Categories
Kurdish

یاسای نوێی بریتانیا سەبارەت بە پەنابەران

یاسای نوێی بریتانیا سەبارەت بە پەنابەران

 

کێشەی هاتنی پەنابەران و کۆچهێنەران بۆ برییتانیا هەمیشە کارتێکی سەرەکی بووە لە دەستی هەردوو حیزبە گەورەکەی بریتانیا : موحافیزین و حیزبی لەیبەر، بەتایبەت کە هەڵبژاردنی گشتی نزیکدەبێتەوە.

قسە و باس و ڕاگەیاندنی ئەمانیش هەر وەکو هەموو کاتێك ئەوەندە نامرۆیانە و هەڵخەڵەتێنەرانەیە کە بووەتە و دەبێتە هۆی بەهێزکردنی فاشی و ڕایسست و ڕاستڕەەوەکانی بریتانیا تا ئەو ڕادەیەی کە خەڵکی توندڕەو و ڕایسستەکان هان دەدات بۆ سەر ئەو ئوتێل و سێنتەرانەی کە پەنابەرانیان تێدا کۆکراونەتەوە.

حیزبی موحافیزین کە لە مانگی ئایاری ساڵی 2010 وە لەسە حوکمن چەندەها بڕیار و یاسایان لەو کاتەوە سەبارەت بە پەنابەران بۆ نەگەیشتنیان بە بریتانیا داوە و داناوە.  جێی سەرسوڕمان نییە کە تا ئێستا 43 جار ئەم حیزبە هەوڵی داوە کە ڕێگری بکات لە پەنابەران و هاتنیان بۆ ئێرە هەر 43 جارەکە شکستی هێناوە بۆیە پاش تاقیکردنەوەی زۆر ڕێگا و سەرفکردنی ملیار پاوەند بۆ ئەو مەبەستە ،   لە کۆتایی ساڵی پاردا حکومەتی ئێرە هەوڵی لەگەڵ ئەلبانیا و ڕواندە و مەغریب-دا دا تاکو پەنابەرانی بریتانی بنێرن بۆ ئەوێ .  بۆ ئەمەش هەر زوو 120 ملیۆن پاوەندیان دا بە ڕواندە بۆ ئامادەکاری و حەواننەوەی پەنابەرانی نێرداراو بۆ ئەوێ ، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا یەک دانە پەنابەر نەرێرراوەتە ڕواندە .

بێزاری و دژایەتیکردنی پەنابەر زۆر نابەجێ و ناراستە کە گوێی خەڵکی بریتانیای پێدەئاخنن چونکە بریتانیا کەمترین ژمارەی پەنابەر دەگرێتە خۆی لە چاو وڵاتانی دیکەی ئەورودا هەر بۆ نمونە ئەڵمانیا پارەکە 165،925 پەنابەر چوونەتە ئەوێ ، فەرەنسا 112،860 ئەمە لە کاتێکدا کە بریتانیا تەنها 74،751 پەنابەر هاتوون کە لەمانە 45،756 کەسیان بە بەلەم پەڕیونەتەوە ناو بریتانیا. ئەم ژمارەیە لە ساڵی 2019 دەدا تەنها 1،843 پەنابەر بوون کە بە بەلەم هاتوونەتە بریتانیاوە .  کەواتە ژمارەکە سەرەڕای هەموو ئەو ڕێگریانەی کە دەکرێن لە بەرانبەر پەنابەراندا لە زیاد بووندایە .  توێژەرەوەکان لەو بوارەدا و تەنانەت ئەوانەشی کە لە دائیرەی کۆچ و پەنابەر کاردەکەن وا پێشبینی دەکەن کە ئەمساڵ 85 هەزار پەنابەر بێنە بریتانیا.  لە ماوەی ئەمساڵدا تا نوسینی ئەم چەند دێرە 5،315 کەس بە بەلەم هاتوونەتە بریتانیا.

ئەوانەی کە دێنە بریتانیا بە زۆری ئەفغانی و ئێرانی و ئەلبانی و ئەریتری و عێراقی و سوریین .

بە گوێرەی یاسا نوێیەکە هەر کەسێك بە بەلەم بێتە ناو بریتانیاوە چ ژن و چ پیاو و یا منداڵ هیچ جۆرە مافێکی داواکردنی پەنابەرێتییان نابێت یەکسەر دەستبەسەر دەکرێن لە ماوەیەکی کەمدا یا دەیاننێرنەوە بۆ وڵاتەکانی کە لێوەی هاتوون یاخود بۆ وڵاتێی دیکە کە ڕەنگە ڕواندە بێت .  هەروهە مافی هیچ جۆرە ئیستیئنافکردنی کەیسەکانیان نییە و کەیسەکانیان هەواڵەی  دادگای ئەوروپی ناکرێت .

لەم بارەوە ” نەتەوە یکەگرتووەکان” دەڵیت کە ئەمەی بریتانیا دەیکات پێشێلکردنی مافی پەنابەرانە کە خۆیان واژۆی ئەو پەیمانەیان کردووە کە وڵاتانی ئەوروپی ” نەتەوە یەکگرتووەکان هەموویان پەسەندیان کردووە”

لە ڕاستیدا مانەوەی پەنابەران و ڕاگرتنیان و وەڵامنەدانەوەیان کولفەیەکی ئێکجار زۆر لەسەر دەوڵەت دەکەوێت.  بۆ نموونە بۆ 65 هەزار کەس بۆ 28 ڕۆژ کە دەستبەرن لە شوێنێکدا پارەکەی دەکاتە 219 ملیۆن پاوەند بۆ 6 مانگە دەچێت 1.4 ملیار پاوەند کە ئەمەش پارەی باجی خەڵکییە.  بێ گومان سیاسییەکان و حکومەت ئەمە دەدەن بە گوێی خەڵکی بریتانیدا بۆیە خەڵکیش ڕقی لە پەنابەر دەبێتەوە و دەچنە سەریان ، ئەمان ئەوە ناڵێن کە بیرۆکراتییەتی سیستەمەکە و نەبوونی کارمەند و کرێکاری تەواو تاکو کەیسەکانیان بە زوویی ببینێت  و ئەوەی پەنابەری وەردەگرێت ئیتر خۆی کار دەدۆزێتەوە کە زۆرینەن ، ئەوانەشی کە وەریناگرن ئەوە چارەیەکی دیکەیان بۆ دەدۆزنەوە یا دووبارە کەیسەکەی تازە دەکاتەوە یاخود رەنگە بە پرۆسەیەکی درێژدا گەر ئەمجارەش هەر ڕەفزی بۆ هاتەوە بینێرنەوە

Leave a Reply