ڕۆژی زمانی کوردی !!!!
21/05/2024
ئەگەر تۆ بەڕاستی بەتەنگ زمانی کوردییەوە دێیت:
+ ناوی ئینگلیزی ئوتێل و خەستەخانەکان و دووکانەکان و هۆڵەکان و باڕ و چاییخانەکان و سێنتەری دووکانەکان و فەرمانگە و ناوی گەڕەکەکانی وەکو گوندی ئەڵمانی و …تد بگۆڕە.
ڕۆشنبیران خۆیان لەبەکارهێنانی وشە و زارەوەی زمانە بێیانەکان بپارێزن بە کوردی پاراو نوسین و چیرۆك و هەڵبەست و پەیام و نامەیان …. جێگەیان بگرنەوە.
+ فشار بخرێتە سەر حکومەتی مەرکەزی مەرجی سەرەکی کاندی پەڕلەمانی عێراقی زانینی زمانی کوردی بێت بە باشی کاتێك کە کوردی لە پاڵ زمانی عەرەبییەوە زمانی فەرمییە ، هەر ئاواش حکومەتی هەرێمیش مەرجی زانینی زمانی عەرەبی لەسەر کاندیدی پەڕلەمانی هەرێم دابنێت .
+ ناوی ڕۆژنامە و ماڵپەڕە کوردییەکان هەمووی ببێتە کوردی : شارپرێس ، ڕۆژنیوز، ئاوێنە نیوز …… ئەمانە بۆچی؟؟؟؟؟
+ زمانی کوردی بە ئاخاوتن و نوسینی پوخت و ڕێزمانی تەواوەوە ببێتە وانەیەکی زۆر سەرەکی لە سەراپای پەیمانگا و قوتابخانەکاندا کە بە زمانی تورکی یا ئەڵمانی یا ئینگلیزی دەخوێنرێت .
ئەمانەو زۆری تر ، کە ئەمانە ناکرێت دەمتان داخەن و باس لە زمانی کوردی مەکەن، هەر خەریکی لەمشخۆریی بن و بەردەووام بن لە گەندەڵییەکانتانا .