی پارێزبه‌ندی (حه‌سانه)ی سیاسی له‌سه‌ر ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌کانی ‘هه‌ده‌په’ و لابردنی گه‌لێك له سه‌ره‌كشاره‌وانییه‌کان و دانانی که‌سانی دیکه‌ی سه‌ر به ئاکه‌په و گه‌لێکی دیکه که هه‌ر هه‌مووی به‌به‌رچاوی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژاوادا ده‌کرێت، هه‌مووی به زه‌ره‌ری بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی باکور و به قازنجی ئه‌ردوگان و ‘میتی’ تورکی و لایه‌نه نه‌ژادپه‌رست و ڕاستڕه‌وه‌کان، ده‌گه‌ڕیته‌وه.
سیساسه‌تێکی دیکه‌ی سه‌ره‌که‌وتوانه‌ی ئه‌ردوگان ئه‌وه‌بوو که له 05/07/2015 وه ڕێگای دیتنی ئۆجه‌لانی بڕیوه و له‌و ڕۆژه‌وه ته‌نانه‌ت پارێزه‌ره‌کانیشی نه‌یانتوانیوه بیبینن. کردنی ئه‌مه‌ش یانی بڕینی هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندییه‌کی نێوانی ئۆجه‌لان و په‌که‌که و هێزه‌کانی دیکه‌شه ، که به‌ڕای من ئه‌مه‌ش به سوود‌ی ئاکه‌په گه‌ڕاوه‌ته‌وه و به‌زه‌ره‌ری کوردانی باکوور و ڕؤژااوا.
سیاسه‌تی ئه‌ردوگان و ‘میت’ له به‌رامبه‌ر سوریا و ڕۆژاودا:
له‌م به‌شه‌دا من ده‌مه‌وێت ته‌نها سه‌رکه‌تن و نوشستی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌ردۆگان باس بکه‌م.
نشوستییه‌کانی ئه‌ردۆگان له ڕۆژاوا و سوریادا: خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه سه‌ربازییه‌که‌ی ڕوسیا،کوشتنی فڕۆکه‌ونه‌کان، بووه هۆی ئه‌وه‌ی که تورکیا نه‌یتوانی به فڕۆکه به‌شداری شه‌ڕ دژی هێزه‌کانی ئه‌سه‌د و هێزه‌کانی ڕۆژاوا بکات ، دیسانه‌وه له ڕوی ئابووریی و په‌یوه‌ندی دیبلۆماسیانه‌ی نێواننیشیان، تورکیا خه‌ساره‌یه‌کی گه‌وره‌ی کرد ، هه‌ر به ته‌نها له که‌رته‌کانی گه‌شتوگوزاردا 4 ملیۆن گه‌شتکه‌ری ڕوسی، له ده‌ستدا. نوشستێکی دیکه نه‌یتوانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژاوا بۆ دانانی زۆنی دژه فڕین له ڕۆژاوادا که ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌و لێره‌دا ته‌نها لێدان بوو له هێزه‌کانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه و په‌یه‌ده، ڕازی بکات. دیسانه‌وه پلانه‌که‌ی له‌ته‌ك حکومه‌تی سعودییه بۆ هێنانی هێزه‌کانیان بۆناو سوریا بۆ یارمه‌تیدانی گروپه تیرۆریسته‌کان له جه‌نگیاندا دژی ئه‌سه‌د و هه‌م دژی هێزه‌کانی ڕۆژاواش، نشوستێکی دیکه بوو. ئه‌مه‌ریکا له‌به‌ر ئه‌م سیاسه‌تانه تا ڕاده‌یه‌ك فشاری خستۆته سه‌ری و په‌یوه‌ندی هه‌نووکه‌ییان ،به‌ره‌وپێشه‌و ناڕوات.
