ئیکۆلۆجییەکان و گروپەکانی ژنیگە ڕیگری لە تەواوبوونی پرۆژەی دروستکردنی مۆتۆڕوەیەك ، هایوەیەك، A69 دەکەن.
09/06/2024
پڕۆژەکە لە سەرەتای ساڵی 2023 وە دەستیپێکردووە و پشتیوانی زۆربەی بەرپرسە هەڵبژێردراوەکانی ناوخۆی هەیە و بڕیارە لە کۆتایی ساڵی 2025 درێژکردنەوەی پڕۆژەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
کردنی پرۆژەیەکی ئاوا گەورە زیانێکی زۆر بە کۆمۆنێتیەکە دەگەیەنێت . کە زاناکان دەڵێن دەبێتە هۆی لەناوبردنی زەوییە بەراوییەکان و زەوییە کشتوکاڵییەکانی کێڵگەوانەکان و دار و سەرچاوەکانی ئاوی ژێر زەوی. لەبەر ئەمە هەموو جۆرەکانی گروپی ژینگە دژ بەم پرۆژەیە هەر لە سەرەتاوە وەوستاونەتەوە.
لەچالاکی ئەم ڕۆژانەیەندا زیاتر لە 7000 کەس لەسەر پرۆژەکە بوون پۆلیسیش
بە گازی فرمێسکڕێژ بەرەنگاریان بووەوە 5 لە چالاوانەکان بریندار و زەرەرمەند بوون. ئەم مۆتۆروەیە لە شوێنی ڕێگای A-69 لە نزیک شاری پویلۆرێنس لە باشووری فەرەنسایە.
لەم بارەیەوە یەکێک لە چالاکوانانی گروپی هەڵمەتی کەشوهەوا یاخیبوونی لەناوچوون وتی: “ئێمە ئەرکمان لەسەر شانە دەستوەردان بکەین”. ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئەو کاتەی ئێمە لەوێین، ڕێگای ئۆتۆمبێلەکە ناڕواتە پێشەوە. هەر لەبەر ئەوە بە هەزاران خۆپیشاندەر قەدەغەکردنی گردبوونەوەکەیان پشتگوێ خست بۆ ئەوەی بەشداری خۆپیشاندانەکە بکەن.