گرفتی خانووبەرە واتە نیشتەجێبوون، یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکانی بریتانیا
17/05/2024
باوەڕمان وایە گرفتی خانووبەرە گرفتێکی گەورەیە لە سەرانسەری ئەوروپا و زۆرێك لە وڵاتانی دیکەی جیهان . بێ گومان مەبەست لە گرفتەکە بۆ خەڵکانی هەژاراە کە دەرەقەتی کرێکەی نایەن .
ئەوەی کە گرفتی خانووبەرەی لە بریتانیادا زیاتر کردۆتە کێشەیەکی سەرەکی فرۆشتنی خانووەکانی شارەوانی و کۆمەڵانی دیکەیە کە خانوو دروست دەکەن و بە نزیکەی کرێکەی شارەوانی کرێی لەسەر دادەنێن ، دروستکردنی ژمارەی کەمتر خانوو لە جاران، کڕنی زۆرێك لە خانوو فلات لە لایەن دەوڵەمەندە بێگانەکانەوە ، نەبوونی پارە لای شارەوانی بۆ نۆژەنکردنەوەی خانوەکان کە هەندێکیا تەمەنایان نزیکەی 100 ساڵە و ئەمەش شارەوانی ناچار کردووە لە پاڵ بوونی سیاسەتی خراپیی حکومەتدا ، کە بۆ نوسینگە و کۆمپانیا گەورەکانی کەنەدا و ئەمەریکا و ئۆسترالیا هەیە کە بێن ئەو خانوانە لە شارەوانییەکان بکڕنەوە و خانوو فلاتی ئاخر تورازی لەسەر زەوییەکی دروست بکەنەوە. دەتوانن بە نرخێكی زۆر بەرز بیفرۆشنەوە یاخود بیدەنەوە بە کرێ ، هەرەها کەمدەرامەتی خەڵك و کەمکردنەوەی پارەی بیمەی کرێی خانوو و هەندێك هۆکاری دیکە وای کردووە کە ئەم کێشەیە لە سەرەتای ساڵی 1980 وە بە هاتنەسەر حوکـمی مارگرێت تاچەر خراپتر بێت.
لە ساڵی 1980 وە ژمارەکان دوو هێندە زیادی کردووە. لە کۆی 5 ملیۆن خانوو، 21% لە خوار ستانداردەرەوە مەزەندە دەکرێت. بەپێی ئامارەکانی بانقی هالیفاکس لە ساڵی 2010وە تێچووی کرێی خانوو بە ڕێژەی 44.5% بەرزبووەتەوە. هەر لەو ماوەیەدا مووچە تەنها بە ڕێژەی 30.4% بەرزبووەتەوە و هەڵاوسانی پارەش بە ڕێژەی 24% بەرزبووەتەوە. .
دەرکردنی کرێچیان بە گۆێرەی برگەی یاسایی نوێ کە دەکرێت خاوەنخانوو کرێچی دەربکات بێ ئەوەی کە هەڵەیەکی هەبێت یا کردبێت ئەمە لە ساڵی رابووردووەوە زۆر زیادی کردوە . بۆ نموونە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو دەرکردنی کرێچی بە ڕێژەی 49% زیادی کردووە لە ئینگلتەرەدا کە دەکاتە 9457 کرێجی کە زۆەبەیان خێزانن بەبێ هیچ هەڵەیەكی خۆیان لە خانووەکان دەرکراون. ئەوەش بەرزترین ئاستە لە ماوەی حەوت ساڵدا زیاتر لە 26 هەزار کرێچی ماڵەکانیان لەدەستداوە.
گەر چی جەند ساڵێکە حکومەت بڕیاری داوە کە ئەوە یاسایە هەڵوەشێةێنتەوە ( یاسای دەرکردنی کرێچی بێ ئەوەی هەڵەیەکی هەبێت) ، بەڵام ساڵ بە ساڵ دوای دەخەن، دواخستنەکەشی هۆکارێکی ئەوەیە کە بڕێکی زۆر لە ئەندام پەڕلەمانەکان خۆیان خاوەنخانوون ، هۆکارێکی دیکەش نوسینگە و خاوەنخانوەکان لۆبییان زۆر بە هێزە و کارایی خۆیان لەسەر حکومەت و پەڕلەمانتارەکان داناوە و ڕێگرن لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسایە.