یه کێتی نیشتمانی ناتوانێت تاسه‌ر وه‌ك که‌ری ناو جۆگه لە هه‌ردوو به‌ر بله‌وه‌ڕێ
زاهیر باهیر
لەندەن
13/12/2008
قسه‌وباسی من له سه‌ر ئەوه نییه، که « درامای ئاریا» کارێکی زۆر به‌رزه و ژیان ده‌گۆڕێت، نه‌خێر، قسه و باسه‌کان، نووسسین و چیرۆکه‌کان، فیلم و شانۆگەرییه‌کان، کۆڕ و کۆمه‌له‌کان… هه‌تد هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه ڕۆڵێکی زۆر که‌میان له گۆڕینی ئەو بار‌و دۆخەدا که ئێستا کوردستانی پیادا ده‌ڕوا، هەیه. گەندەڵی ڕۆلێکی وا گه‌وره له هه‌موو بواره‌کانی ژیانی کۆمه‌لگەی کوردوستاندا ده‌بینێ، بۆیه زۆر گرانه شتێکی گه‌وره بگۆڕێت.
گەندەڵی نه‌ك سه‌رجه‌می کردار و ڕه‌فتاری خه‌لکێکی زۆری گرتووەته‌وه به‌لکو تێکڕای بیر و هۆشی نزیکه‌ی هه‌موو تاکه‌کانی سه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌لگەی گرتۆته‌وه تا ئەو ڕاده‌یه‌ی په‌لوپۆی خۆی شۆڕکردۆته‌وه بۆ ناو ماله‌کانمان و له په‌روه‌رده‌کردنی منداله‌کانماندا له ماله‌وه، له‌ناو پۆله‌کانی قوتابخانه و فێیرگه‌کاندا، له دانشگەکان و په‌یمانگەکاندا له شێوه‌ی وتنه‌وه‌ی وانه‌کاندا یا له‌شێوه‌ی داڕشتنی مه‌نهه‌جی په‌روه‌رده و خوێندندا، ڕۆڵدەگێڕێت. ته‌نانه‌ت له قاوشی خه‌سته‌خانه‌کانماندا له‌چاره‌سه‌ری نەخۆشەکاندا له‌لایه‌ن پزیشکه‌کانمانه‌وه ده‌ی‌بینین. له هه‌موو کونج و ژورێکی فەرمانگه‌کاندا، له حوجره و مزگه‌ته‌کاندا ئەم گه‌نده‌ڵییه ده‌بینین ته‌نانه‌ت له کێلگه‌کانیشدا بوونی هەیە. ئەمه دیارده‌یه‌ك نییه ته‌نیا به په‌ڕله‌مان و سه‌رۆك و به‌رپرسانەوە په‌یوه‌ست بێت.
که‌واته گەندەڵی له‌وه ده‌رچووه که به‌وانه‌ی سه‌ره‌وه بگۆڕدرێت، ته‌نانه‌ت بۆ گروپ و ڕێکخراوەکانیش ناگۆڕدرێت که به ناوی «ڕیفۆرمیست»ه‌وه دروو‌ست بوون و کارده‌که‌ن. چونکه زوربه‌ی زۆریان یا خۆیان گه‌ندەلن یا له ئه‌نجامی هێلنجاندنه‌وه‌ی پارته کوردییه‌کان ده‌رپه‌ڕیوون. بۆیه چاره‌سه‌رکردنی گەندەڵی یانی له‌باربردنی ئەو بارودۆخه‌ی که ئێستا له کوردوستاندا هه‌یه، گۆڕینێکی پێویسته که له ڕه‌گ و ڕیشه‌وه بێت و سه‌رتاپای ژیانی خه‌لکی و کۆمه‌لگەکه بگرێته‌وه.
به‌هه‌رحاڵ ئەمه‌ش بەو واتایە نییه که ئیدی نابێت شتێت بکرێت و ده‌بێت خه‌لکی چاوه‌ڕوانی قودره‌تی قادر بکات. به‌لام ئەوه‌ی که لیره‌دا گرنگه باسی لێوە بکرێت، ئەوه‌یه که بۆچی ده‌بێت که‌سێك نه‌توانێت له سه‌ر شته پیرۆزکراوه‌کان، که‌سه پیرۆزکراوه‌کان بنووسێێت و بلێت جا ئیدی به کۆڕ و به نووسین و فیلم و شانۆ بێت، یا به هه‌ر هۆیه‌کی ڕاده‌ربڕین بێت له نیشاندانی ناڕه‌زایی له هه‌ر بوارێکی ژیانی مرۆڤی ناو کۆمه‌لگەکه دا.
دیاره وه‌لامه‌کەش لای هه‌مووان ئاشکرایە، ئەویش نه‌بوونی ئازادی ڕاده‌ربڕینه، قبوولنه‌کردنی گوزارشته، دانپێدانه‌نانی جیاوازی نێوان تاك و گروپه‌کانی ناو خودی کۆمه‌لگە‌یه، خۆ به‌زلزانینی گروپێك یا پارتێك و بەڕاستزانینی ڕا و ڕه‌فتاریی خۆیەتی به ته‌نیا و زۆری تر له‌م چه‌شنه. كه ئەمه‌ش پیاده‌کردنی دیکتاتۆرییە و هه‌لکشانێتی به‌ره‌و په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌تی فاشیانه، بۆیه دوور نییه له‌سه‌ر هه‌بوونی جیاوازی ڕایه‌ك که‌سێك ببێته قوربانی.
ئەی کێ بەرامبەر ئەم بار و دۆخه بەرپرسیارە؟ کێ له پارێزگاری کردنی ژیانی تاکه‌کان یا گروپه‌کان که تووشی بارودۆخێکی وا ده‌بنه‌وه و ژیانیان ده‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه به‌رپرسیاره؟ به‌ڕای من به‌رپرسیاری سه‌ره‌کی حکوومه‌تی کوردییه و ئەو نه‌ك هه‌ر له‌وه به‌رپرسیاره به‌لکو له دابینکردنی ژیانی تاك و گروپه‌کانی ناو کۆمه‌لگە له هه‌موو بواره‌کانی ژیانیاندا به مسۆگه‌رکردنی پێداویستییه پێویسته‌کانی ژیانی هه‌ر هه‌موویان سەرەڕای جیاوازی ئایینی و مه‌زهه‌بی و نەتەوەیی و ڕه‌گه‌زیی و بنەچەیی و خێلەکی و بنه‌ماله‌یی و ناوچه‌یی.
حکوومه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی نابێت له سه‌ر حسابی ئازادی ڕا ده‌ربڕین و سه‌ربه‌ستی تاکه‌که‌س و گرووپه‌کانی تر له‌گه‌ل پارت و گرووپه ئیسلامییه‌کان تاسه‌ر له موغازه‌له و ئەوینداریدا بێت. نه‌ك هه‌ر ئەمه‌ش بگره ناتوانێ تاسه‌ر خۆی به دۆست و هاوه‌لی هه‌ردوو لایه‌نه‌کان ، هه‌م سکیولار و هه‌م مه‌زهه‌بی بزانێت . ده‌بێ ڕه‌نگ و شێوه‌ی خۆی هه‌بێت، ده‌بێت سیاسه‌تی رێکخستنی کۆمەلگەی به هه‌موو توێژه‌کانیه‌وە هه‌بێت. ئەمه‌ش واتای ئەوه نییه که یه‌کێتی نیشتمانی ده‌بێت بۆ لایه‌نێك له لایه‌نه سیاسیه‌کان له به‌رامبه‌ر ئەوی تریاندا چۆك دابدا، جا ئیدی ئیسلامی بێت له دژی سکوێلار یا یەکێك بێت دژی خۆیان یاخود گروپێکی چه‌پ دژی ڕاست یا ئەوی تریان.
یه‌کێتی نیشتمانی وه‌کو ده‌سه‌لاتدارێك له‌وێ هه‌ر وه‌کو چۆن به ده‌نگی هه‌مووان هه‌لبژێردرا‌وه (گه‌ر چی ئەمه ڕاستیش نه‌بێت) هه‌ر به‌و شێوه‌ش ده‌بێت له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووان کاربکات. بۆ ئەوه‌ش وا پێویست ده‌کات ڕێز له هه‌موو ده‌نگێکی ئازاد بگرێت، ده‌بێت ڕێگەی پێ بدرێت که دەرببڕدرێت. كه‌واته ده‌بێت هانی ئەوه بدرێت و پشتگیری له‌وه بکرێت که ده‌نگ و ڕه‌نگی جیاواز هه‌بێ و خۆیان گه‌لاله بکه‌ن. بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت جیاوازی بوونی هه‌یه و ره‌نگدانه‌وه‌ی توێژه‌کانی کۆمه‌لگاکه‌مانه و ده‌بێ ڕێزی لێ بگیردرێ و حسابی بۆ بکرێت. پێشمەرجی ده‌سته‌به‌ربوونی ئەمەش بوونی جه‌ده‌له، لێدوان و قسه له سه‌رکردن، ڕێگەدانه به هه‌بوونی پلاتفۆڕم له ڕادیۆکان و ته‌له‌فزیۆنه‌کاندا.
یه‌کێتی نیشتمانی هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌ی کردووه که چۆکی بۆ پارته ئیسلامییه‌کان داداوە هه‌روه‌ك چۆن هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ش بوو که مەقه‌ستی خسته خودی دراماکه. ده‌بێت پارته ئیسلامییه‌کان ئەوه بزانن وه‌ستان و بلاونه‌کردنه‌وه‌ی دراماکه هێیزێکی گه‌وره‌ی به دراماکه و که‌سانی هه‌لسوڕاوی ناو ئەو درامایه دا.
ده‌بوایه یه‌کێتی له بری چۆکدادان پلاتفۆڕمی بۆ هه‌ردوو به‌ره‌که ( ئیسلامی و لایەنگیرانی درامای ئاریا) له ته‌له‌فزیۆن سازدایه تاکو گوێگرانی دراماکه گوێیان له جه‌ده‌لی هه‌ردوو لایان بووایه و ئەو کاته ئەوانیش له به‌رده‌وام بوون له بینینی دراماکه یا له نه‌بینی، سه‌ر پشک ده‌بوون.
به کو‌رتییه‌که‌ی ده‌بێت ئێمه فێری ئەوه بین که پێویست ناکات ئێمه لەسه‌ر ئەوه‌ی که ڕامان وه‌ك یه‌ك بێت رێك بکەوین، به‌لام پێویسته له سەر بوونی جیاوازی بیروڕامـان رێك بکەوین.
چ ئیسلامه فه‌ناتیکه‌کان و چ یه‌کێتی ئەوه‌نده ئه‌زموونی ڕۆژگاریان هه‌یه که کوشتن و بڕین و کپکردنه‌وه‌ی ده‌نگ و بیر، نه‌ك هه‌ر بیر و ده‌نگی جیاواز بنه‌بڕ ناکات، به‌لکو به هێزتری ده‌کات. بڕوانه مێژووی 1500 ساله‌ی ئیسلام، بروانه مێژووی یه‌کێتی و بزوتنه‌وه‌ی کوردی و حکوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌که‌کانی عیراق. كه هه‌ر ئەو زه‌بر و زه‌نگه‌ی بەعس بوو، بووه هۆی ده‌سته‌به‌ربوون و به‌هێزبوونی بزوتنه‌وه‌ی کوردی و په‌یتا په‌یتا تازه‌بوونه‌وه‌ی چه‌کدار و هێزی تازه بۆی.
ئایینی ئیسلام ئایینێکه که بۆ 1500 ساله له گه‌لماندا ده‌ژی وه‌کو هه‌موو بیر‌و باوه‌ڕێکی تر جا ئیدی مه‌زهه‌بی بێت یا سیاسی، ده‌بێت ڕێز له هه‌لگرانی بگیردرێت که تاکه‌کانی ناو کۆمه‌لگان تا ئەوکاته‌ی که بۆ مه‌رامی ده‌سه‌لاتی سیاسیان، زه‌بر و زه‌نگ و کووشتن و بڕین به کار ناهێینن. ده‌بێت له‌وه‌ش تێبگه‌ین که ئایین و گروپ و پارته سیاسیه‌کان که بوونه‌ته که‌له‌گا، به‌ر لە هه‌موو شتێك ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئەم بارودۆخه ناله‌باره‌ن که ئیمڕۆ نه‌ك هه‌ر له کوردستادا به‌لکو له سه‌رجه‌می ئەم جیهانه‌دا لە ئارادایه، کە زادەی نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تییە.
مێژووی مرۆڤایه‌تیش نیشانی داوه کە هه‌موو ئەو بزووتنه‌وانه‌ی که سه‌ریان هه‌لداوه، ئیدی له ژێر هه‌ر ناو ناوه‌رۆکێکدا بووبن لەسه‌ر زه‌مینه‌ی نه‌بوونی دادپەروەری کۆمەڵایەتی بوون. هه‌روەها ده‌بێت ئەوه‌ش بزانین کە دیارده‌ی هه‌ڕه‌شه و کوشتن و بڕینی ئیسلامییه فه‌ناتیکه‌کان دیارده‌یه‌کی ناوخۆیی کوردوستان نییه به‌لکو دیارده‌یه‌کی جیهانییه و ئەمریکا و به‌ریتانیا و هه‌ندێك ولاتی‌تر بۆ به‌هێیزکردنی به پیاده‌کردنی سیاسه‌تی ده‌رەوه‌یان له گه‌و‌ره‌کردنی کێشه‌ی نێوانی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل و داگیرکردنی عیراق و لێدان له ئه‌فگانستان و (حزب اللە) له لو‌بنان و کنه‌کردن بۆ نانه‌وه‌ی جه‌نگی ناوخۆیی هه‌ر له‌وێ، هه‌ڕه‌شکردن له ئێران و سووریا و ….هه‌تد، کاری له سه‌رده‌که‌ن. هه‌ر بۆیه چارەسەرەکەشی هەم ناوچەیی و هەم جیهانیشه.