داگیرکردنی دوورگەی چاگۆس و لەلایەن بریتانیا و ئەمەریکاوە و خەباتی 40 ساڵەی خەڵکەکەی بۆ گەڕانەوەی
04/10/2024
دوورگەی چاگۆس کە بەشێکە لە خاکی زەریای هیندی بەریتانیا و سەر بە مۆریشسە لە ئەفەریقا، مێژوویەکی ئاڵۆزی هەیە کە بە کۆلۆنیالیزم و گرژییە جیۆپۆلیتیکییەکان دیاری کراوە. لە سەرەتادا لەلایەن چاگۆسییەکانەوە نیشتەجێ بوون، دوورگەکان بە پلەی یەکەم بۆ کشتوکاڵی چاندنی گوێزی هیندی بەکاردەهێنران. لە ساڵانی شەستەکاندا حکومەتی بەریتانیا دانیشتوانی چاگۆسیان دەرکرد بۆ ئەوەی شوێنێک بۆ بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە دیێگۆ گارسیا بکاتەوە کە گەورەترین دوورگەی دوورگەکانە. ئەم گواستنەوەیە جێی مشتومڕ بوو و بووە هۆی بەردەوامبوونی شەڕ و ناکۆکی یاسایی لەسەر مافی چاگۆسییە ئاوارەبووەکان. بنکە سەربازییەکە ڕۆڵێکی ستراتیژی لە سیاسەتی بەرگری ئەمریکا و بەریتانیادا گێڕاوە. چاگۆسییەکان بەردەوامبوون لە گەڕان بەدوای دادپەروەری و مافی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان.
کاتێک کە داگیر کرا نزیکەی 2000 کەسیان لەو دوورگانە ئاوارە کرد. گەر چی دوورگەکە زۆر دوورە لە بریتانیاوە بەڵام لە ڕووی ستراتیژییەوە گرنگە لە ناوەڕاستی زەریای هیندیدایە ، دەرکردنی ئەو کۆمەڵە خەڵکە تا ساڵی 1973 ی خایاند.
لە بەرامبەر دەرکردنی ئەمانە لە زێدی خۆیان و بەکرێدانی درێژخایەن دوورگەکە بە ئەمەریکا، واشنتۆن داشکاندنی 14 ملیۆن دۆلاری بۆ حکومەتی بەریتانیا کرد لە کڕینی چەکی ئەتۆمی پۆلاریسی ئەمریکی.
دوورگەکە بوو بە خاکی زەریای هیندی بەریتانیا (BIOT)، British Indian Ocean Territory . ئەم دوورگەیە لە سالی 1965 وە لە مۆریس جیابووەتەوە لەبەرئەوە ئەوەی بریتانیا کردی پێچەوانەی یاساکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو کە بە گوێرەی بڕیارنامە 1514ی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکەکرتووەکان کە لە ساڵی 1960دا پەسەند کرا کە پێش سەربەخۆیی، کۆڵۆنییەکان قەدەخە دەکات ، پێشتر لە ساڵی 1965 لە مۆریس جیا بووبووەوە.
هەر لە سەرەتاوە لە لایەن خەڵکەکەیەوە کەمپەینی گەڕانەوە بۆ دوورگەکە ڕاگەیانراوە و 5 جار کەیسەکەیان گەیاندۆتە داداگا بەڵام هەمیشە دادگە دژیان وەستاوەتەوە . بەڵام ئەمان هەر بەردەواوم بوون لە وتووێژ و دانوستاندا. یەکەمین خولی دانوستان لە کۆی 13 خولی دانوستان لە ساڵی 2022 دەستیپێکرد. لەگەڵ ئەوەشدا بریتانیا لە ڕێگای یاساییەوە بە دادگە، هەمیشە پەیگیریی لە بڕیاری مانەوەی دوورگەکە کردووە . هەر ئاواش لەنێویاندا بۆچوونێکی ڕاوێژکاری ساڵی 2019 ی دادگای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان – و دەنگدانی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی دادگەو بریتانیا بووە.
لەم ڕۆژانەدا ڕیککەوتننامەیەك لەو بارەوە کرا. ڕێککەوتنەکە ڕێگە بە مافی گەڕانەوە دەدات بۆ چاگۆسییەکان، کە بەریتانیا لە ساڵانی شەست و حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە ماڵ و حاڵی خۆیان دەریکردن، ئەمەش وەک تاوانێک لە دژی مرۆڤایەتی و یەکێک لە ئەڵقە هەرە شەرمەزارکەرەکانی کۆلۆنیالیزمی دوای جەنگ وەسف دەکرێت.
بە گوێرەی ئەو ڕێککەوتنە بەریتانیا دوورگەکانی چاگۆس دەگەڕێنێتەوە بۆ مۆریس و کۆتایی بە چەندین ساڵ ناکۆکی دەهێنێت ڕێککەوتن لەسەر ڕادەستکردنەوەی دوا کۆلۆنی ئەفریقای بەریتانیا دوای 13 خولی دانوستان و فشاری نێودەوڵەتی دێت.
ئاسایشی بنکەی سەربازی دیێگۆ گارسیا زیاتر ئاڵۆزتر بوو، بەهۆی ئەوەی زیاتر لە 60 پەنابەری تامیل کە بە هیوای گەیشتن بە کەنەدا دوای ئەوەی بە بەلەمێک لە باشووری هیندستانەوە ڕۆیشتن، ماوەی سێ ساڵە لە دوورگەکەدا گیریان خواردووە. چاوەڕوان دەکرێت لە نزیکەوە بڕیارێک دەربچێت سەبارەت بەوەی کە ئایا بە شێوەیەکی نایاسایی لەوێ ڕاگیراون یان نا.