سیاسه‌ته سه‌رکه‌وتووه‌کانی: له ڕوی ئابورییه‌وه داعش نه‌وتێکی زۆری بۆ دابینکرد ، کارکردن به منداڵان و مێردمنداڵانی په‌نابه‌رانی سوری له به‌رژه‌وندی خاوه‌نکاره‌کاندا، هه‌روه‌ها ڕێککه‌وتنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ میسر و خؤشکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل. دروسکتردنی هێزێکی دژ به ئه‌سه‌د له‌ژێرناوی ‘ تورکمانه‌کان’ تاکو به ڕاسته‌وخو به‌کاریان بهێنێت و بیانکاته ده‌مڕاستی تورکمانه‌کانی ڕؤژاوا و سوریا، هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی هه‌ندێك له پارته‌کانی نێو ‘ئه‌نه‌که‌سه’ و چه‌کداره‌کانیان دژ به یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه و ناو به‌ناو ئه‌نجامدانی کاری تیرۆریستانه به تایبه‌ت له کانتۆنی جه‌زیره. له‌هه‌ره سیاسه‌ته سه‌رکه‌تووه‌کانی ئه‌ردوگان، به‌هێزکردنی هێزه تیرۆریسته‌کانه به‌تایبه‌ت داعش ، له به‌رامبه‌ر هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه، بوو. که به‌م کاره‌ش ئه‌وانی خستنه به‌ره‌ی ئه‌مه‌ریکا و شه‌ڕی هاوبه‌شیان دژی داعش و له ئێستاشدا پایته‌ختی خه‌لافه‌ت، شاری ‘ڕه‌قه’ یان، پێئازادبکه‌ن.
سیاسه‌تی ئه‌ردوگان و’میت’ له به‌رامبه‌ر ئێران‌دا:
ئه‌ردوگان له به‌رمبه‌ر ئێران‌دا سیاسه‌تێکی دووفاقه‌یی هه‌یه ، له سه‌رێکه‌وه کێشه‌ی کورد له هه‌ردوو وڵات‌دا بووه‌ته کارت و ئامانجێك، که ئه‌م کێشه‌یه ده‌توانێت هه‌م په‌یوه‌ندی نێوانیان خۆش بکات هه‌م تێکیشی بدات، که ئه‌مه دژایه‌تی ناڕا‌سته‌وخۆی یه‌کدیش، ده‌گرێته‌وه . ئاشکرایه که ژماره‌یه‌کی زۆری چه‌کدارانی ئێران له پاسداران و له‌شکری یاسایی یارمه‌تی ئه‌سه‌د و حکومه‌ته‌که‌ی ده‌ده‌ن، ئه‌مه جگه له‌یارمه‌تی ئێران بۆ ‘ حیزبوڵای’ لوبنان . تورکیاش به ڕۆڵی خۆی به یارمه‌تی داعش کنه له حکومه‌تی ئێرانی ده‌کات له ڕێگای عێراقه‌وه به هه‌وڵی په‌راوێزخستنی عێراق، له ناوچه‌کدا ، که حکومه‌تی عێراقی حکومه‌تێکی شیعه‌یه و هاوپه‌یمان و هاومه‌زهه‌بی حکومه‌تی ئێرانییه
له ئیستادا وه‌کو ئه‌وه‌ی که ده‌یانبینین تاڕاده‌یه‌ك ئێران و تورکیا هه‌ندێك په‌یوه‌ندی ئابووریی له نێوانیاندا به‌رده‌وامه له هه‌وڵی ئه‌وه‌شدان که په‌یوه‌ندی سیاسیشیان ، به‌ره‌و باشتر به‌رن .
سیاسه‌تی ئه‌ردوگان له به‌رامبه‌ر عێراق و حکومه‌تی هه‌رێم-دا:
ئه‌ردوگان و ‘میت’ داعشیان ته‌نها له ڕۆژاوا سوریادا به‌کارنه‌هێنا ، به‌ڵکو داعش وه‌ره‌قه‌یه‌کی گرنگی ده‌ستی تورکیا و هه‌ڵسوڕاوێکی زۆر چالاکیش بوو که تورکیا توانی هاوکات دژی حکومه‌تی عێرا ق و دژی حکومه‌تی هه‌رێمیش، بۆ سوود‌ی خۆیان زۆر به‌باشی به‌کاریان بهێنن.
