Categories
Kurdish

جێگای نیگەرانی و دڵتەنگییە

جێگای نیگەرانی و دڵتەنگییە

31/05/2024

جێگای نیگەرانی و دڵتەنگییە کە لە کاتێکدا سەرمایەداری لە بریتانیادا هەرگیز ئەوەندە بەهێز نەبووە و کارایی خۆی لەسەر کۆمەڵ بە تاک و خێزانی و کارگەرییەوە دانەناوە ، کەچی چینی کرێکاران کە بەدینەمۆی شۆڕش و ئامراز و چینی ڕاگوێزەری کۆمەڵی سۆشیالیستی بەرەو کۆمینزم پێشبینی لێدەکرا، داخوازییەکانی ئەوەندە سادە و ساکار بووەتەوە کە مایەی خەم و پەژارە و بێ ئومێدیی بێت .

گەر چی نقابە لێرە هەر ئەو نقابانەیە کە لە شوێنەکانی دیکە نوێنەرایەتی کرێکاران دەکەن هەمووشمان دەزانین کە ڕۆڵیان چییە ‘ نە شیش بسوتێ و نە کەباب’  لەگەڵ ئەوەشدا بەڕای من هۆشیارترین کرێکار ئەندامێتی ، ئەوانەی کە ئەندامی نقابە نین و نایانەوێت هۆکاری جیا جیایان هەیە ، بەڵام هیچ کام لەوانە هۆکارەکەیان ئەوە نییە کە نقابە کرێکاران دەخەسێنێت بە سازشەکانی کە دەیکات لە گەڵ ئیدارەی خاوەنکار و دەوڵەتدا و خوازیاری هەڵوەشانەوەی ئەم سیستەمە بن.

زۆربەی نقابەکانی بریتانیا کە نوێنەرایەتی لە نیوانی 6 بۆ 7 ملیۆن کرێکار  لە سەرجەمی نزیکەی 30 ملیۆن کرێکار دەکەن ئەویش بە زۆری لە کەرتەکانی دەوڵەتدا کە لە ڕاستیدا کاریگەرترین و هەستیارترین کەرتن کە نقابە ڕۆڵێکی هەیە.  هەر لەبە ئەوەش ئەو 23 یا 24 ملیۆنە مانگرتن و ڕۆڵیان ، بە بەراورد بەو 6  بۆ 7 ملیۆنە ڕۆڵ و کاراییەکی زۆر کەمیان هەیە . 

نقابەکانی کەرتە دەوڵەتییەکان بریتین : لە کرێکارانی شارەوانی ، ئاگرکوژانەوە ، هاتوچۆ بە هەموو جۆرەکانییەوە، دائیرەی زەریبە ، مامۆستایان ، بەشی تەندروستی و پۆستی شاهانە و فڕۆکەخانەکان و   هەندێکی تریان .  راستە ئەمانە شادەماری ئابوورییان لە دەستدا نییە بەڵام ئەمان دەتوانن هەر زۆر بە ئاسانی ئابووری ئەم وڵاتە بخەنە قەیرانەوە و حکومەتیش بە ئاسانی بگۆڕن .

بەداخەوە سەرەڕای ئەو دەورە هەستیار و ئەو ڕۆڵە گرنگە  کە هەیانە، ئەمان ناتوانن هێزیان بەکاربهێنن تەنانەت بۆ ڕاگرتنی هێڕشی دەوڵەت و خاوەنکار تاکو ئەوانەشی کە بەدەستهێنراوە لێیان نەسەنرێتەوە . ئەمان لە هەوڵی ئەوەدان کە چەند ئەندامێکیان لە بۆردی ئیدارە و خاوەن پشکەکاندا هەبێت . 

لە ئێستادا کرێکارانی نقابەی  پۆستی شاهانە  ،   Roail Mail  ئەم کەرتە دەفرۆشرتێت بە کابرایەکی زۆر دەوڵەمەندی چیکی ، نقابەی کرێکارانی پۆست بە هاوکاری ئیدارەی ئیستا بۆ ماوەی 5 ساڵ لەگەڵ کابرای دەوڵەمەندی چیکیدا ڕێکەوتون کە  نەتوانێت نقابە یاساخ  بکات  لەم ماوەیەدا، 6 ڕۆژیش پۆست دابەش بکرێت ، بەڵام دوای 5 ساڵەکە کابرای چیکیی و کۆمپانیاکەی ئازادن کە چی دەکەن ، تەنانەت یاساخکردنی نقابە و کەمکردنەوەی دابەشکردنی پۆست لە 6 ڕۆژەوە بۆ 3 ڕۆژ و بەرزکردنەوەی نرخی نامە و ناردنی شت و مەك لە فرمانی ئەو کۆمپانیایەدا دەبێت لەگەڵ مامەڵەی زیادی و کەمی کرێ و مافەکانی دیکەی کرێکارەکان.

نقابەی کرێکارانی پۆست دوو داواکارییان هەیە : یەك کە نوێنەریان هەبێت لە لیژنەی بۆردەکەدا .  دوو: بڕێک لە پشکەکانی پۆستی شاهانە بۆ کرێکاران تەرخان بکرێت ئەوانیش ببنە خاوەن پشك .

ئەمە بە تەنها حاڵی کرێکارانی پۆستی شاهانە نییە ، هی زۆرێك لە بەشەکانی دیکەی کرێکارانە کە نقابە دەیەوێت کرێکارەکانی پشکیان لە بزنسەکەدا هەبێت، بەمەش یانی دڵسۆزبوونی زیاتر و کارکردنی بە شدەت تر تاکو نرخی پشکەکان زیاتر سەرکەون  .   

Leave a Reply