Categories
Kurdish

وڵاتەکەی نێڵسن ماندێلا و پاش 30 ساڵ ئازادیی !!!!

وڵاتەکەی نێڵسن ماندێلا و پاش 30 ساڵ ئازادیی !!!!

28/05/2024

 ئێمە بۆ ئەمە شەڕمان نەکرد”  ئەمە قسەی ژنێكی زۆر چالاکی سەردەمی خەباتی ئەی ئێن سی،یە  دژ بە ڕژێمی ڕەگەزپەرستی و نەژاد پەرستی سەردەمی پێش 1994 . دوای 30 ساڵ لە کۆتایی هاتنی ئاپارتاید، نایەکسانترین وڵاتە لە جیهاندا و  مەترسیدارترین وڵاتە ، لە ماوەی دە ساڵدا گەشەی ئابووری  نزیکەی سفرە، نزیکەی نیوەی گەورەکان بێکارن.  گەندەڵی پەرەی سەندووە، تاوان زۆرە و ئابووریش لەو پەڕی گێژاو و قەیراندایە .

  پارتەکەی  ماندێلا دان بەوەدا دەنێت کە ‘هەڵەیان  کردوەو شتێکی وایان بۆ خەڵکی نەکردووە . بەڵام ئایا خەڵک لە هەڵبژاردنی سەبینێ دا ، چوارشەمە ، 29/05 متمانەیان پێدەکاتەوە؟؟؟

ئەمە لە کاتێکدا هەژاری بەربڵاوە، بێکاری زۆرە و ڕێژەکەی لە سەدا 40 ، تەنانەت 3 ساڵ لەمەوبەر خەڵك هاتە سەر شەقام و داخی دڵی خۆی بەوەی کە بۆی کرا ڕشت  کە سوتاندن و تاڵانکردنی دووکانەکان بوو.

ئایا هەڵبژاردنەکە دادی دەدات ؟؟  پرسیارێکە و وەڵامەکەی زۆر ئاشکرایە بەڵام خەڵکی جێگرەوەیەکی دیکە شك نابەن و ناگەڕێن بە دوایدا ، ئەزموونەکانیش فەرامۆش دەکەن کە هەڵبژاردن : تەنها یاریکەرەکان دەگۆڕێت، نەك یارییەکە .  یاخود وەکو ئێما گۆڵدمانی فێمەنیستی ئەنارکست دەڵێت : ئەگەر هەڵبژاردن شتێکی بگۆڕیایە، ئەوە دەمێك بوو یاساخ کرابوو.

Leave a Reply