Categories
Kurdish

پرۆتێستی کێڵگەوانەکانی بریتانیا دژ بە بڕیارێکی حکومەت

پرۆتێستی کێڵگەوانەکانی بریتانیا دژ بە بڕیارێکی حکومەت

19/11/2024

کێڵگەوانەکان دوای ئەوەی کە ڕۆژی شەمە، 16ی مانگ پرۆتێستیان دژ بە کۆنفرانسی لقی پارتی کرێکارانی حوکمڕان لە دەڤەری وێڵز کرد،  ئەمڕۆش، سێشەمە، 19 ی مانگ، بە خۆیان و تراکتۆرەکانیانەوە ڕژانە ناو لەندەن.  میدیای بریتانی ژمارەیانی بە 10 هەزار کەس خەمڵاند.

 کێڵگەوانەکان داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو خاڵە دەکەن کە لە بوجە نوێکەی  وەزیری دارایی برییتانیادا هاتووە  بو ساڵانی ئایندە کە  هەڵوەشاندنەوەی ” یارمەتیدانی موڵك و ماڵی کشتوکاڵی”  کێڵگەوانەکانە  کە لە 6ی مانگی نیسانی 2026 وە لە سەدا سەدی ئەو هاوکاریکردنەیان دەبڕێت و گومرگیان دەکەوێتە سەر لە فرۆشتنی یاخود گواستنەوەی بزنسەکەیان بۆ میراتگرەوکانیان.

لە بریتانیادا 209 هەزار کێڵگە هەیە کە بەهای هەر یەکەیان یەك ملیۆن پاوەندە .  کێڵگەوانەکانی بریتانیا لە سەدا 60ی پێداویستی خۆراك لە گۆشت و شیرەمەنی و دەغڵ و دان و و میوە و پێداوییستی دیکەی  بریتانیا دابین دەکەن کە پێشتر لە سەدا 80 بووە .  ئەم کێڵگەوانانە لە ساڵی 1992 دا بە یاسایەکی دەوڵەت لە باجی زەوی و موڵکیەتیان کە بۆیان دەمێنێتەوە بەخشران ، لەبەر سەختی ئیشەکەیان و زیاتریش بزنسی خێزانی بوو هەروەها دەبێت  بەردەوامبن لە دابینکردنی بەروبوومیاندا بۆ بریتانیا، لەبەر ئەوە چی تر باجیان نەدەداو هاوکارییان وەردەگرت.

لە بوجەی تازەدا کە لە کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەردا خرایە ڕوو و حکومەت پێویستی بە پارە هەیە . دەڵێت سالانە 200 ملیۆن پاوەند بۆ بوجەی دەوڵەت دەگەڕێتەوە کە ئەو پارەیە دەکرێت لە کەرتی تەندروستیی نیشتمانییدا خەرج بکرێت، لەبەر ئەوە  ئەو هاوکارییەی هەڵوەشاندەوە .  ئەمە جگە لەوەی کە حکومەت پێویستی بە پارەیە دەڵێت یاسا تازەکەش تەنها لە سەدا 30 کێڵگەوانەکان دەگرێتەوە و کە بە ژمارە دەکەنە 500 کێڵگەوان،  دوای ئەوەش کە هاوژینەکانیشیان دەمرن ئەوە گومرگە نوێیەکە نایانگرێتەوە. هەروەها حکومەت دەلێت ئەو تەکسە / گومرگە کە کێڵگەوانەکان دەیدەن ، لە ماوەی 10 ساڵدا دەیدەن بێ ئەوی سووی بچێتە سەر.   هەرچیش نقابەی کێڵگەوانەکان هەیە دەڵێن ئەو داتایە هەڵەیە و لە سەدا 40 کێڵگەوانەکان دەگرێتەوە و یاسای نوێ بارودۆخی ژیانیان خراپتر دەکات چونکە ئەمان لە ئێستادا پارەیەکی زۆر کەم قازانج دەکەن .  نقابە دەڵێت بۆ نموونە  قازانجی ئەمان تەنها یەك پێنسە لە فرۆشتنی زەرفێك ناندا و فرۆشتنی پاکەتێك پەنیردا.

 

گرفتێکی دیکە هەیە لێرەدا، زۆرێك پێیان وایە کە ئەم باجە/ گومرگە 350 کۆشکی ئۆرۆستۆکراتییەکان کە لە بریتانیا هەیە ناگرێتەوە ، هەرەها دەڵێن جێگرەوەی ئەم بڕیارە  دەکرێت  وەکو فەرەنسا بن.  فەرەنسا تاکە وڵاتێکی ئەوروپییە کە تا ئێستاش بەشی خۆی بەروبوومی کشتوکاڵی بەرهەم دەهێنیت و پێویستی بەهاوردەی دەرەوە نیە .  حکومەت لە فەرەنسا هاوکارییەکی زۆر باشی کێڵگەوانەکان دەکات بەو مەرجەی کە بیسەلمێنن کە خۆیان لە کێڵگەکاندا کار دەکەن

Leave a Reply