گه‌لۆ ته‌ماشای پوچگه‌رایی بکه‌ن: یه‌کێتی زانایانی ئاینیی ، زانستی ئاینی ،
زانستی سیاسیی ، زانستی ئابوریی ، زانستی مێژوو/مێژوویی
:24/07/2016
تکایه دیقه‌ت بده‌ن نوسه‌ره‌کانی ئێمه له به ئاگاییه‌وه یا له بێئاگاییه‌وه هه‌میشه ئه‌و 4 ده‌سته‌واژه‌یه ده‌ڵێنه‌وه، زۆریشیان له‌سه‌ری ده‌نوسن و لێکدانه‌وه‌ی بۆ ده‌که‌ن . نه‌ك هه‌ر ئه‌مانه‌ی ئێمه به‌ڵکو سه‌رجه‌می نوسه‌ره چه‌پ و مارکسیی و کۆمۆنیسته‌کانی دونیا، ئه‌و سیانه‌ی دوایییان دووباره ده‌که‌نه‌وه واته ئابوری و سیاسه‌ت و مێژو به عیلم / زانست ده‌زانن.
گه‌لێکمان له‌سه‌ر ئه‌وه یه‌کده‌گرینه‌وه که ئاین/دین زانست نییه، نه‌ك هه‌ر خودی خۆی به‌ڵکو مێژووی دروستبوونیشی پوچگه‌راییه، واته له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی زانستیانه دانه‌مه‌زراوه ، هه‌ر شتێکیش زانستیانه نه‌سه‌لمێنرێت ( Scientifically not proved) مانای وایه ئه‌وه وه‌همه. ئه‌وه‌شی که تا ئێستا زانراوه نه به‌ڵگه‌ی هه‌بوونی خودا هه‌یه و نه به‌ڵگه‌ی هاتنی قورئانیش لای ئه‌وه‌وه و نه به‌ڵگه‌ی زیندووبونه‌وه و حه‌شر و نه‌شریش، هیچیان نییه و به‌ڵکو هه‌ر هه‌موی قسه‌ی بێبه‌ڵگه‌ن .
ئه‌م سیانه‌ی تریشیان هیچیان نه زانستن نه ته‌ڕه‌ماش ، ئه‌ی ئاخر که ئه‌گه‌ر ئه‌م سیانه له قاڵبی ‘زانست و زانستی‌یان’ ده‌ربێنین ئه‌وه به‌شێك له وه‌هم و درۆ و ده‌له‌سه‌کانی ئه‌م سیسته‌مه ئه‌پوکێته‌ه‌و به هه‌زاره‌ها زانکۆ و کۆلیج بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کراونه‌ته‌وه، داده‌خرێت و ده‌یه‌ها هه‌زار و دکتۆر و پرۆفیسۆری لات له‌و 3 بواره‌دا کارده‌که‌ن و قوتابییان ده‌که‌نه کادیربۆ چه‌واشه‌کردنی ئێمه تاکو باشترین خزمه‌تی سیاسه‌ت و ئابوریی و مێژوی مه‌وجود بکه‌ن ، ئه‌مانیش به ڕۆڵی خۆیان مێشکی ملیۆنه‌های دیکه ده‌شۆنه‌وه . هاوکاتیش ئه‌م مامۆستا و دکتۆر پڕۆفیسۆرانه خۆیان به شتێکی دیکه ده‌زانن و هێما و وه‌هممان ده‌ده‌نێ که له‌م بوارانه‌دا ئه‌وان شاره‌زا و پسپۆڕن تاکو ده‌می ئێمه هه‌موومان که خاوه‌ن شه‌هاده نین له‌و بوارانه‌دا ، بکه‌ن به ته‌ڵه‌ی ته‌قیو و پێمان بڵێن ” تۆ چیت خویندووه ، شه‌هاده‌ی کوێێت هه‌یه” من هه‌ندێك له‌و ئابوریناس و سیاسه‌تباز و مێژو شێوێنه‌رانه ده‌ناسم ، بڕوا بکه‌ن وه‌کو که جاران ده‌یان وت، له‌گه‌ڵ ڕیزم بۆ حه‌مه ئاشه‌وان ” به قه‌ده‌ر حه‌مه ئاشه‌وانی لێنازانن” .