له به‌رامبه‌ر عێراقدا توانی دووهه‌م شاری عێراق که موسڵ بوو ببچڕێت و له‌وێوه هه‌نگاوه‌کانی دیکه‌ی بنێت. به‌داگیرکردنی موسڵ نه‌ك مه‌ترسی له سه‌ر شار و شارۆچکه‌کان و دێهاته‌کانی ده‌ڤه‌ری موسڵ، دروستکرد، به‌ڵکو ئه‌م مه‌ترسییه ته‌نییه‌وه بۆ که‌رکوك و هه‌ولێر تکریت و فه‌لوجه و ڕومادییه و هیت و ڕوتبه‌ش. له ساڵی 2014 ده‌دا نزیکه‌ی سێیه‌کی عێراق له‌ژێر کۆنترۆڵی داعشدا بوو . هه‌روه‌ها به‌شێکی ئابووریی عێراقیشی به‌ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی پاڵاوتنه‌کانی نه‌وت و بیره نه‌وتییه‌کان، له لایه‌ن داعشه‌وه، له‌ده‌ست عێراق کرده‌وه . گرفتی دابه‌شکردنی عێراق و کێشه‌ی کۆنی ویلایه‌تی موسڵی زیندووکرده‌وه. به‌داگیرکردنی موسڵ ‘به‌نداوی موسڵ’ که‌وته ده‌ستی داعش و تا ئێستاش ئه‌و وه‌کو چه‌کی هه‌ڕه‌شه دژ به حکومه‌تی عیراق به‌کاریده‌هێنێت. توانی گوڕوتینێکی زۆر به خێڵ و عه‌شایه‌ری عه‌ره‌بی سونی مه‌زهه‌بی ئه‌وێ، بدات، گه‌ر نه‌شتوانن پشتگیری داعش‌یش بکه‌ن ، پشتگیری حکومه‌تی عێراقیش نه‌که‌ن . عێراقی خسته ژێر قه‌رزێکی زیاتری چه‌كکڕین و مامه‌ڵه‌ی مه‌ترسیدار له‌گه‌ڵ سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ، به‌مه‌ش عێراقی زیاتر خسته باوه‌شی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژاوا . گرتنی موسڵ، داعشی کرد به‌و هێزه‌ی که له‌سه‌ره‌تادا ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی له گرتنی به‌غدا ده‌کرد ، وه‌کو پێشتر وتم پێگه‌ی داعش له ڕومادییه و و فه‌لوجه و تکریت ڕوتبه و هیت و ته‌لعه‌فه‌ر و زۆر شارۆچکه‌ی دیکه به‌هیزتر کرد، به‌مه‌ش داعشی کرده مه‌ترسییه‌کی سه‌ره‌کی که تائێشتاش ئاسوده‌یی و ئاشتی له ناوه‌ڕاستی عێراقدا نییه. گرتنی موسڵ له لایه‌ن داعشه‌وه کارئاسایی بۆ تورکیا کرد که له ساڵی پاردا به‌دیار چاوی ” کۆمۆنێتی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ” زیاتر له 5 هه‌زار سه‌ربازی به‌هه‌موو جۆره چه‌کێکه‌وه هێنایه نێو خاکی عێراقه‌وه و تا ئێستاش ئه‌و هێزه له‌وێ نیشته‌جێیه و عێراقیش ئه‌مه‌نده لاوازه له به‌رامبه‌ریدا ده‌سته‌وه‌ستانه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که تورکیا ڕۆژانه سنوری عێراق به ته‌یاره ده‌به‌زێنێت و ماڵ و دێهاتی ئه‌و بنارانه‌ی شاخی قه‌ندیل بۆردمان ده‌کات و ژینگه و سروشتی ئه‌وێ وێرانده‌کات.
