دوو پرسی پووچەڵ
16/10/2024
یەك : لەبەر ڕۆشنایی ئەو قەسابخانەیەی کە ئەمڕۆ لە غەززە و لوبناندا ڕوودەدات ئایا بەڵگەیەکی دیکە ماوە بۆ بوونی ‘خوا’ ئەڵا؟ ئەگەر بوونی هەیە چۆن قەبوڵی دەکات کە ئومە هەلبژێرراوەکەی ئاوای بەسەر دێت؟ ئەگەر هەشە و قەبوڵی ئەم مەجزەرانە دەکات، ئایا شایانی پەرستنە؟ هەر تۆزێك بیرکردنەوە و تێڕامان!!
دوو: یەکێتی نەتەوەیی و قەومچێتی: هەر هەمان ڕووداوی غەززە و لوبنان. ئومەی عەرەبی زیاتر لە 650 ملیۆن کەسن و خاوەن چەندەها دەوڵەت و میرنشینین ، کە ئەگەر تەنها 3 دەوڵەتیان یەکبگرن لە ماوەی هەفتەیەکدا چۆك بە ئیسرائیل لە ڕێگەی ئەمەریکاوە دادەن ، ئیدی لە یەکێتی نەتەوەیی هەموو عەرەب گەڕێ بۆ بەرگری لە فەلەستینییەکان و لوبنانییەکان!! ئەوە لە دەیەها بەڵگەی دیکە بگەڕێ، هەر هیچ نەبێت، ئایا ئەم بەڵگەیە کافیی نییە بۆ ئەوەی کە یەكێتی نەتەوەیی و قەومچێتی چەمکێکی پووچەلن؟! بەرژەوەندییە ئابوورییەکان حوکم دەکەن و بڕیار دەدەن نەك زمان و ڕەگەز.