جارێ ئه‌وه سیاسییه‌کان ئه‌وانه‌ی ده‌رچوی ئه‌و قوتابخانه‌یه و هه‌ڵگری ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ن یا نین ، شتێك فێر نه‌بوون له‌و ” عیلمه ” جگه له درۆ ده‌له‌سه و هه‌ڵخه‌ڵاتندنی خه‌ڵکی ، خۆ ئه‌مه به کرده‌وه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ، ده‌یبینین. هه‌رچیش ئابورییناسه خاونبروانامه‌کانه ، ئه‌مانیش ڕاسته هه‌ندێك زاراوه‌ی ئابوری و ئابورییناسه کۆنه‌کان و به‌شه‌کانی ئابوریی و قسه له‌سه‌ر قه‌یران و هه‌ڵچوون و داچونی نرخ و هه‌ڵئاوسانی پاره و سیاسه‌تی ته‌قه‌شوف، ده‌که‌ن و ده‌زانن ، به‌ڵام هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه هیچیان پولێك ناهێنن و ئه‌وه‌ش ناگه‌یه‌نێت که ئابوریی زانسته و ده‌بێت خه‌ڵکی بۆی بخوێنێت و بڕوانامه‌ی به‌رزی هه‌بێت تاکو ، سه‌ری لێی ده‌رچێت.
هه‌ندێك حه‌قیقه‌تی به‌رچاو هه‌یه که ئه‌ویش که پاره زۆر بوو نرخ به‌رزده‌بێته‌وه ، پێچه‌وانه‌که‌شی هه‌ر ڕاسته ، به‌رهه‌م زۆر بوو خه‌ڵکی توانای کڕینی نه‌بوو ئیدی له بازاڕدا مه‌وج ده‌داته‌وه، شتیش که‌مبوو له بازاڕدا نرخی ده‌چێته ئاسمان، داهاتی وڵات له بڕی سه‌رفکردنی که‌متر بوو ئیدی عه‌جزی مالییه ڕووده‌دات ، کابرای خاوه‌ن بزنس یا کۆمپانیاو کارگه‌یه‌ك گه‌ر شتێك به نرخه تێچووه‌که‌ی زیاتر نه‌فرۆشنه‌وه هیچ قازانجێك ناکه‌ن ، که‌واته قازانجه‌که‌یان له‌سه‌ر دزی و فێڵ وساخته، به‌رهه‌م ده‌هێنن. وه‌کو وتم ئه‌مانه حه‌قیقه‌تن و هه‌ر هه‌موومان ده‌یزنین ، چاره‌سه‌ره‌کشی وه‌کو پڕۆفیسۆر و دکتۆره لاته‌کان پێمان ده‌ڵێن: نه گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی ته‌قه‌شوفه و نه به‌رزکردنه‌وه و دابه‌زینی نرخی دراوه و نه یاریکرنه به ڕاده‌ی هه‌ڵئاوسانی پاره ، به‌ڵکو ئابوری و داهاته سروشتییه‌کان ده‌بێت بگه‌ڕینرێنه‌وه بۆ خودی سروشتی خۆیان بۆ ئه‌سڵی خۆیان که ته‌نها بۆ ده‌فعکردنی پێویستییه‌کانی به‌شه‌رییه‌ت بوون، نه‌ك ڕه‌ده‌ڵ و به‌ده‌ڵ و بازرگانیکردن و به‌کارهێنانیان بۆ دروستکردنی پاره و سه‌رمایه ، واته ده‌بێت هه‌موو شت وه‌کو سه‌رده‌مێکی مێژویی زۆر له‌مه‌وبه‌ر موڵکی هه‌مووان بووه ، ئێستاش ده‌بێت هه‌ر وابێت، گه‌ر ئه‌مه ڕوو نه‌دات ئه‌م تڕه که‌ڵه‌کییه به‌م پسپۆڕ و دکتۆره لاتانه چاره‌سه‌رناکرێت.