هه‌رچیش په‌یوه‌ندی به کوردستانه‌وه به گشتی و حکومه‌تی هه‌رێم به تایبه‌تی هه‌یه، شه‌ڕێکی گه‌وره‌ی زه‌ره‌رمه‌ندی درێژخایه‌نی بۆ ناوچه‌که، دروستکرد و کوردی کرده واجیهه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌هێزی دژ به داعش، دژ به سونه، تا ڕاده‌یه‌ك خستییه به‌ره‌ی دژ به عه‌ره‌ب و دژ به حکومه‌تی ناوه‌ندی له لایه‌که‌وه و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه کردییه زیاتر وابه‌سته‌ی تورکیا. حکومه‌تی هه‌رێم و خودی کوردستان به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان بونه‌ته بنکه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی و تورکی ، ئه‌وه‌نده‌ی دیکه حکومه‌تی هه‌رێمی له ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژاوا، نزیکتر کرده‌وه. تورکیا به سیاسه‌تی به‌کارهینانی داعش زۆر کارایانه توانی ئه‌وه‌نده‌ی تر کوردستان به گشتی و حکومه‌تی هه‌رێـم به تایبه‌تی له هه‌موو ڕویه‌که‌وه بکاته پاشکۆی تورکیا و ناوبه‌ناویش کار له‌سه‌ر کێشه‌ی تورکمانه‌کانی که‌رکوك، ده‌کات . دووژمنایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کرده سه‌ره‌کی نه‌ك هه‌ر دژ به په‌که‌که‌و په‌یه‌ده و یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه به‌ڵکو به سه‌رجه‌می کوردانی باکور و ڕۆژاوا و چاوپۆشی له هه‌موو ئه‌و کوشتن بڕینه که به‌رامبه‌ریان له لایه‌ن تورکیاوه، ده‌کرێت ، بکات. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ناو به‌ناویش ته‌نانه‌ت سنوری ڕۆژاواشیان لێداده‌خات وه‌کو چۆن ئه‌مساڵ بۆ ماوه‌ی 3 مانگ هیچ جۆره یارمه‌تییه‌ک نه‌گه‌تیشته ڕۆژاوا. نه‌ك هه‌ر ئه‌مانه به‌ڵکو داعش فشاریشی بۆ نێوه‌ند و حیزب و ڕێکخراوه ئیسلامیه‌کانیش، هێنا، که ده‌بێت چ به ئاشکرا یا به نهێنی هه‌ڵوێستی خۆیان له داعش هه‌بێت ، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که هیچیان تا ئێستا نه‌یانتوانیوه که ته‌کفیری داعش بکه‌ن ئه‌مه بێ له‌وه‌ی که ‘یه‌کگرتوو’ زۆر نزیکه له تورکیاوه و له هه‌ندێك هه‌ڵوێستیاندا لایه‌نگری داعش ده‌که‌ن.
له‌مانه‌ش واوه تر داعش توانیشی ته‌مه‌نی حکومه‌تی هه‌رێم به گشتی و پارتی دیمۆکراتی کوردستان به‌تایبه‌تی، درێژبکاته‌وه، ئه‌ویش به هه‌بوونی مه‌ترسی داعش. مووچه‌یان له خه‌ڵکی گرته‌وه، هه‌ژارییان خسته‌وه، ته‌واوی پرۆژه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه و خزمه‌تگوزارییه‌کانیان، ڕاگرت ، به‌مانه وایان له خه‌ڵك کرد هێشتا هه‌ر ڕازیبن، به‌و ژیانه و له‌هه‌وڵی چالاکی و ناڕه‌زایی کاریگه‌رانه له دژیاندا، به پاساوی ” کردنی ئه‌مانه له به‌رژه‌وندی داعش ده‌بێت”، نه‌بن.
هه‌موو ئه‌و ورده‌کاریانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن ، که سیاسه‌ته‌کانی ئه‌ردوگان و ئاکه‌په و ‘میت؛ تائه‌م کاته‌ش ئه‌و ئامانجانه‌ی که ئه‌م سیاسه‌تانه‌ی له سه‌ره‌تادا بۆ داڕێژراون ، پێکاوه و له هه‌موو ڕویه‌که‌وه به زیانی کورد له باشوور و باکوور و ڕۆژاوا، کۆتایی هاتووه . . له ئێشتاشدا ئه‌ردوگان خه‌ریکی پرۆسه‌ی ئاشتیکردنه له‌گه‌ڵ دوژمنان و ناحه‌زانیدا ، دیاره سیساسه‌تی ئاشتیانه‌ی داهاتوشی هه‌ر وه‌کو سیاسه‌تی شه‌ڕی ئێستای هه‌ر له دژی کورد ده‌بێت، گه‌ر کار له‌سه‌ر نه‌مانی کانتۆنه‌کانی ڕۆژاوا نه‌کات ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه کار له‌سه‌ر شێواندیان ده‌کات بۆ جۆرێك له حکومه‌ته گه‌نده‌ڵه وابه‌سته‌که‌ی هه‌رێم.